مەریخی (فیلم)
From Wikipedia, the free encyclopedia
مەریخییەکە (واتا کەسێکی دانیشتووی مەریخ) (بە ئینگلیزی: The Martian) فیلمێکی ئەمریکی زانستی و سەرکێشیە. دەرھێنراوە لەلایەن ڕیدلی سکۆت و لەنواندنی مات دەیمنە. چیرۆک فیلمەکە لە کتێبەکەیەوە وەرگیراوە بەھەمان سەردێر کە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن دریو گۆداردەوە نووسرابوو. لە فیلمەکە دەیمن ڕۆڵی ئاسمانەوانێکی ناسا دەبینێ کە وادەندرێ لەسەر ھەسارە مەریخدا مردوو، بەڵام زیندوو دەمێنێتەوە و داوای یارمەتی لە حکومەتی ئەمەریکی دەکات. ھەروەھا فیلمەکە چەندان ئەکتەری تری گەورەی وەک جێسیکا کاستەین، کریستن ویگ، جێف دانیێل، مایکڵ پێنا، کەیت مارا، شۆن بێن، سباستیان ستان و چیتوێل ئێجیۆفۆری تیایە.
The Martian مەریخیەکە | |
دەرھێنەر | ڕیدلی سکۆت |
---|---|
بەرھەمھێنەر | سیمۆن کینبێرگ ڕیدلی سکۆت مایکل شەیفەر ماڕک ھەفام |
نووسین | دریو گۆدارد |
سەرچاوەی چیڕۆک | ( The Martian) لەنووسینی : ئاندی وێر |
کاست | مات دەیمن جێسیکا چاستاین چیتوێل ئێجیۆفۆر مایکل پێنا جێف دانیێلس سبەستیان ستان |
مۆسیقا | ھاری گرێگسن ویلیامس |
دەستکاری | پێترۆ سکالیا |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | فۆکسی سەدەی ٢٠ەم |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ ویلایەتە یەکگرتووەکان |
ماوەی فیلم | ١٤١ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٠٨ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٤٧٩.٤ ملیۆن دۆلار |
فیلمەکە سەرەتا لە فیستیڤاڵی جیھانی تۆرنتۆ لە کەنەدا بەشێوەیەکی سەرەتایی نیشان درا لە ڕێکەوتی ١١ی سێتپێمبەری ٢٠١٥. کۆمپانیای فۆکسی سەدەی ٢٠ەم لە ٣٠ی سێتێمبەری ٢٠١٥ لە بەڕیتانیادا بڵاوی کردەوە، و لە ٢ی ئۆکتۆبەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پەخش کرا، و بەھەرسێ شێوازی 2D و 3D و 4D خرایە بەردەست.[1]