ھەڵھێنجان
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە لۆژیکدا، ھەڵھێنجان یەکێ لە شێوازەکانی بەکاربردنی ئەقڵ بۆ ئاکامگری و بەڵگەھێنانەوەیە کە تێیدا ئەگەر پێشەکییەکان دروست بن ئاکامی دەستکەوتوو بێشک دروستە. بەڵگەیەک کە بە ھەڵھێنجان دروست ببێ یا حوکمێک کە بە ھەڵھێنجان دەست بکەوێ، بڕاوە و جێگەی باوەڕ و متمانەیە، بە مەرجێک کە ھاتنی ئاکام لە شوێن پێشەکییەکاندا بەپێی یاسا و ڕێساکانی لۆژیک بووبێ. واتە ئەگەر پێشەکییەکان ڕاست بن مەحاڵە ئاکام ھەڵە بێ. بۆ وێنە، لە «گشت ئینسانێک فانییە» و «سوقراتیش ئینسانێکە» -ەوە گەیشتن بە «سوقراتیش فانییە» ھەڵھێنجانێکی جێی باوەڕە.[1][2]
پتر، ھەڵھێنجان (یا فۆرمێکی تایبەتی کە قیاس -ی پێ دەوترێ) لە بەرامبەر ئیستیقراوە دادەنرێت. بە پێچەوانەی ئیستیقرا، لە ھەڵھێنجاندا ئاوەزان لە تێکڕایییەوە بەرەو تاکە.