جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨
From Wikipedia, the free encyclopedia
جامی جیھانیی فیفا ٢٠١٨ بیست و یەکەمین پاڵەوانییەتی بوو لە جامی جیھانیی فیفا کە وڵاتی ڕووسیا بۆ یەکەم جار میوانداری کرد.ل، ە١٤ی حوزەیران تا ١٥ی تەمموزی ٢٠١٨ لە وڵاتی ڕووسیا و لە ١١ شاری جیاواز بەڕێوەچوو پاڵەوانییەتیەکە بەبەشداری ٣٢ ھەڵبژاردەی ئەندامی فیفا کرا[1] ٣١ لەو ھەلبژاردانەش بەئەنجامدانی پاڵاوتن گەیشتنە پاڵەوانییەتیەکە و ڕووسیاش وەک میواندار ڕاستەوخۆ وەک یەکەمین ھەڵبژاردە سەرکەوت
Чемпионат мира по футболу FIFA 2018 | |
---|---|
وردەکارییەکانی خول | |
وڵاتی خانەخوێ | ڕووسیا |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ١٤ی حوزەیران – ١٥ی تەممووز |
ژمارەی بەشداربووان | ٣٢ هەڵبژاردە |
ژمارەی یاریگا | ١٢ (لە ١١ شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | فەڕەنسا (جاری دووەم) |
پلەی دووەم | کرواتیا |
پلەی سێیەم | بەلجیکا |
پلەی چوارەم | ئینگلتەرا |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | ٦٤ گێم |
ژمارەی گۆڵەکان | ١٦٩ (ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "١" بۆ ھەر کێبەرکێ) |
باشترین گۆڵکەر(ان) | هاری کەین - ٦ گۆڵ |
باشترین یاریکەر | لۆکا مۆدرێچ |
٢٠١٤ → ٢٠٢٢ ← |
لەدوای ساڵی ٢٠٠٦ ، بۆجارێکیتر میوانداریکردنی جامی جیهانی چووەوە ئەوروپا کە یازدەیەمین جار بوو لە ئەوروپا بەڕێوەبچێ وە یەکەمین جاریش بوو لە مێژوودا لە ڕۆژھەڵاتی ئەوروپا ئەنجام درا ھەموو ئەو یاریگایانەی یارییەکەیانیان لێ ئەنجامدرا کەوتنە بەشی ڕووسیای ئەوروپاوە بەمەبەستی ڕێکخستنی باشتر بۆ گواستنەوە بۆ ئامادەبووان لە نێوان شارەکانی ڕووسیادا یاری ری کۆتایی پاڵەوانییەکە لە ڕۆژی ١٥ی تەمموز درا لەیاریگای لوژیی، لە مۆسکۆ.[2][3][4] کە هەڵبژاردەی فەڕەنسا دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی کڕواتیا بە ئەنجامی ٤ - ٢ توانی بۆ جاری دووەم لە مێژووی خۆیدا نازناوەکە بباتەوە.