دەروازە:ئیسرائیل/پێشەکی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیسرائیل (بە عیبری: יִשְׂרָאֵל، بە عەرەبی: إسرائیل، بە ئینگلیزی: Israel)، بەفەرمیی وڵاتی ئیسرائیل (מְדִינַת יִשְׂרָאֵל)، دەوڵەتێکە دەکەوێتە ڕۆژاوای ئاسیاوە، و ئەکەوێتە سەر کەناری ڕۆژاوای دەریای ناوەڕاست، لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ لوبنان، لە باکووری رۆژاواوە لەگەڵ سووریا و لە رۆژھەڵاتەوە لەگەڵ زیفەی ڕۆژاوایی فەلەستین و ئوردن و لە باشوورەوە لەگەڵ کەرتی غەززەی فەلەستینی و میسر دا سنووری ھەیە. وڵاتی ئیسرائیل لە ١٤ی ئایاری ١٩٤٨ دامەزرا، کە لەلایەن ئەنجومەنی جوولەکەی زایۆنیزمەوە راگەیەندرا لە فەلەستین، لەڕۆژی ئەنجام گەیەندراوی داواکاریی بەریتانیی، بەپێی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیاری بەریتانیا، لەژێر سێبەری شەڕ و ناکۆکیی جوو و عەرەب، بووە ھۆی نسکۆی فەلەستینیی، کە بووە ھۆی لەناوچوون و داڕووخانی گەلێک شار و دێی فەلەستین، و بەھاندانی ھەندێک لە سووپا عەرەبییەکانەوە کە داوایان لە فەلەستینییەکان کرد کە شوێنەکانییان بەجێ بھڵێن بە بیانووی پاکژکردنیان، بەجۆرێ کە دانیشتووانی ئەو شوێنانە وەک پەنابەر چوونە کەناری رۆژاوا و کەرتی غەززە و ھەندێک وڵاتی عەرەبیی تریش. وڵاتی ئیسرائیل ڕاگەیەندرا بەمەبەستی وەرگرتن و پێشوازییکردن لەو جوولەکانە کە دەرکرا بوون و رۆیشتبوون لە رۆژھەڵاتی ئەورووپا لەکاتی شەڕی جیھانیی دووەم و نیشتەجێ و نیشتمانیی کردنییان لە وڵاتێکی جوولەکەیی دا، ھەروەھا وەرگرتنی جوو لە ھەموو سەرانسەری جیھاندا.
ברוכים הבאים לשער ישראל
مرحباّ بِكم في بـوابة إسرائيل
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/47/ISR_orthographic.svg/320px-ISR_orthographic.svg.png)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/d4/Flag_of_Israel.svg/640px-Flag_of_Israel.svg.png)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/42/Cia-is-map2.png/320px-Cia-is-map2.png)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/8f/Emblem_of_Israel.svg/640px-Emblem_of_Israel.svg.png)