مستەفا کەمال ئاتاتورک
دامەزرێنەر و سەرۆکی یەکەمی کۆماری تورکیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
مستەفا کەمال ئاتاتورک (بە تورکی: Mustafa Kemal Atatürk؛ زۆر جار دەنووسرێت کەمال ئاتاتورک[1][2] یان مستەفا کەمال پاشا[kurdish-alpha 1]؛ لە دایکبووی دەورووبەری ١٨٨١ - مردووی ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٨) سەرباز، مارشال، پیاوی دەوڵەتی شۆڕشگێڕ، نووسەر، باوک و دامەزرێنەری کۆماری تورکیا بوو. یەکەمین سەرۆککۆماری تورکیا بوو لە ماوەی ١٩٢٣ تاکوو مردنی لە ساڵی ١٩٣٨. وە کۆمەڵێک چاکسازی لە ناو دەوڵەت کرد، ئەمەش لە پێناو بە ھاوچەرخکردنی تورکیا بوو بەرەو سێکولاریزم و دەوڵەتێکی پیشەسازی.[3][4][5] ئەتاتورک کەسێکی سێکولار و نەتەوەپەرست بوو، سیاسەتەکانی ئەتاتورک بە کەمالیزم دەناسرێتەوە. بەھۆی دەستکەوتە سەربازی و سیاسییەکانییەوە، ئەتاتورک بەیەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی سەدەی بیستەم دادەنرێت.[6]
مستەفا کەمال ئاتاتورک | |
---|---|
Mustafa Kemal Atatürk | |
لەدایکبوون | Ali Rıza oğlu Mustafa ١٨٨١ سەلانیک (ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی) |
مەرگ | ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٨ (بە تەمەنی ٥٧
) کۆشکی دۆڵمەباخچە (تورکیا) |
گۆڕ | Anıtkabir، Ethnography Museum of Ankara |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان، ئەفسەری سەربازی، کەسایەتی دەوڵەت، نووسەر، شۆڕشگێڕانە، army officer |
حیزب | پارتی کۆماریی گەل |
ھاوسەر | لەتیفە ئوشاکی |
مناڵ | سەبیحە گۆکچەن، Ülkü Adatepe، Abdurrahim Tuncak، Afet İnan، Zehra Aylin، Rukiye Erkin، Nebile İrdelp، Sığırtmaç Mustafa |
باوان | |
خێزان | مەقبوولە ئەتادان |
خەڵاتەکان |
|
واژوو | |
پلە | سەرۆک کۆماری تورکیا (١٩٢٣–١٩٣٨)، ئەندام پەرلەمانی تورکیا، Chairman of the Cabinet of the Executive Ministers of Turkey (١٩٢٠–١٩٢١)، سەرۆک وەزیرانی تورکیا (١٩٢٠–١٩٢١) |
Rank | Mareşal (١٩٢١–١٩٢٧) |
لق | Turkish Land Forces |
Titles | پاشا، Ghazi |
ئەتاتورک لە کاتی جەنگی جیهانیی یەکەم و لە ساڵی ١٩١٥ بەهۆی سەرکەوتنەکەی لە شەڕی گالیپۆلی ناسرا، کە تێیدا وەک کەسایەتییەکی سەرەکی لە ناو تورکی عوسمانی دژ بە هێزە هاوپەیمانەکان بەشدار بوو.[7] دوای شکست و کەوتنی دەوڵەتی عوسمانی ئەوا ئەتاتورک ڕێبەرایەتی لە بزووتنەوەی نەتەوەپەرستیی تورکی کرد، ئەم بزووتنەوەی داکۆکی دەکرد لە مانەوەی سنووری تورکیا بەیەکپارچەیی. لەو دەمە ئەتاتورک حکوومەتێکی لە ئەنقەرە دامەزراند، ئەو هێزە هاوپەیمانەکانی بەزاند کە دواتر لەلایەن تورکەکان ناونرا جەنگی سەربەخۆیی تورک. دوابەدوای ئەوە، ئەتاتورک پڕۆسەی هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دەستپێکرد و دامەزراندنی کۆماری تورکیای لەجێگای ئەودا ڕاگەیاند.
وەک یەکەم سەرۆکی تازەکار، کەمال ئەتاتورک دەستیکرد بە داڕشتنی پڕۆگرامێکی دەستپێشخەری بۆ چاکسازیکردن لە بوارەکانی سیاسەت، ئابووری و کەلتوور بەو ئامانجەی کە وڵاتێکی پێشکەوتوو و سێکولار دامەزرێنێت. لەم هەنگاوەیدا، خوێندنی سەرەتایی کرایە خۆڕایی، ئەلفووبێی زمانی تورکی عوسمانی گۆڕدرا بۆ تورکی لاتینی. مافی سیاسەتکردنی یەکسان درایە ژنان،[8] هەروەها مافی دەنگدانیش درایە ژنان.[9]
حکوومەتەکەی ئەتاتورک پڕۆسەیەکی بە تورکاندنی دەستپێکرد، هەوڵیدا وڵات بکاتە وڵاتێکی یەک نەتەوە.[10][11][12] لە ژێر دەسەڵاتی ئەتاتورکدا، کورد، کۆمەڵە و کەمایەتییە ناتورکەکان لەژێر زەبر و فشاردا دەبوو بە تورکی قسە بکەن،[13] لەلایەکی دیکەش، پاشناو و ناوی شوێنی لەدایکبوونیان دەبوو بکرێتە تورکی.[14][15] هەر لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئەتاتورک ڕەشەکووژیی دەرسیم ڕوویدا. لە ساڵی ١٩٣٤، پەرلەمانی تورکیا پاشناوی ئەتاتورکی بە مستەفا پاشا بەخشی کە بەمانای "باوکی تورکەکان" دێت، ئەمەش وەک ڕێزێک بوو لە کارەکانی بۆ درووستکردنی دەوڵەتی تورکیا.[16] ئەتاتورک لە ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٨ لە کۆشکی دۆلمەباخچە، ئەستەمبول لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[17] سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی تورکیا، عیسمەت ئینۆنو شوێنی ئەوی گرتەوە. لە ساڵی ١٩٥٧ ئارامگەکەی لە ئەنقەرە بۆ درووست کرا، کە لە دەوریدا پارکی ئاشتی هەیە کە ئەم پارکە لە ژێر وتەیەکی ئەتاتورک ئەو ناوەی وەرگرتووە، "ئاشتی لە وڵات، سەقامگیرییە لە جیهان".