کەنەدا
دەوڵەتێکی باڵادەست لە ئەمریکای باکوور / From Wikipedia, the free encyclopedia
کەنەدا (بە ئینگلیزی و فەڕەنسی: Canada) وڵاتێکە لە ئەمریکای باکوور کە لە دە پارێزگا و سێ ھەرێم پێکدێت. ئە وڵاتە بە ڕووبەری زیاتر لە ٩٫٩٨ ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشە، بەپێی ڕووبەری گشتییەوە دووەمین وڵاتی گەورەی جیھانە. کەنەدا لە ڕۆژاوا بە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، لە ڕۆژھەڵات بە ئۆقیانووسی ئارام و لە باکوور بە ئۆقیانووسی بەستووی باکوور دەبەسترێتەوە. سنووری باشوور و ڕۆژاوای لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە ٨٨٩١ کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە، درێژترین سنووری وشکانیی نێوان دوو وڵاتە لە جیھاندا. پایتەختی کەنەدا ئۆتاوایە و گەورەترین شارەکانی بریتین لە تۆرۆنتۆ، مۆنتریال و ڤانکۆڤەر.
کەنەدا Canada |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
دروشم: A Mari Usque Ad Mare «لە دەریاوە بۆ دەریا» |
||||||
سروود: «ئەی کەنەدا» سروودی شاھانە: «خوا پاشا بپارێزێت»[1] |
||||||
پایتەخت | ئۆتاوا 45°24′N 75°40′W | |||||
گەورەترین شار | تۆرنتۆ | |||||
زمانە فەرمییەکان | ||||||
زمانە ناوچەییەکان | Chipewyan, Cree, Gwich’in, Inuinnaqtun, Inuktitut, Inuvialuktun, North Slavey, South Slavey Tłı̨chǫ. | |||||
ناوی هاووڵاتی | کەنەدی | |||||
دەوڵەت | پەرلەمانی فێدراڵی شانشینی دەستووری |
|||||
- | شا | چارڵسی سێیەم | ||||
- | دەسەڵاتداری گشتی | ماری سیمۆن | ||||
- | سەرۆک وەزیران | جەستن تروودۆو | ||||
یاسادانەر | پەرلەمان | |||||
- | ئەنجومەنی باڵا | ئەنجومەنی پیران | ||||
- | ئەنجومەنی خواروو | ئەنجومەنی نوێنەران | ||||
دامەزراوە | لە شانشینی یەکگرتوو | |||||
- | کرداری دەستوور | ١ی حوزەیرانی ١٨٦٧ | ||||
- | دەستووری کەنەدا | ١٧ی نیسانی ١٩٨٢ | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | سەرجەم | ٩٬٩٨٤٬٦٧٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە ٣٬٨٥٤٬٠٨٥ مایلی چوارگۆشە |
||||
- | ئاو (%) | ٨٬٩٢ (٨٠١٬١٦٣ کیلۆمەتر٢ / ٣٤٤٬٠٨٠ مایل٢) | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی ٢٠١٩ | ٣٧٬٢٨٣٬٠٩٠ | ||||
- | سەرژمێریی ٢٠١١ | ٣٣٬٤٧٦٬٦٨٨ | ||||
- | چڕی | ٣٬٤١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە ٨٬٣کەس لە مایلی چوارگۆشە |
||||
GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠١٤ | |||||
- | سەرجەم | ١٬٥٩١ ترلیۆن دۆلار | ||||
- | سەرانە | ٤٤٫٨٤٣ دۆلار | ||||
GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠١٤ | |||||
- | سەرجەم | ١٬٧٨٨ ترلیۆن دۆلار | ||||
- | سەرانە | ٥٠٬٣٩٧ دۆلار | ||||
Gini (٢٠١٠) | ٣٣٬٧ | |||||
HDI (٢٠١٣) | ٠٬٩٠٢ | |||||
دراو | دۆلاری کەنەدی ($) (CAD ) |
|||||
ناوچەی کاتی | (UTC-٣٫٥ بۆ -٨) | |||||
- | ھاوین (DST) | (UTC-٢٫٥ بۆ -٧) | ||||
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین | dd-mm-yyyy mm-dd-yyyy yyyy-mm-dd |
|||||
لای لێخوڕین | ڕاست | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .ca | |||||
کۆدی تەلەفۆن | +١ |
زەوییەکانی کەنەدا ھەزاران ساڵ لەلایەن خێڵە سەرەتایییەکانەوە بەکارھێنراون. لە کۆتاییی سەدەی پازدەھەم، لە کاتی پشکنین و دۆزینەوەی زەویی زیاتر لەلایەن فەڕەنسی و بەریتانییەکانەوە دۆزراوەتەوە و تێیدا نیشتەجێ بوون، بەڵام لە ساڵی ١٨٦٧دا کەنەدا وەکوو کیانێکی سیاسیی سەربەخۆ کە لە چوار ناوچەی کۆنفیدراڵی پێک ھاتبوو، لەژێر دەسەڵاتی داگیرکاریی بەریتانیا دروست کرا. بەھۆی ئەمەوە، کەنەدا بووە خاوەن ڕووبەرێکی فراوانی دەسەڵات. کەنەدا بەپێی ڕێککەوتننامەی وێستمینستەر لە ساڵی ١٩٣١ سەربەخۆییی خۆی لە بەریتانیا وەرگرت. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٨٢، کەنەدا بەیەکجارەکی لە ڕێگەی دەنگدانی پەرلەمانەوە بەشێوەیەکی یاسایی لە بەریتانیا جیا بۆوە.
کەنەدا وڵاتێکی فێدراڵییە. حکوومەتێکی دیموکراتی نوێنەرانەی شاھانەی دەستووری دەسەڵاتداری دەکات، کە شا چارڵسی سێیەم پاشایەتی دەکات. گەلی کەنەدا ھەردوو زمانی ئینگلیزی و فەڕەنسی لەسەر ئاستی گشتی بەکاردێنن. کەنەدا بە دەوڵەتێکی ھەرە پێشەنگ و پێشکەوتوو لەسەر ئاستی جیھان ھەژمار دەکرێت. ئەو وڵاتە خاوەن ئابوورییەکی گشتگیرە و پشت بە سامانی سروشتی و بازرگانیی نێونەتەوەیی دەبەستێت، بەتایبەت لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە خاوەن پەیوەندییەکی دیپلۆماسی درێژ و توندوتۆڵن. کەنەدا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە خاوەنی بەرزترین ڕێژەی داھات و خۆشگوزەرانییە لەسەر ئاستی جیھان، کە بەگوێرەی ئاماری بنەمای پەرەسەندنی مرۆڤی لە ڕێزبەندی ھەشتەمین وڵات بۆ خۆشگوزەرانی دێت. کەنەدا ئەندامە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ناتۆ، گرووپی حەوت، گرووپی دە، گرووپی ٢٠، ڕێکخراوەی ھاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری، ڕێکخراوەی دانوستانی جیھانی، گەلانی کۆمۆنوێلت، ئەنجومەنی ئارکتیک، ڕێکخراوەی نێونەتەوەییی فرانکۆفۆنی، کۆڕبەندی ھاوکاریی ئابووریی ئاسیا و ئۆقیانووسی ئارام و ڕێکخراوەی دەوڵەتانی ئەمریکی.