پیاوی جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە بۆ نیشتمان
فیلمێکە دەرچووە لە ساڵی ۲۰۱۷، لە دەرهێنانی جۆن واتسە / From Wikipedia, the free encyclopedia
پیاوی جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە بۆ نیشتمان (بە ئینگلیزی: Spider-Man: Homecoming) فیلمێکی سوپەر پاڵەوانی مارڤل کۆمیکسە کە لەلایەن ستۆدیۆکانی کۆلۆمبیا پیکچەرز و مارڤل ستۆدیۆز بەرھەمھێنراوە و لەلایەن سۆنی بڵاو کراوەتەوە. ئەم فیلمە دادەنرێت بە دووەم گێڕانەوە بۆ زنجیرەی پیاوی جاڵجاڵۆکە وە ھەروەھا فیلمی شانزەیە لە جیھانی مارڤلی سینەمای، دەرھێنەری فیلمەکە جۆن واتسە وە سیناریۆ لە نووسینی جۆناسان گولدچاینە، پاڵەوانانی فیلمەکە بریتیین لە تۆم ھۆلاند، مایکڵ کیتۆن، زیندیا، دۆناڵد گلۆڤەر، لورا ھاریس، ڕۆبێرت داونی جوونیەر بەڕۆڵی تۆنی ستارک. لەم فیلمەدا پیتەر پاڕکەر ھەوڵ دەدات ھاوسەنگی لە نێوان ژیانی پاڵەوانێتی و چوون بۆ قوتابخانە دابین بکات. پیاوی جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە بۆ نیشتیمان وا بڕیارە لە ڕێکەوتی ٧ی تەممووزی ٢٠١٧ دەرچێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی 3D، IMAX، و IMAX 3D.[1][2]
پیاوی جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە بۆ نیشتیمان Spider-Man: Homecoming | |
![]() | |
دەرھێنەر | جۆن واتس |
---|---|
بەرھەمھێنەر | کیڤن فیج |
نووسین | کریستۆفەر فۆرد، ئێریک سومرەز |
سەرچاوەی چیڕۆک | پیاوی جاڵجاڵۆکە |
چەشنی فیلم | فیلمی سوپەر پاڵەوان، فیلمی خەیاڵی زانستی و فیلمی جۆڵە |
کاست | تۆم ھۆلەند، مایکل کییتەن، ڕۆبێرت داونی جی ئاڕ |
ستۆدیۆ(کان) | ستۆدیۆکانی مارڤل کۆلومبیا پیکچەرز |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | سۆنی پیکتەرز ئینتەرتەینمەنت |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٧ی تەممووزی ٢٠١٧ |
ماوەی فیلم | ١٣٣ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | زمانی ئینگلیزی |
بەشێکە لە زنجیرەی | جیھانی سینەمای مارڤڵ (ڕیزبەندی: ١٦) |
تێچوون | ١٧٥،٠٠٠،٠٠٠ میلیۆن دۆلار |
بەشی دواتر | تۆر: راگنارۆک |