گۆتی
From Wikipedia, the free encyclopedia
گۆتییەکان، گۆتی، قۆتی، قورتی یان کورتی خەڵکێک بوون لە لە ناوچەکانی نێوان ھەردوو زێی سیروان و زێی بچووکی ئێستا نیشتەجێبوون، گۆتییەکان کەوتوونەتە باشوور و خۆرئاوای لۆلۆییەکان. شاری «ئارابخا»، کەرکووکی ئێستا، پایتەختیان بووە و بەدەشتی گەرمیانی ئێستادا بلاَوبوونەتەوە. لەلایەن نەتەوەکانی ترەوە گۆتییەکان بەخەڵکانێکی شەڕکەر و چاونەترس ناسراون، کەسی باڵا بەرز، چوارشانەو سپی ڕەنگ بوون. سارگۆنی ئەکەدی (٢٣٣٤–٢٢٧٩پ. ز) بە (کوتی) کە مانای «ناوچەی بەرز» بووە، ناوی ھێناون. نووسینی مسماری و زمانی ئەکەدییان بەکارھێناوە. لە ڕووی ئایینیشەوە خواوەندی «ئارابخا» یان پەرستووە، ھەروەھا یەکێک لە خواوەندەکانی تریان ناوی «ئەبوو بلاب» بووە. جێگای ئاماژەیە کە گۆتییەکان یەکەم نەتەوە بوون کە دیلی شەڕیان کردووەتە کۆیلە، ھەروەھا ژن لە ناو گۆتییەکاندا سەرکردەی سوپا بووە، چونکە لە کاتی دەسەلاَتی گۆتییەکاندا سەردەمی ژن سالاری بووە.[1]