ترێنت ئەلێکساندەر-ئارنۆڵد
یاریزانێکی تۆپی پێی ئینگلیزی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ترێنت جۆن ئەلێکساندەر-ئارنۆڵد (بە ئینگلیزی: Trent Alexander-Arnold؛ لەدایکبووی ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئینگلیزییە کە وەک بەرگریکارێک یاری بۆ یانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەکات. ئارنۆڵد ناسراوە بەھۆی پاسە باشەکانی و درووستکردنی گۆڵ، ھەروەھا ئەو بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارانی ڕاستی پشتەوە لە ئاستی جیھان دادەنرێت.[4][5][6][7][8]
زانیاری کەسایەتی | |||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ناوی تەواو | ترێنت جۆن ئەلێکساندەر-ئارنۆڵد | ||||||||||||||
ڕێکەوتی لەدایکبوون | (١٩٩٨-١٠-٠٧) ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ (تەمەن ٢٥ ساڵ)[1] | ||||||||||||||
شوێنی لەدایکبوون | لیڤەرپوول، ئینگلتەرا[2] | ||||||||||||||
باڵا | ١.٧٥ م[3] | ||||||||||||||
جێگای یاریکردن | تۆپی پێ | ||||||||||||||
زانیاریی یانە | |||||||||||||||
یانەی ئێستا | لیڤەرپوول | ||||||||||||||
ژمارەی یانە | ٦٦ | ||||||||||||||
ئەزموونی گەنجی | |||||||||||||||
٢٠٠٤–٢٠١٦ | لیڤەرپوول | ||||||||||||||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||||||||||||||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† | ||||||||||||
٢٠١٦– | لیڤەرپوول | ١٦٤ | (١٠) | ||||||||||||
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | |||||||||||||||
٢٠١٣–٢٠١٤ | ئینگلتەرا ژ١٦ | ٦ | (٠) | ||||||||||||
٢٠١٤–٢٠١٥ | ئینگلتەرا ژ١٧ | ١١ | (٠) | ||||||||||||
٢٠١٦ | ئینگلتەرا | ٢ | (٠) | ||||||||||||
٢٠١٦–٢٠١٧ | ئینگلتەرا ژ١٩ | ١٠ | (٧) | ||||||||||||
٢٠١٧ | ئینگلتەرا ژ٢١ | ٣ | (٠) | ||||||||||||
٢٠١٨– | ئینگلتەرا | ١٧ | (١) | ||||||||||||
خەڵاتەکان
| |||||||||||||||
† یاری (گۆڵ). |
ئەسکەندەر-ئارنۆڵد لە ساڵی ٢٠٠٤ چووە ناو ئەکادیمیای لیڤەرپوول و زوو کرایە کاپتنی یانەی لاوانی یانەکە. دواتر لە ساڵی ٢٠١٦، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا یەکەمین یاری خۆی وەک یاریزانێکی پیشەگەر ئەنجامدا و لە ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ لەسەر یەک لە کۆتاییەکانی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا یاری کرد و تێیدا لەوەی دووەمیاندا بووە پاڵەوانی خوولەکە. لە ھەمان ساڵدا واتە ساڵی ٢٠١٩، ئەو بووە پاڵەوانی جامی سوپەری یەکێتی ئەوروپا و جامی جیھانیی یانەکانی فیفا. ئەو لەگەڵ لیڤەرپوول بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ لە وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ کە یانەکە ٣٠ ساڵ بوو لەو دەستکەوتە بێ بەش ببوو.[9]
ئەسکەندەر-ئارنۆڵد ھەروەھا نوێنەرایەتی ئینگلتەرای کردووە لە ئاستەکانی لاوان و لە ساڵی ٢٠١٨ یەکەمین دەرکەوتنی خۆی ئەنجامداوە. لەو کاتەوە بەشداری لە جامی جیھانی فیفا ٢٠١٨ کردووە، وە لە جامی نەیشن لیگی ئەوروپا ٢٠١٨ بەشداربووە، کە وڵاتەکەی لە پلەی سێیەمی بەدەستھێنا.