شیکاریی ماتماتیکی
From Wikipedia, the free encyclopedia
شیکاریی ماتماتیکی یان شیکاریی بیرکارییانە (بە ئینگلیزی: Mathematical analysis) لقێکە لە زانستی بیرکاری. شیکاری یا تاوتوێکاریی بیرکاری بەو بەشە لە بیرکاری پێناسە دەکرێت کە پەیوەندی ھەیە بە چەمکەکانی ڕادە (limit) و لێکنزیکبوونەوە (convergence).[1][2] لقی شیکاری لە زانستی بیرکاریدا بڕێک بابەت وەکوو بەردەوامی (continuous)، تەواوکاری، گرتە یا داتاشراو (Derivative) و فانکشناڵی ناجەبری شرۆڤە دەکات. ئەم بابەتانە بەگشتی لە ھەرێمی ژمارە ڕاستەقینەکان یان ژمارە ئاوێتەکاندا تاوتوێ دەکرێن، بەڵام دەتوانرێت ئەم چەمکانە بۆ ھەر بۆشایییەکی ماتماتیکی کە تێیدا چەمکی نزیکبوونەوە، (بۆشاییی تۆپۆلۆژیک) یان دووری (بۆشاییی مەتریک) پێناسە کراوە، بەکار ببردرێن.
شیکاریی ماتماتیکی لە وردبوونەوە لە باسەکانی جیاکاری و تەواوکاریدا سەری ھەڵداوە. شیکاریی بیرکاری خاڵە ئاوارتەکان شیدەکاتەوە. وشەی شیکاری لە زانستی بیرکاری لە ڕاستیدا بە واتای خاڵەکانی ئاوارتەیە. لقی شیکاری پردی پەیوەندی نێوان چەمکەکانی جەبر و تۆپۆلۆژییە. بۆ نموونە لە شیکاریی بیرکاریدا تەواوکاری، بە تەواوکاریی ڕیمان-ئێستیلتێس و تەواوکاری لێبێگ دەگشتێنرێت.