کەرتی غەززە
From Wikipedia, the free encyclopedia
کەرتی غەززە ناوچەی باشووری دەشتی کەناری فەلەستینە لەسەر دەریای ناوین. لە شێوەی شریتێکی تەسک لە باکووری ڕۆژھەڵاتی نیمچەدوورگەی سینا، یەکێکە لە دوو ناوچە دابڕاوەکە (ئەوی دیکەیان کەناری ڕۆژاوایە)، لە شەڕی ١٩٤٨دا لەلایەن ھێزە ئیسرائیلییەکانەوە کۆنترۆڵ نەکرابوو، نزیکەی ١،٣٣٪ی ڕووبەری خاکی فەلەستین پێکدەھێنێت. کەرتی غەززە بە ناوی گەورەترین شارییەوە ناونراوە کە غەززەیە. کەرتەکە ڕووبەرەکەی ٣٦٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و درێژییەکەی ٤١ کم و پانییەکەی لە نێوان ٥ بۆ ١٥ کم دایە. ئیسرائیل لە باکوور و ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ کەرتی غەززە، میسریش لە باشووری ڕۆژاوا ھاوسنوورە. بەشێک لەو خاکانە پێکدەھێنێت لە چوارچێوەی سنوورەکانیاندا کە دەسەڵاتی فەلەستین زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە چوارچێوەی چارەسەری نێوان دوو دەوڵەتدا ھەوڵی دامەزراندنی دەوڵەت دەدات لە ڕێگەی دانوستانەوە.
کەرتی غەززە | |
---|---|
بەشێکە لە | خاکە فەلەستینییەکان |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٩ |
ناونراوە لەدوای | غەززە |
ناسناوی خەڵک | gazià، gaziana، gazians، gazianes، Gazans |
کیشوەر | ئاسیا |
وڵات | دەوڵەتی فەلەستین، کۆماری عەرەبی یەکگرتوو، Israeli-occupied territories، دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین، occupation of the Gaza Strip by the United Arab Republic |
پایتەخت | غەززە |
دابەشکاریی کارگێڕی | |
ناوچەی کاتی | UTC+02:00، UTC+03:00 |
پۆتانی شوێن | ٣١°٢٧′٠″N ٣٤°٢٤′٠″E |
بەرزترین خاڵ | Abu Auda |
سەرۆک | مەحموود عەباس، ئیسماعیل هەنییە |
دانیشتووان | ٢٬٠٩٨٬٣٨٩ |
دراو | new shekel |
ھاوسنوورە لەگەڵ | میسر، ئیسرائیل |
دەردەکەوێت لە بەرھەمی | Gaza mon amour |
ڕووبەر | ٣٦٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
بەستەری وەسفکراو | https://www.btselem.org/topic/gaza_strip |
ئابووری بابەت | economy of the Gaza Strip |
کۆدی تەلەفۆنی وڵات | +970 |