From Wikipedia, the free encyclopedia
کاردیۆلۆژی یان پزیشکیی دڵ و خوێنبەرەکان (بە ئینگلیزی: [1]Cardiology) ڕشتەیەکی پزیشکییە کە لەگەڵ نەخۆشییەکانی دڵ و کەموکوڕییەکانی لێدانی دڵ و شێوازی سووڕانەوەی خوێن لە ناو خوێنبەرەکاندا کار دەکات. ئەم ڕشتە پزیشکییە بە مانای دڵناسینە.[2]
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
کاردیۆلۆژی لە دوو وشەی کاردیۆ (Cardio) لە یۆنانی بە مانای دڵ و لۆژی (Logy) بە مانای سەرپڵشت و وانەیشە پێک ھاتووە.
بۆ وێنە:
ئەو پزیشکانەی وا لە بواری پزیشکیی دڵدا خوێندن تەواو دەکەن پێیان دەڵێن کاردیۆلۆژیست و، بەو پزیشکانەی وا لە بواری نەخۆشییەکانی دڵ لە منداڵاندا ئیش دەکەن دەڵێن کاردیۆلۆژیستی منداڵان.[3]
بەو پزیشکانەی وا لەم ڕشتە پزیشکییەدا نەشتەرگەری دەکەن دەڵێن نەشتەرگەری کاردیۆلۆژیست یان نەشتەرگەری دڵ کە خۆی ڕشتەیەکە لە نەشتەرگەریی گشتی.
پزیشکەکانی دڵ کاریان بە خوێن نییە مەگەر ئەو کاتەی کە نەخۆشیی خوێن لە دڵدا کار بکات و بۆ زانین لە چۆنیەتیی خوێن لە تاقیکردنەوەکان لە لابڕاتۆرەکانی پزیشکیدا. کاردیۆلۆژی ڕشتەیەکە لە پزیشکیی ناوخۆیی. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پزیشکەکان دەتوانن لە بوارە جۆراجۆرەکانی نەخۆشییەکانی دڵ، ببنە پسپۆر و بۆ ھەر کامێکیان دەبێ سێ ساڵ بخوێنن.[4]
ڕشتەکانی کاردیۆلۆژی بەکورتی:[5]
بۆ گەیشتن بە ئاستێک کە پزیشکێک ببێت بە پسپۆڕ لە پزیشکیی دڵ، دەبێ بۆ ماوەی لانی کەم ١٠ ساڵ ئەزموونی فێرکاری و لێکۆڵینەوەی هەبێت که دەبێ ٤ ساڵ فێرکاریی پزیشکیی گشتی، ٣ ساڵ پزیشکیی نێوخۆیی و ٣ ساڵ خولی تایبەت بە کاردیۆلۆژی تێپەڕ بکات.[6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.