جۆن فاڤرە
From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆن فاڤرە (لەدایکبوویی ١٩ی تشرینی یەکەمیی ١٩٦٦)[1] بەرھەمھێنەرێکی فیلمی ئەمریکی و ئەکتەرە. وەکوو ئەکتەرێک لە چەندین فیلم دەرکەوتووە ئەوانیش ڕودی Rudy لە ١٩٩٣، پی سی یو لە ١٩٩٤، سوینگێرس لە ١٩٩٧ و شتی زۆر خراپ ١٩٩٨، کاریگەری قووڵ لە ١٩٩٨، و شوێنگرەوەکان لە ٢٠٠٠، دێردێڤڵ لە ٢٠٠٣، The Break-Up لە ٢٠٠٦، چوار کریستمس لە ٢٠٠٨، کشانەوەی کەپڵەکان لە ٢٠٠٩، خۆشمدەوێی پیاو لە ٢٠٠٩، خەڵک حەزی پێمانە لە ٢٠١٢، گورگی شەقامی دیوار ٢٠١٣، شێف لە ٢٠١٤ و چەندین فیلمی تر کە لەلایەن ستۆدیۆکانی مارڤڵەوە دەرھێنراوە.
جۆن فاڤرە | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٦٦-١٠-١٩) ١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٦ (تەمەن ٥٧ ساڵ) نیویۆرک، ئەمریکا. |
خوێندنگە | کۆلێژی کوینز |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٨٨- تا ئێستا |
و وەکوو دەرھێنەری فیلم بە شێوەیەکی بەرچاو لەگەڵ جیھانی سینەماییی مارڤڵ گەشەی کردووە و کاری دەرھێنان و بەرھەمھێنانی بۆ چەندین فیلم کردووە و وەکوو کەسایەتییەکانی جیھانی سینەماییی مارڤڵ دەردەەکەوت لە فیلمەکانی ئایرۆن مان لە ٢٠٠٨، و ئایرۆن مان ٢ لە ٢٠١٠، و بەرمھەمھێنەەری جێبەجێکار بۆ یان دەرکەوتووە وەک کارەکتەرەکەی دەرکەوتووە لە فیلمەکانی تۆڵەستێنەکان ٢٠١٢، ئایرۆن مان سێ لە ٢٠١٣، تۆڵەستێنەکان: سەدەی ئاڵترۆن لە ٢٠١٥، و پیاوی جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە بۆ نیشتمان لە ٢٠١٧، تۆڵەستێنەکان: جەنگی بێکۆتا لە ٢٠١٨، و تۆڵەستێنەکان: کۆتاییی یارییەکە لە ٢٠١٩، پیاوی جاڵجاڵۆکە: دوور لە نیشتمان بۆ ساڵی ٢٠١٩، لەگەڵ پیاوی جاڵجاڵۆکە: ھیچ ڕێگەیەک نییە بۆ نیشتیمان بۆ ٢٠٢١.
ھەروەھا بەشداربووە وەک دەرھێنەر بۆ فیلمەکانی ئێڵف لە ٢٠٠٣، و زاتورا: سەرکێشییەکی بۆشایی لە ٢٠٠٥، کاوبۆیز و بوونەوەرە نامۆکان لە ٢٠١١، شێف لە ٢٠١٤، و کتێبی جەنگەڵ لە ٢٠١٦، و پاشا شێرەکە لە ٢٠١٩، فاڤرە دروستکەری جەنگی ئەستێرەکان (٢٠١٩-ئێستا) و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار و دەرھێنەری زنجیرەی جەنگی ئەستێرەکانە ھەروەھا وەک نووسەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار بەشدارە لە زنجیرەکانی کتێبی بۆبا فێت. ھەروەھا فیلم لەژێر ناوی کۆمپانیای خۆی دروست دەکات بەناوی "Fairview Entertainment - فەیرڤیو ئینتەرتەینمێنت. ھەروەھا پێشکەکاری زنجیرە تەلەڤیزیۆنی چێشتلێنان دەکات بەناوی The Chef Show - بەرنامەی شێف.