بەرتڵە
شارەدێیەکە لە پارێزگای نەینەوا / From Wikipedia, the free encyclopedia
بەرتڵە یا بەرتڵێ (بە عەرەبی: برطلّة، سوریانی: ܒܪܛܠܐ) شارۆچکەیەکە لە قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراق.[2] بەرتڵە دەکەوێتە ڕۆژاوای باشووری کوردستان.[3] ھەروەھا دەکەوێتە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق. ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ساڵی ٢٠١٤ بە ٦٣٫٠٠٠ کەس مەزەندە کراوە، و لە مەسیحی و کوردی شەبەک پێکھاتووە. پێش ھێرشەکانی داعش کۆمەڵگەیەکی بچووکی ئەرمەنییەکان لە شارۆچکەکەدا دەژیان کە نزیکەی ١٠٠ کەس بوون. [4]
زانیاریی خێرا بەرتڵە, وڵات ...
بەرتڵە | |
---|---|
ܒܪܛܠܐ - Bartella - برطلّة | |
کڵێسای مار جەرجیس لە بەرتڵە | |
![]() | |
وڵات | ![]() ![]() |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | نەینەوا |
قەزا | حەمدانیە |
دەسەڵات | |
• قایمقام | نیسان کەڕومی[1] |
بەرزایی | ٢٨٨ مەتر (٩٤٥ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٤) | |
• سەرجەم | ٦٣٫٠٠٠ |
سەرناوی دانیشتوو | بەرتڵەیی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(سۆرانی)، سوریانی و تورکمانی |
• ئایین | ئیسلام (شیعە)، مەسیحی |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
دایخە
بەرتڵە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لەلایەن ھێزەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی عێراقەوە لەگەڵ ھێزەکانی پاسەوانانی دەشتی نەینەوا و لیوای ٣٠ی PMF کە ھەردووکیان لە ئێستادا کۆنترۆڵی ئاسایشی شارۆچکەکە دەکەن و ھەردووکیان بەڕێوەی دەبەن، لەژێر کۆنترۆڵی داعش رزگارکرا.[5][6]