From Wikipedia, the free encyclopedia
خۆزێ مۆرینیۆ ناوی تەواوی خۆزێ ماریۆ دۆس سانتۆس مۆرینیۆ فلیکس ە ،لە ٢٦ ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٦٣ لەدایک بووە ، مۆرینیۆ یەکێ لەباشترین ڕاھێنەرانی جیھانی سەدەی بیست و یەکەمە لەئێستادا ڕاهێنەری ڕۆمای ئیتاڵییە ، مۆرینیۆ بەر لەوەی ببێتە ڕاھێنەری وەرزشی کاری وەرگێڕ وە یاریزانیشی کردووە ، مۆرینیۆ تاکە ڕاھێنەرە لە ماوەی٩ ساڵدا لەئەرکی ڕاھێنەرایەتی لەیاریگای یانەکەی تووشی شکست نەبووە ناوی چۆتە پەرتووکی گینس بۆ مێژوو و داھێنانەکان ، مۆرینیۆ بەوە ناسراوە کە ھەمیشە لێدوانی ئاگرین بەکاردەھێنێت لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکان .
خۆزێ ماریۆ دۆس سانتۆس مۆرینیۆ فلیکس | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٦ ی جانێوەری ساڵی ١٩٦٣ ستیوبال ، پرتووگال |
نیشتەجێی | ئیسپانیا |
نەتەوە | پرتووگالی |
پیشە | ڕاهێنەر |
چالاکبوون | ١٩٨٠ - ئێستا |
باڵا | ١.٧٤سم |
مناڵ(ەکان) | ماتلێد ، خۆزێ ماریۆ |
مۆرینیۆ لەگەڵ تامێ فاریا ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە ئەویش لەساڵی ١٩٨٩ بوو مۆرینۆ لەگەڵ خێزانەکەی لەساڵی ١٩٩٦ بوونە خاوەنی یەکەم مناڵ کە کچ بوو ناویان نا ماتلێد ، وە دواتر کوڕێکیان بوو بەناوی خۆزێ ماریۆ .
مۆرینۆ لەژیانیدا ھەمیشە زیرەک بووە لە قسەکردن کە تا ئێستا توانیویەتی خۆی فێری کۆمەڵێک زمانی جیاواز بکات لەوانە پرتووگالی و ئیسپانی و فەڕەنسی و ئیتاڵی بەڵام زۆربەی کات بە کەتەلۆنی قسەی کردووە .
لەپاڵ کاری وەرزشی مۆرینیۆ زۆرجار لە پڕۆژە خێرخوازیەکان دەبینرێت ، لەیەکێ لە کارە خێرخوازیەکانی ھەندێ لە جل و کەلوپەلی ماڵی مەزاد کرد بۆ ئەوەی داھاتەکەی بداتە منداڵانی فەڵەستین و سۆماڵ کە بڕی داھاتەکەش بە ٢٢ ھەزار یۆڕۆ خەمڵێنرا .
مۆرینۆ لەھێڵێ ناوەڕاست یاریکردووە وە لەگەڵ کۆمەڵێ یانەی ووڵاتی پرتووگال یاری کردووە ئەوانیش یانەکانی ڕایۆ ئەڤی و بلێنسیس و سێسیمبرا ، بەڵام مۆرینیۆ لەماوەی ژیانی یاریزانی زۆر سەرکەوتوو نەبووە بەوەی تەنیا ٩٥ یاری کردووە وە تەنیا ١٥ گۆلی لەگەڵ یانەکانی تۆمارکردووە ماوەی یاری کردنیشی وەك یاریزان ٧ ساڵ بووە لەنێوان ساڵەکان ١٩٨٠ بۆ ١٩٨٧ .
دوای وازھێنانی لەیاریکردن وەک یاریزان لەبەر ئەوەی زمانی کەتەلۆنی دەزانی چووە نێو کاری وەرگێڕی لەم کارەشدا لە تۆپی پێدا دوورنەکەوتەوە کە دوای ئەوەی لەگەڵ خانەوادەکەی چوونە شاری بەرشەلۆنا بووە وەرگێڕی یانەی بەرشەلۆنە کە کاری وەرگێڕی بۆ ڕاھێنەری یانەکە بۆبی ڕۆبسۆن دەکرد ، مۆرینۆ سوودی زۆری لە بۆبی ڕۆبسۆن وەرگرت تا وای لێھات مۆرینیۆ کاری ڕاھێنەرایەتیشی تاقی کردەووە بەوەی لە سالی ٢٠٠٢ بوو بە ڕاھێنەری یانەی بەنفیکای پرتووگالی .
مۆرینۆ لەساڵی ٢٠٠٢ یەکەم ئەزموونی ڕاھێنەرایەتی لەیانەی بەنفیکای پرتووگالی گرتە ئەستۆ بەڵام مۆرینیۆ تەنیا چوار مانگ لەگەڵ بەنفیکا ڕاھێنەرایەتی کردووە لەکۆی ١١ یاری ڕاھێنەرایەتی لەگەڵ بەنفیکا ٦ یاریان بردەوە وە ٣ یاریش بەرامبەر بوونە وە ٢ یاریش دۆڕان ماوەی ڕاھێنەرایەتی ٢٠ سێپتەمبەری ٢٠٠٠ بۆ ٥ی دێسمبەری ساڵی ٢٠٠٠ .
لە ١٤ەی ئەپڕێلی ٢٠٠١ بوو ڕاھێنەری یانەی یۆنایۆ دی لێریایی پرتووگالی لەم یانەیە لەکۆی ٢٠ یاری ١١ یاریان بردەوە لە ٢٠ جانوێوەری ٢٠٠٢ یانەکەی جێھێشت ڕوویکردە یانەی پۆرتۆی پرتووگالی .
لە ٢٣ی جانێوەری ساڵی ٢٠٠٢ بووە ڕاھێەری یانەی پۆرتۆ لەگەڵ ئەم یانەیە ١٢٧ یاری ڕاھێنەر بووە ئەنجامی بەرچاوی بەدەست ھێنا کە لەکۆی ١٢٧ یاری ٨٨ یاریان بردەوە ٢٤ یاریش بەرامبەر بوون وە ١٥یاریش دووچاری شکست ھاتن لە ڕێکەوتی ٢٦ ی مەی ساڵی ٢٠٠٤ بەشێوەیەکی فەرمی یانەی پۆرتۆی جێھێشت .
- دەستکەوتەکان لەگەڵ یانەی پۆرتۆی پرتووگالی
مۆرینیۆ لە ٢ی جوونی ٢٠٠٤ ڕوویکردە یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەگەڵ ئەم یانەیە مۆرینیۆ کۆمەڵە دەستکەوتێکی بۆیانەی چێڵسی دەستەبەر کرد کە سەروەریەکی مەزنیشی لەگەڵ مێژووی یانەکە تۆمارکرد لەگەڵ یانەی چێڵسی ١٨٥ یاری ڕاھێنەری یانەکە بووە وە تیایدا ١٣١ یاری بردۆتەوە بەڵام لەکۆتایدا بەھۆی کێشەی لەگەڵ سەرۆکی یانەکە ملیاردێری ڕووسی ئەبراهیممۆڤیچ یانەکەی جێهێشت .
- دەستکەوتەکان لەگەڵ یانەی چێڵسی ئینگلیزی
مۆرینیۆ لە ٢ی جوونی ساڵی ٢٠٠٨ ڕوویکردە ووڵاتی ئیتالیا بەمەبەستی مەشقدانەوەی یانەی ئینتەرناسیۆنالێ ئیتاڵی لەیەکەم وەرزیدا سێ نازناوی بردەوە وە لەوەرزی دووەمیش ٥ نازناوی بردەوە لەگەڵ یانەی ئینتەر ناسیۆنالی یاخوود ئینتەر میلان مۆرینیۆ ناوبانگی لە ھەموو جیھانی وەرزشی دەرکرد لەکۆی ١٠٨ یاری لەگەڵ یانەکە توانی ٦٨ یاری بباتەوە .
- دەستکەوتەکان لەگەڵ یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی
دوای سەروەریە گەورەکەی لەگەڵ یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە ڕێکەوتی ٣١ی مەی ٢٠١٠ ڕوویکردە ئیسپانیا بۆ مەشقدانەوەی یانەی ڕیال مەدرید لەیەکەم وەرزی یانەکەی نازناوی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ یانەی شاھانە بردەوە جگە لەم نازناوەش کۆمەڵە دەستکەوتی تاکەکەسی لەگەڵ یانەکەدا تۆمارکرد کە لەکۆی ١٠١ یاری یانەکە ٧٨ یاری بردۆتەوە ڕێژەی سەرکەوتنەکانیشی ٧٧% کە لەمێژووی خوولی ئیسپانی ھیچ ڕاھێنەرێک ئەم ڕێژەیە سەرکەوتنەی بەدەست نەھێناوە وە دەستکەوتێکی تریشی ١١ جاری لەسەر یەک لە خوولی ئیسپانی لەگەڵ یانەکەی بردۆتەوە کە ھیچ ڕاھێنەرێکی تری ئەم خوولە ئەم دەستکەوتەی تۆمارنەکردووە جگەلەوەش لەیەکەم وەرزیدا گرێ کۆرەی یانەکەی لە قۆناغی ١٦ی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا کردەوە کە یانەکە نزیکەی ٦ وەرز نەیتوانیبوو لەم قۆناغە دەربچێت ، لەوەرزی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٢ توانیان نازناوی لالیگای ئیسپانیا بەدەست بھێنن بەمەش مۆرینیۆ بووە تاکە ڕاھێنەر کە خوولی ناوخۆی پرتووگال و ئینگلتەڕا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا بەدەست بھێنێت .
- دەستکەوتەکان لەگەڵ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی
٭ جامی شای ئیسپانیا لەوەرزی ٢٠١٠-٢٠١١
٭ خوولی ئیسپانی ناسراو بە لا لیگا ١ جار لەوەرزی ٢٠١١ - ٢٠١٢
٭ جامی سووپەری ئیسپانیا ٢٠١٢
لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٣ بەفەرمی گەڕایەوە یانە پێشووەکەی کە یانەی چێڵسی ئینگلیزی بوو. لەئەنجامی گەڕانەوەکەشی توانی وەرزی ٢٠١٤-٢٠١٥ی پرێمەرلیگ بۆیانەکەی بباتەوە بەڵام وەرزی دواتر بەھۆی خراپی ئەنجامەکانییەوە لەنیوەی وەرز لەیانەکە دوورخرایەوە ئەمەش بەفەرمی لەڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ بوو.
لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٦ بەفەرمی بوو بەڕاھێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و بۆندەکەشی تاکوو ساڵی ٢٠٢٠ بوو. لە ٧ی ئابی ٢٠١٦ لەیەکەم یاری فەرمی لەگەڵ یانەکەی یاری کۆتایی جامی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی بردەوە دوای ئەوەی لەیانەی لیستەر سیتی بردەوە بەئەنجامی ٢-١.
تیپ | وڵات | دەستپێک | کۆتایی ھاتن لە ئەرکی ڕاھێنەرایەتی | ڕێکۆردەکان | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
یاری | بردنەوە | بەرامبەربوون | شکست | ڕێژەی سەرکەوتن % | گۆلکردن | گۆلیان لێ کراوە | ڕێژەی جیاوازیان | ||||
یانەی بەنفیکا | ٢٠ی سێپتمبەری ٢٠٠٠ | ٥ی دێسمبەر ساڵی ٢٠٠٠ | ١١ | ٦ | ٣ | ٢ | 54.55 | ١٧ | ٩ | +٨ | |
یانەی یۆنایۆ دی لێریا | ١٤ەی ئەپڕێلی ٢٠٠١ | ٢٠ی جانێوەری ٢٠٠٢ | ٢٠ | ١١ | ٥ | ٤ | 55 | ٤٧ | ٢٨ | +١٩ | |
یانەی پۆرتۆ | ٢٣ی جانێوەری ٢٠٠٢ | 26 May 2004 | ١٢٧ | ٨٨ | ٢٤ | ١٥ | 69.29 | ٢٢٢ | ٧٩ | +١٤٣ | |
یانەی چێڵسی | ٢ی جوونی ٢٠٠٤ | ٢٠ی سێپتمبەری ٢٠٠٧ | ١٨٥ | ١٣١ | ٣٦ | ١٨ | 70.81 | ٣٣٠ | ١١٩ | +٢١١ | |
یانەی ئینتەرناسیۆنالێ | ٢ی جونی ٢٠٠٨ | ٢٨ی مەی ٢٠١٠ | ١٠٨ | ٦٨ | ٢٥ | ١٥ | 62.96 | ١٨٥ | ٩٤ | +٩١ | |
ڕیال مەدرید | ٣١ی مەی ٢٠١٠ | بەردەوامە | ١١٤ | ٨٧ | ١٦ | ١١ | 76.32 | ٣١٣ | ٩٤ | +٢١٩ | |
کۆی گشتی | ٥٦٤ | ٣٩١ | ١٠٩ | ٦٥ | 69.33 | ١١١٥ | ٤٣٤ | +٦٩١ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Category:José Mourinho تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.