From Wikipedia, the free encyclopedia
مایکرۆسۆفت وۆرد یان مایکرۆسۆفت ئۆفیس، یەکێکە لە باشترین و بەکارھێنراوترین نەرمەکاڵاکانی ڕێکخستنی وشە. ھەروەھا ئەم نەرمەکاڵایە بەناوبانگترین نەرمەکاڵای ڕێکخستنی وشەیە لە کۆمپیوتەری کەسی و ئۆفیسدا. لە ساڵی ١٩٨٣ یەکەم بڵاوکردنەوەی وۆرد لەژێر ناوی Multitool Word بۆ سیستەمی Xenix و دواتر بۆ کۆمپیوتەرە کەسییەکانی ئای بی ئێم بڵاوکرایەوە بۆ ئەوەی لە ژینگەی دی ئۆ ئێس کاربکەن.
مایكرۆسۆفت وورد | |
---|---|
لقی | word processor program |
بەشێکە لە | مایکرۆسۆفت ئۆفیس |
ناو | ꠝꠣꠁꠇꠍꠚ ꠅꠀꠞ꠆ꠒ |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٣ |
دابەشکەر | فرۆشگای مایکرۆسۆفت، کۆگای بەرنامەکانی سامسۆنگ |
پەرەپێدەر | مایکرۆسۆفت |
سەکۆ | ئەندرۆید |
سیستمی پشتگیریکراو | مایکرۆسۆفت ویندۆز، مەک ئۆ ئێس، مەک ئۆ ئێس |
ئامێری وەرگر | شاشەلەمس |
زمانی بەرنامەسازی | سی++ |
وەشانی نەرمامێر | 2.72، 16.0.16227.20132 |
وێبگە | https://products.office.com/word |
مۆڵەت | end-user license agreement |
بەکاردەھێنێت | Microsoft Academic Graph |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://stackoverflow.com/tags/ms-word |
یەکەم وەشانی مایکرۆسۆفت وۆرد لە سیستەمی کارپێکردنی گرافیکیدا لە ساڵی ١٩٨٤ بۆ کۆمپیوتەری ئەپڵ ماکینتۆش بڵاوکرایەوە. دوای ئەوە ئەم بەرنامەیە بۆ سیستەمی کارپێکردنی SCO UNIX و OS/2 و مایکرۆسۆفت ویندۆوز ٣٫١ بڵاوکرایەوە. لە ساڵی ١٩٨٩ ئەم بەرنامەیە بوو بە بەشێک لە کۆمەڵەی نەرمەکاڵاکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس.[1] جگە لەوەش نەرمەکاڵای وۆرد بە دوو وەشانی ئەندرۆید و ویندۆز بەردەستە بۆ بەکارھێنەران.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.