From Wikipedia, the free encyclopedia
شیکاریی ماتماتیکی یان شیکاریی بیرکارییانە (بە ئینگلیزی: Mathematical analysis) لقێکە لە زانستی بیرکاری. شیکاری یا تاوتوێکاریی بیرکاری بەو بەشە لە بیرکاری پێناسە دەکرێت کە پەیوەندی ھەیە بە چەمکەکانی ڕادە (limit) و لێکنزیکبوونەوە (convergence).[1][2] لقی شیکاری لە زانستی بیرکاریدا بڕێک بابەت وەکوو بەردەوامی (continuous)، تەواوکاری، گرتە یا داتاشراو (Derivative) و فانکشناڵی ناجەبری شرۆڤە دەکات. ئەم بابەتانە بەگشتی لە ھەرێمی ژمارە ڕاستەقینەکان یان ژمارە ئاوێتەکاندا تاوتوێ دەکرێن، بەڵام دەتوانرێت ئەم چەمکانە بۆ ھەر بۆشایییەکی ماتماتیکی کە تێیدا چەمکی نزیکبوونەوە، (بۆشاییی تۆپۆلۆژیک) یان دووری (بۆشاییی مەتریک) پێناسە کراوە، بەکار ببردرێن.
شیکاریی ماتماتیکی لە وردبوونەوە لە باسەکانی جیاکاری و تەواوکاریدا سەری ھەڵداوە. شیکاریی بیرکاری خاڵە ئاوارتەکان شیدەکاتەوە. وشەی شیکاری لە زانستی بیرکاری لە ڕاستیدا بە واتای خاڵەکانی ئاوارتەیە. لقی شیکاری پردی پەیوەندی نێوان چەمکەکانی جەبر و تۆپۆلۆژییە. بۆ نموونە لە شیکاریی بیرکاریدا تەواوکاری، بە تەواوکاریی ڕیمان-ئێستیلتێس و تەواوکاری لێبێگ دەگشتێنرێت.
شیکاریی ماتماتیکی لە سەدەی ھەفدەھەم لەکاتی شۆڕشی زانستیدا سەری ھەڵدا،[3] بەڵام زۆرێک لە تیۆرییەکانی دەگەڕێنەوە بۆ پێش ئەو سەردەمە.
لقەکانی شیکاریی بیرکاری بریتین لە:
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.