From Wikipedia, the free encyclopedia
جامی جیھانیی فیفا - ٢٠٠٢ حەڤدەمین پاڵەوانیەتی بوو لەجامی جیھانیی فیفا کە لە هەردوو ووڵاتی ژاپۆن و کۆریای باشوور بەڕێوەچوو و بۆ یەکەمین جار بوو لە مێژووی پاڵەوانیەتییەکە کە دوو وڵاتی جیاواز میوانداری بکات ، هەروەها جاری یەکەمش بوو لە کیشوەری ئاسیا ئەنجام بدرێت، وە یەکەمین جاریش بوو لە دەرەوەی ھەردوو کیشوەرەکەی ئەمریکا و کیشوەری ئەورووپا ئەنجام بدرێت. ماوەی پاڵەوانیەتییەکە لە ٣١ی ئایار تاکوو ٣٠ی حوزەیران ی ٢٠٠٢ ی بوو ، تێیدا ٣٢ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکرد ، کە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٢ - ٠ بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا، وە ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی چین، ئیکوادۆر، سەنیگال، و سڵۆڤینیا یەکەمین جاریان بوو بەشداری بکەن و لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٦٤ یاری ١٦١ جار گۆڵ ھەژێنرا وە یاریزانی بەڕازیڵی ڕۆناڵدۆ نازاریۆ بووە گۆڵکاری پاڵەوانییەتییەکە بەتۆمارکردنی ھەشت گۆڵ وە ھەروەھا گۆڵپارێزی ئەڵمانی ئۆڵیڤەڕ کان بووە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتییەکە کە ئەمەش یەکەم جار بوو گۆڵپارێزێک ببێتە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتی.
وردەکارییەکانی خول | |
---|---|
وڵاتانی خانەخوێ | ژاپۆن کۆریای باشوور |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ٣١ـی ئایار - ٣٠ـی حوزەیران |
ژمارەی بەشداربووان | ٣٢ (لە ٥ کۆنفێدراسیۆن) |
ژمارەی یاریگا | ٢٠ (لە ٢٠ شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | بەڕازیل (جاری پێنجەم) |
پلەی دووەم | ئەڵمانیا |
پلەی سێیەم | تورکیا |
پلەی چوارەم | کۆریای باشوور |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | ٦٤ |
باشترین گۆڵکەر(ان) | ڕۆناڵدۆ - ٨ گۆڵ |
باشترین یاریکەر | ئۆڵیڤەر کان |
١٩٩٨ → ٢٠٠٦ ← |
ویلایەتە یەکگرتووەکان
Republic of Ireland
سلۆڤێنیا
ناوی ھەڵبژاردە | پلەکەی لە جامی جیھانی ٢٠٠٢ |
---|---|
بەڕازیل | یەکەم (پاڵەوان) |
ئەڵمانیا | دووەم |
تورکیا | سێیەم |
کۆریای باشوور | چوارەم |
فاڤیرنۆڤا ناوی ئەو تۆپە بوو کە بوو یاریەکانی جامی جیھانی ٢٠٠٢ بەکاردەھات ، کە کۆمپانیای ئەدیداس دروستی کردبوو.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.