شەبەنگی سیاسیی چەپ-ڕاست
From Wikipedia, the free encyclopedia
شەبەنگی سیاسیی چەپ-ڕاست سیستەمێکی پۆلێنبەندی بۆ ھەڵوێستە سیاسییەکان، ئایدیۆلۆجییەکان و حیزبەکان لە بنەمای پرسەکانی یەکسانیی کۆمەڵایەتی و ھیرارشیی کۆمەڵایەتیدایە. جگە لە ھەڵویستەکانی چەپ و ڕاست، پێگەی مامناوەندی و میانەڕەویش ھەیە کە لەگەڵ ھەر دوو سەری شەبەنگەکە ڕێک ناکەون. کەسانێکیش شەبەنگی سیاسیی چەپ-ڕاست زۆر سادە و ساکار دەزانن و و ئەم شێوەی پۆلێنبەندیی پێگە سیاسییەکانیان قەبوول نییە و لەجیاتیی ئەم سیستەمە سیستەمەکانێکی دیکە پێشنیار دەکەن، لەوانەیە پێناسەکردنی دووڕەھەندی لەجیاتی یەک ڕەھەندی.
لەم چەشنە شەبەنگە سیاسییە، سیاسەتەکانی چەپگر و ڕاستگر زۆرجار زێزی یەکترەوە پیشان دەدرێن، بەڵام تاک یان گرووپێک دەتوانێت لە بابەتی کێشەیەک ھەڵویستی چەپ بگرێت و لە بابەتی کێشەیەکی دیکە ھەڵویستی ڕاست لە خۆی نیشان بدات؛ ھەروەھا بڕێک لە ھەڵوێستەکان دەتوانن لە سنۆرەکانی دۆ لایەن لەسەریەک بن و سەر بە باڵی چەپ یان ڕاست بە ئەژمار ھاتن بە ئایدیۆلۆجی بەستراوە.[1] لە فەڕەنسا کە ئەم دەستەواژەی ڕێشەی لەوێدا ھەڵدەگەڕێتەوە، چەپ وەکوو «حیزبی بزووتنەوە» و ڕاست وەکوو «حیزبی بەنەزمبوون» پێناسە دەکرێن.[2] [3] [4] [5]