گوند
کۆمەڵە ماڵێک یان خێزانێکن لەنزیک یەکدی ژیاندەکەن / From Wikipedia, the free encyclopedia
دێ، گوند یان لادێ[1] کۆمەڵێک ماڵە کە لە نزیکی یەک دەژین. دانیشتووانیان لەنێوان سەد بۆ ھەزار کەسدایە، و بەزۆری سەر بە یەک تیرە یان ھۆزن یان یەک بەرەبابن، یان لە چەند بەرەباب و ھۆزێکی جیاواز پێکھاتوون. لەڕووی کارگێڕییەوە لەلایەن ئەنجومەنی دێ (موختار) بەڕێوە دەبرێت. لە کۆندا لەلایەن ئاغا و کوێخاوە بەڕێوەبراوە.
کاتێک مرۆڤ لە سەرەتاکاندا بەرەو شارستانیەتی و کشتوکاڵ پێشکەوتووە یەکەم یەکەی نشتەجێبوونی بە گوند دەستی پێکردووە و پاشان بەرەو شارۆچکە و شار، زیاتر خەڵکی گوند بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکن؛ و کلتور و ڕەفتار لە گوندێکەوە بۆ گوندێکی تر جیاوازە یان زۆر لەیەکترەوە نزیکن.