زمانی کوردی
زمانی کوردان / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەم وتارە سەبارەت بە زمانی کوردی نووسراوە. بۆ شاعیرە کوردەکە، بڕوانە کوردی (شاعیر). بۆ وتارە ھاوشێوەکان، بڕوانە کوردی (ڕوونکردنەوە).
زمانی کوردی (بە کوردیی باکووری: Zimanê kurdî، بە کوردیی سۆرانی: زمانی کوردی، بە کوردیی باشووری: زوان کوردی، بە کوردیی لەکی: زوۆن کوردی، بە زازاکی: Zıwanê Kurdki، بە کوردیی ھەورامی: زوانو کوردی زمانێکە کە نەتەوەی کورد قسەی پێ دەکەن. لە ڕووی بنەماڵەوە بەشێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان. ئەم زمانە لە زمانی کەڤناری مادی کەوتووەتەوە.[1] زمانی کوردی لەنێوان زمانە ئێرانییەکاندا لە بواری پڕژماربوونی ئاخێوەران سێیەمین زمانە و دەکەوێتە دوای زمانەکانی فارسی و پەشتۆ.[6]
زانیاریی خێرا کوردی, خوێندنەوە ...
کوردی | |
---|---|
Kurdî, Kurdí, Кӧрди[1] | |
خوێندنەوە | kʊɾdiː |
قسەی پێدەکرێ لە | کوردستان تورکیا عێراق ئێران سووریا ئەرمەنستان ئازەربایجان تورکمانستان کازاخستان لوبنان ئەڵمانیا ویلایەتە یەکگرتووەکان کەنەدا ئوسترالیا ئوکراینا فەڕەنسا سوێد نەرویژ ئەڵمانیا پۆڵەندا فینلاند (بۆ ھەموو پێرستەکە، ئەم وتارە ببینن) |
ناوچە | ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست |
ژمارەی ئاخێوەران | ٤٠-٤٥ میلیۆن[2] (ڕێکەوت نەدراوە) |
بنەماڵەی زمان | ھیندوئەورووپایی
|
سیستەمی نووسین | ئەلفوبێی کوردی؛ ئەلفوبێی عەرەبی لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستاندا، ئەلفوبێی لاتینی لە باکوور و ڕۆژاوای کوردستاندا و ئەلفوبێی کیریلی لە سۆڤیەتی پێشوودا.[3] |
ڕەوشی فەرمیبوون | |
زمانی فەرمییە لە | عێراق زمانی فەرمی لە پەنا زمانی عەرەبیدا.[4] ئێران زمانی ناوچەیی بەپێی یاسای بنەڕەتی. ئەرمەنیا - زمانی کەمینە.[5] زمانی فەرمی لە پاڵ زمانەکانی تر. |
سامان دەدرێتەوە بەدەستی | بێ ساماندانی فەرمی |
کۆدەکانی زمان | |
ISO 639-1 | ku |
ISO 639-2 | kur |
ISO 639-3 | kur – MacrolanguageIndividual codes: ckb – کوردیی ناوەندی kmr – کوردیی باکووری sdh – کوردیی باشووری lki – لەکی |
Linguasphere | 58-AAA-a (North Kurdish incl. Kurmanji & Kurmanjiki) + 58-AAA-b (Central Kurdish incl. Dimli/Zaza & Gurani) + 58-AAA-c (South Kurdish incl. Kurdi) |
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی. |
دایخە