![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/eb/Coat_of_arms_of_Somalia.svg/langckb-640px-Coat_of_arms_of_Somalia.svg.png&w=640&q=50)
سۆماڵیا
وڵاتێک لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا / From Wikipedia, the free encyclopedia
سۆمالیا (بە عەربی: الصومال ، بە زمانی سۆمالی: Soomaaliya) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری مۆگادیشویە. لە باکووری ڕۆژئاواوە لەگەڵ جیبۆتی، لە باشووری ڕۆژئاوا لەگەڵ کینیا، لە باکوورەوە لەگەڵ کەنداوی عەدەن، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئۆقیانوسی ھیندی و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ زەریای ھیندی ھاوسنوورە ئەسیوپیا. وە خاوەنی درێژترین سنووری دەریاییە لە کیشوەری ئەفریقا. زەویەکانی بە جۆراوجۆری فەلات و دەشت و بەرزاییەکان تایبەتمەندن. بە درێژایی ساڵ کەشوھەوای بیابانێکی گەرمی ھەیە لەگەڵ ھەندێک وەرزی گەرما و بارانێکی ناڕێک.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/eb/Coat_of_arms_of_Somalia.svg/640px-Coat_of_arms_of_Somalia.svg.png)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a0/Flag_of_Somalia.svg/640px-Flag_of_Somalia.svg.png)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/06/Somalia_in_its_region_%28claimed%29.svg/320px-Somalia_in_its_region_%28claimed%29.svg.png)
لە ڕابردوودا باکووری ڕۆژھەڵاتی سۆماڵ یەکێک بوو لە ناوەندە گرنگەکانی بازرگانی نێودەوڵەتی نێوان وڵاتانی جیھانی کۆن. کە دەریاوان و بازرگانانی سۆماڵ، بازرگانییان بەزۆری بە بەھاراتەوە تێدا دەکرد، کە بە بەنرخترین بەرھەمەکانی ناوچەی باشووری نیمچە دوورگەی عەرەبی و سۆکۆترا دادەنران بۆ میسرییە کۆنەکان و فینیقیەکان و ماسۆنەکان و بابلییەکان، لەگەڵ ھەموو کاروانە بازرگانییەکانی سۆماڵ پەیوەست بوون و سۆماڵییەکان پەیوەندی بازرگانییان لەگەڵدا دامەزراند.[1][2]