یاریزانی تۆپی پێی بەڕازیل، لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٣ From Wikipedia, the free encyclopedia
نێلسۆن دی جیسوس سیلڤا (لەدایکبووی ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣)، زیاتر بە دیدا ناسراوە، یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی بەڕازیلییە و وەک گۆڵپارێز یاریی کردووە. بۆ ماوەی دە ساڵ (٢٠٠٠ تا ٢٠١٠)گۆڵپارێزی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بووە. وەک یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیھان چەندین نازناو و خەڵاتی تاکەکەسی لەگەڵ یانەکەدا بەدەستھێناوە. یەک نازناوی خولی ئیتاڵیا و دوو جار نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای لەگەڵ میلان بەدەستھێنا. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، دیدا لە ماوەی یازدە ساڵدا ٩١ یاری لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەرازیل بەدەستھێناوە، جامی جیھانی فیفا و میدالیای ئۆڵۆمپیادی بەدەستھێناوە، زۆرترین جار بەشداری یارییەکانی جامی کیشوەرەکانی فیفا کردووە.[1][2] و، لە ساڵی ٢٠٠٦، یەکەم گۆڵپارێزە ڕەشپێستە لە دوای جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٠ بۆ بەڕازیل یاریی کردبێت. یەکەم گۆڵپارێزی بەڕازیلی بوو کە پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی فیفا،[3][4]
دیدا | |
---|---|
بە پورتوگالی: Dida | |
لەدایکبوون | Irará، بەڕازیل | ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣
وڵاتی وەرزش | بەڕازیل |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Nélson de Jesus Silva |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی پورتوگالی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، beach soccer player |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | goalkeeper |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٢ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ |
وەرزش | تۆپی پێ، beach soccer |
ژمارەی یاریزان | 1 |
بەشداربووە لە | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٦، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢، جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.