ئیتامار بن گڤیر
سیاسەتوانێکی ئیسرائیلی بە ڕەچەڵەک کورد / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیتامار بن گڤیر (بە عیبری: איתמר בן-גביר).[1] [2] [3] (٦ی ئایاری ١٩٧٦) سیاسەتوانێکی ڕاستڕەوی توندڕەوی ئیسرائیلییە، لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ەوە پۆستی وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیلی بەدەستەوەیە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٢١ بە ئەندامی کنێست ھەڵبژێردرا، پێش ئەوەش ڕاوێژکاری میدیا بووە بۆ ئەندامی پێشووی کنێست بەناوی مایکڵ بن ئاری، و وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی بەرەی نیشتمانیی جوولەکەکانە. لە ماوەی ژیانی سیاسیدا پەنجا تۆمەت لە دژی تۆمارکرا؛ ھەشت لەوانە تاوانن، لەگەڵ ئاژاوەگێڕی، تێکدانی کاری پۆلیس، ھاندانی ڕەگەزپەرستی، پشتگیریکردنی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، و ھی دیکە.
زانیاریی خێرا ئیتامار بن گڤیر, بە عیبری: איתמר בן גביר ...
ئیتامار بن گڤیر | |
---|---|
بە عیبری: איתמר בן גביר | |
لەدایکبوون | (١٩٧٦-٠٥-٠٦) ٦ی ئایاری ١٩٧٦ (تەمەن ٤٨ ساڵ) Mevaseret Zion، ئیسرائیل |
زمانی زگماکی | عیبری |
زمانەکانی ئاخاوتن | عیبری |
زمانی نووسین | عیبری |
تاوانبار بە | incitement to ethnic or racial hatred |
پیشە | پارێزەر، سیاسەتوان |
پەروەردە | Ono Academic College |
دانیشتووی | Kiryat Arba |
شوێنی کار | ئۆرشەلیم |
ئەندامی حیزبی | Otzma Yehudit، The Religious Zionism |
ئایین | جوولەکایەتی |
بزووتنەوەی ڕۆشنبیری | anti-Arab racism، supremacism، ڕادیکالی سیاسی، Kahanism |
ئەندامی | Kach |
لایەنگیریی سیاسی | ڕاستڕەوی توندڕەو |
ئایدۆلۆژیای سیاسی | Jewish fascism |
دایخە