ڕیشۆڵییەکان باڵندەی بچووک تا مامناوەند و زیندوو و ژاوەژاون.[1] لە خێزانی بایۆلۆجی ستارلینگ (Sturnidae) پۆلێن دەکرێن.[2] ئەم باڵندانە بەگشتی ھەموو شتێک دەخۆن وەک مێروو و میوە و تۆو و بەشەکانی تری ڕووەکەکان.

Thumb

نشینگە

ڕیشۆڵی لە جیھاندا بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی ھەیە و لە زۆر وڵات و ناوچەدا بەدی کراوە. ئەم باڵندانە بە شێوەیەکی سروشتی لە ئەفریقا، ئاسیا، ئەورووپا، باکووری ئوسترالیا و ھەندێک دوورگەی گەرم دەژین. چەندین جۆری ئەم باڵندانە بە شێوەیەکی ناسروشتی ھێنراونەتە ناوچەکانی وەک ئەمریکای باکوور و ھاوایی و نیوزلەندا و بە جۆری داگیرکەر دادەنرێت. ڕیشۆڵییەکان لە دارستان و گوند و باخچە و چیمەنتۆ و لە نێوان دار و کێڵگەی کانیدا دەژین.

وەچەخستنەوە

Thumb
ھێلکەی ستارلینگێکی ئەورووپی
Thumb
ڕیشۆڵیی گەورەساڵ کە خۆراک دەدات بە جوجکەکان

مێینەی ڕیشۆڵی ٥ بۆ ٧ ھێلکەی شین یان سپی لە کونەکانی دارەکاندا یان لە دیواری بیناکاندا دادەنێت. ھەردوو جووتەکە بە نۆرە لەسەر ھێلکەکان بۆ ماوەی ١٢ بۆ ١٥ ڕۆژ دەخەون. جوجکەکان دەتوانن دوای ٢٠ بۆ ٢٢ ڕۆژ بفڕن.

ڕەفتار

ڕیشۆڵییەکان باڵندەی کۆمەڵایەتین و بەزۆری بە کۆمەڵ دەژین. ژیانی کۆمەڵایەتی وایان لێدەکات زیاتر خۆڕاگر بن بەرامبەر دوژمن؛ بەڵام ئەم جۆرە ژیانە زیانەکانیشی ھەیە، یەکێک لەوانە کێشەی ھاوبەشی خۆراکە. لە لایەکی ترەوە ھەرچەندە لە ژیانی تاکەکەسیدا کێشەی ھاوبەشی خۆراک نییە، بەڵام مەترسی دوژمنان زیاترە. ڕیشۆڵییەکان ھەندێک جار بە مەڕەکانی چەند ھەزارێک دەبینرێن کە بە خێرایی لەسەر زەوی دەڕۆن و خۆراک دەدەن و ھەندێکجاریش کاتێک دەفڕن ژمارەیان ئەوەندە زیاد دەکات کە ئاسمان ڕەش دەکات. بەگشتی جووتیاران پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ڕیشۆڵییەکاندا نییە. چونکە زۆرجار بەکۆمەڵێکی گەورە بۆ دۆزینەوەی خۆراک و زیان بە جووتیاران دەگەیەننە باخ و دار و کێڵگەکان. ڕیشۆڵی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە کۆنترۆڵکردنی ئافاتەکاندا.[3]

پۆلێنکردن

خێزانی ڕیشۆڵی لە نزیکەی ٣٠ ڕەگەزی جیاواز و چەندین جۆر و ژێر جۆرێک پێکدێت. لە سەدەی نۆزدەھەمدا چەندین ڕەگەز و جۆرێک وەکوو ڕیشۆڵیی پشتی شان، ڕیشۆڵیی ڕۆدریگس و ڕسشۆڵیی مۆریس لەناوچوون.[4]


سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.