ویکیپیدیا
ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی سەرھێڵ کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات / From Wikipedia, the free encyclopedia
ویکیپیدیا (بە ئینگلیزی: Wikipedia; گۆکردن: /ˌwɪkiˈpiːdi.ə/) ئینسایکڵۆپیدیایەکی سەرھێڵ و ناوەڕۆک ئازادە. وتارەکانی لەلایەن بەکارھێنەرانی خۆبەخشەوە پێکدێن، ھەربۆیە ھەموو کەس لەسەر تۆڕی جیھانی بۆی ھەیە دەستکاری بکات.
لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە ڕێکخستن بێت تاکوو لەگەڵ سیاسەتی شێواز بگونجێت. |
چەشنی وێبگە | ئینسایکلۆپیدیای سەرھێڵ |
---|---|
بەردەستە بە | ٣٢٤ زمان |
وڵاتی ڕەسەن | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
دروستکراو لەلایەن | جیمی وەیڵز لاری سانگر[1] |
وێبگە | wikipedia.org |
ڕیزبەندیی ئەلێکسا | ١٣ (جیھان، شوباتی ٢٠٢٠[نوێکردنەوە])[2] |
بازرگانی | نەخێر |
تۆمارکردن | ئارەزوومەندانە[تێبینیی 1] |
بەکارھێنەران | >٢٨٩٬٣٥٨ بەکارھێنەری چالاک[تێبینیی 2] و >١١٣٬٧٧٨٬٢٨٩ بەکارھێنەری تۆمارکراو ٦ بەڕێوەبەر (کوردیی ناوەندی) |
خستنەکار | ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١؛ ٢٣ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠١-٠١-15) |
ڕەوشی ھەنووکەیی | چالاک |
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک | CC Attribution / Share-Alike 3.0 Most text is also dual-licensed under GFDL; media licensing varies |
نووسراو بە | LAMP platform[3] |
ژمارەی OCLC | 52075003 |
وشەی ویکیپیدیا بۆخۆی پێکھاتەیەکە لە دوو وشەی «ویکی» کە وشەیەکی زمانی ھاوایییە، بە مانای خێرا دێت، لێرەدا مەبەست لە گەیشتنە بە زانیارییەکان بە شێوەیەکی خێرا. بڕگەی دووەمیش «پیدیا» لە وشەی ئینسایکڵۆپیدیا (بە مانای زانستنامە لە یۆنانیەوە: وشەی ئینکیکلیۆس پیدیا کەواتە نووسینگەی پەروەردەیی) وەرگیراوە. خانەخوێی سەرەکی ئەم ماڵپەڕە گەورە لە فلۆریدای ئەمریکادایە.
سەبارەت بە جێی بڕوا و متمانە بوونی ویکیپیدیا ھەمیشە کێشە ھەبووە. بڕێ کەس لەبەر خۆڕایی بوون و بەربڵاوبوونی بابەتەکان و بێلایەنییەکەی ستایشی دەکەن و ھێندێ تر بەھۆی ڕێگە بە ھەمووان دان بۆ دەستکاریکردنی بە جێگەی متمانەی نازانن. ھەروەھا ویکیپیدیا لەبەر لاوازبوون بەرامبەر بە خراپەکارییەکان و سەپاندنی ڕای گشتیی بەسەر بڕوادا ڕەخنەی لێ دەگیرێت. ئەگەرچی دوایین لێکۆڵینەوەکان پێمان نیشان دەدات کە خراپکارییەکان زۆر بە خێرایی لەلایەن ئەو بەکارھێنەرانەی بایەخ دەدەن، تاووتوێ دەکرێن و ویکیپیدیا وەک زانستنامەکانی دی جێگای متمانەیە.