عەبدولکەریم قاسم
ئەفسەری سەربازی و سەرۆکوەزیرانی عێراق و یەکەم فەرمانڕەوای دەوڵەتی عێراق لە دوای دەسەڵاتی پادشایەتی / From Wikipedia, the free encyclopedia
عەبدولکەریم قاسم (لەدایکبوونی ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩١٤ – مردووی ٩ی شوباتی ١٩٦٣) ئەفسەرێکی ناسیۆنالیزمی سەردەمی پاشایەتی و یەکەم سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق دوای دەسەڵاتی پاشایەتی، و یەکێک لە سەرکردەکانی شۆڕشی ١٤ی تەممووزە.
عەبدولکەریم قاسم عبد الكريم قاسم | |
---|---|
قاسم لە ١٩٥٨ | |
سەرۆکوەزیرانی عێراق | |
لە پۆستدا بووە ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨ – ٨ی شووباتی ١٩٦٣ | |
سەرۆک کۆمار | محەممەد نەجیب ئەلڕەبیعی |
پێشینە | ئەحمەد موختار بابان |
پاشینە | ئەحمەد حەسەن بەکر |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | (١٩١٤-١١-٢١) ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩١٤[1] بەغدا، دەوڵەتی عوسمانی |
مردن | ٩ی شوباتی ١٩٦٣(١٩٦٣-٠٢-٠٩) (٤٨ ساڵ ژیاوە) بەغدا، عێراق |
نەتەوە | عێراقی |
پارتی سیاسی | سەربەخۆ [kurdish-alpha 1] |
خەڵاتەکان | |
دڵسۆزی | عێراق سوپای عێراق |
پلە | پلەی ئەفسەری |
عەبدولکەریم قاسم لە ٢١ ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩١٤ لە خێزانێکی پێنج کەسی لەدایکبووە، لە باوکێکی موسڵمانی سوننە، و دایکێک لە خێزانێکی شیعە و دوو برای ھەیە بە ناوەکانی حەمید قاسم، لەتیف قاسم، ھەروەھا خاوەنی دوو خوشک بووە، دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندن لە قەزای شەمییە سەر بە پارێزگای قادسیە وەک مامۆستا کاری کردووە، و دواتر چووەتە خزمەتی سەربازییەوە.
لە ساڵی ١٩٣٢ پاش ئەوەی ڕاگەیەندرا کە سوپای عێراق پێویستی بە ئەفسەری نوێ ھەیە، بۆیە عەبدولکەریم قاسم چووە ناو کۆلێژی سەربازی و لە ١٥ ی نیسانی ١٩٣٤ بە پلەی لیوای دووەم دەرچووە[2] [3] پلە سەربازییەکانی بڕیوە و تا بووەتە فەرماندەی لیوای نۆزدە کە دوایین پلەی سەربازی قاسم بووە لە دامەزراوە سەربازییەکان.لە زۆرێک لە شەڕ و بزووتنەوەکاندا بەشداری کردووە، وەک شەڕی فەلەستین و یەکەم بزووتنەوەی فورات، ھەروەھا لە شۆڕشی ڕەشید عالی گەیلانی بەشداری کردووە.[4] و ھەروەھا بەشداری زۆر خولی سەربازی کردووە، چەندین خەڵات و مەدالیای وەرگرتووە، لەو ڕاپۆرتانەی کە لەبارەیەوە نوسراون، ئەفسەرێکی باشە، زۆر ڕەوشت بەرزە، ھەروەھا دەبێتە یەکێک لە ئەفسەرە بەتواناکانی سوپا.[5]پاش ئەوەی لە سەرەتای پەنجاکان کۆمەڵەی ئەفسەرە ئازادیخوازەکان دامەزرا قاسم بووە ئەندامێکی کارا و ئامانجی سەرەکیان ڕووخاندنی سیستمی پاشایەتی بوو.[6] [7] [8]
لەگەڵ عەبدولسەلام عارف سەرکردایەتی شۆڕشی ١٤ی تەممووزیان کرد و توانیان دەسەڵاتی پاشایەتی بڕوخێنێت و کۆماری عێراق ڕابگەیەنێت و ئەمەش بووە ھۆی دەستگیرکردن و کوشتنی زۆرێک لە ئەندامانی بنەماڵەی شاھانە و کەسانی نزیک لێیەوە، ھەروەھا سەرەتای سەردەمێکی نوێ دەستی پێکرد، ئەم شۆڕشە کاردانەوەی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی و عەرەبی لێکەوتەوە، عەبدولکەریم قاسم خۆی بوو بە سەرۆک وەزیران تاوەکوو ٨ی شوباتی ساڵی ١٩٦٣ کاتێک لە کوودەتایەکی بەعسییەکان گولەباران کرا لە ھەمان ڕۆژ.[9][10][11]
قاسم لە سەردەمی دەسەڵاتداریدا، لەنێو خەڵکیدا بە زەعیم (سەرکردە) ناسرابوو.[12]