بەخێربێن بۆ دەروازەی ئوکراینا
Ласкаво просимо до Портал Україна
ئوکراینا (بە ئوکراینی: Україна) وڵاتێکە لە ئەورووپای ڕۆژھەڵات کە دووەم گەورەترین وڵاتی ئەورووپایە. ئەو وڵاتە ھاوسنوورە لەگەڵ ڕووسیا لە ڕۆژھەڵات و باکووری ڕۆژھەڵات، بیلاڕووس لە باکوور، پۆڵەندا، سلۆڤاکیا و هەنگاريا لە ڕۆژاواوە، ڕۆمانیا و مۆلدۆڤا لە باشووری ڕۆژاوا و دەریای ڕەش و دەریای ئازووف لە باشوورەوە ھاوسنوورە. ڕووبەری وڵاتەکە ٦٠٣٬٦٢٨ کیلۆمەتر دووجایە و ھەشتەم چڕترین وڵاتی ئەورووپایە. ئوکراینا ئەندامە لە یەکێتیی وڵاتە سەربەخۆکان. لە نێوان ساڵانی ١٩٢٣ ھەتا ١٩٩١ زۆربەی ئوکراینا بەشێک لە یەکێتیی سۆڤیەت بوو. شاری کیێڤ پایتەخت و گەورەترین شاری ئوکراینایە.
زیاتر...
کیێڤ (بە ئوکراینی: Київ، بە ڕووسی: Киев) پایتەخت و گەورەترین شاری ئۆکراینایە کە دەکەوێتە ناوەندی باکووری وڵاتەکە و لەناو ڕووباری دنیپەر ھەڵکەوتووە. دانیشتووانی شارەکە لە ساڵی ٢٠١٠دا، بەرامبەر لەگەڵ ٢٬٧٩٧٬٥٥٣ کەس بووە. دوای ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت و سەربەخۆیی ئۆکرانیا لە شارەکەدا لەلایەن کەشتیی ڤێرخۆڤنا ڕادا لە ۲٤ی ئابی ١٩٩١ کیێڤ وەک بە پایتەختی ئۆکرانیای سەربەخۆ ڕاگەیەندرا.
زیاتر...
- ...کە شیعرێک لەبارەی کورداندا بووە ھێمای خۆڕاگری و بەرخودانی ئوکراینییەکان لە بەرامبەر یەکێتیی سۆڤیەتدا؟
- ...کە ھەتا پێش ڕێککەوتننامەی بوداپێست، ئوکراینا سێیەمین ھێزی ناوکی لە جیھاندا بووە؟
- ...کە ھێزەکانی سوپای گەلی ئوکراینا لەدوای پێنج مانگان شەڕکردن لەگەڵ ڕووسیای سۆڤیەت لە ٣٠٠،٠٠٠ کەسەوە بە ١٥،٠٠٠ کەس دابەزین؟
ڤۆلۆدیمیر ئۆلکساندرۆڤیچ زێلێنسکی (بە ئوکراینی: Володимир Олександрович Зеленський؛ بە ئینگلیزی: Volodymyr Zelenskyy؛ لەدایکبووی ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨) سیاسەتوان و سەرۆک کۆماری ئوکراینایە، کە لە دوای بردنەوەی لە ھەڵبژاردنەکان لە ٢٠١٩ەوە ھەتا ئێستا ئەو پۆستەی پێیە. ئەو جگە لەوەی سیاسەتوانی، ھەروەھا نووسەری فلیم، دەرھێنەر و ئەکتەریش بووە، کە بە ڕۆڵە کۆمێدییەکانی لە فلیمەکان، کاری دەرھێنەری و بەرھەمھێنان ناسراوە. زێلێنسکی بە یەکێک لە سیاسییە دژە ڕووسەکان ناسراوە.
زیاتر...
« |
ئاگر لە کا دوور ڕابگرە. |
» |
—پەندی ئوکراینی |