سیستم
From Wikipedia, the free encyclopedia
سیستم (لە یۆنانییەوە: σύστημα سیستێما، "تەڤاھییەکی پێکھاتوو لە چەندین پاژ یان ئەندام") کۆمەڵەیەک لە پێکھێنەگەلی کارلەیەککەر یان سەربەخۆیە کە تەڤاھییەکی یەکپارچە پێک دێنن. [1]
سیستمەکان تایبەتمەندیگەلێکیان ھەیە، لەوانە:
- پێکھاتە، پێکھاتەکەشیان بەھۆی پێکھێنەکانیان و چۆنێتیی ئاوێتەبوونیانەوە پێناسە دەکرێ.
- ئاکار، کە داگری تێکردن، پێوەئاژۆتن و بەرھەمنێنانی ماک، وزە، زانیاری، یان داتایە.
- پێوەندیی ناوەکی (interconnectivity): بەشە جۆراوجۆرەکانی سیستم لە نێوان یەکتردا پێوەندیی کاری و پێکھاتەیییان ھەیە.
لەوانەیە زاراوەی سیستم ئاماژە بە کۆمەڵێک ڕێساش بدا کە زاڵن بەسەر پێکھاتە و/یان ئاکاردا.