کۆمەڵکوژیی دێرسیم
ڕاپەڕینی کوردان لە دژی حکومەتی تورکی لە دێرسیمی ڕۆژهەڵاتی تورکیا و بەکۆمەڵکوژی کوردەکانی دێرسیم / From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆمەڵکوژیی دێرسیم یان ڕەشەکوژیی دێرسیم بریتییە لە کوشتاری کوردە عەلەوییەکان لە ناوچەی دێرسیم کە ئێستا پێی دەوترێت پارێزگای تونجەلی لە باکووری کوردستان، بە دەستی دەوڵەتی تورکیاوە.[10][11][12][13][14][15][16]
زانیاریی خێرا کۆمەڵکوژیی دێرسیم ١٩٣٧/١٩٣٨, ڕێکەوت ...
کۆمەڵکوژیی دێرسیم ١٩٣٧/١٩٣٨ | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە ڕاپەڕینی کوردان | |||||||
مستەفا کەمال ئەتاتورک لەگەڵ سەبیحە گۆکچەن (١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٣٧، لەبەردەم پێرتاگە، ئەنجومەنی خەڵک) | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
تورکیا | تیرەکانی دێرسیم | ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
مستەفا کەمال ئەتاتورک عیسمەت ئینۆنو فەوزی چاکماق کازم ئۆربای عەبدوڵڵا ئەلپدۆغان گاپلیپ دێنیز کەمال ئەرگودەن ئیسماعیل حەقی تەکچە شەمسی ئەرکوش |
سەید ڕەزا کامەر ئاغا (یوسوفان) جەبرائیل ئاغا (دێمەنان) کامەر ئاغا (حەیدەران) | ||||||
ھێز | |||||||
٥٠٬٠٠٠[2] | ٦٬٠٠٠[3][4] | ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
|
دایخە
ئەم کوشتارە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیادا ئەنجام درا بە دوای شۆڕشی سەید ڕەزا لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٣٧ ھاتە ئاراوە.[17] ئەم کۆمەڵکوژییە کە مێژوویەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٣٧–١٩٣٩، بووە ھۆی کوژرانی ھەزاران کەس لە ھاوڵاتیانی شاری دێرسیم، ھێزە ئاسمانییەکانی تورکیا ڕۆڵیان ھەبوو لە ئەنجامدانی کۆمەڵکووژییەکە.[10][18]
لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەی تورکیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان داوای لێبووردنی لەبارەی ئەم کۆمەڵکوژییە لە خەڵکی دێرسیم کرد.