ناتالیا گەرمەن (Natalia Gherman؛ لە دایکبووی ٢٠ی ئازاری ١٩٦٩) کەسایەتی ژنە دیپلۆمات و سیاسەتوانی مۆڵدۆڤییە،[1] ئەو لە ماوەی ٣٠ی ئایاری ٢٠١٣ تاوەکوو ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بوو بە جێگری سەرۆک وەزیرانی مۆڵدۆڤا. هەروەها لە ماوەی ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ بۆ ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٥ بە وەکالەت بووەتە سەرۆک وەزیرانی مۆڵدۆڤا.

زانیاریی خێرا ناتالیا گەرمەن, بە ڕۆمانی: Natalia Gherman ...
ناتالیا گەرمەن
بە ڕۆمانی: Natalia Gherman
Thumb
لەدایکبوون (١٩٦٩-٠٣-٢٠) ٢٠ی ئازاری ١٩٦٩ (تەمەن ٥٥ ساڵ)
کیشیناو، مۆلدۆڤا
باوکMircea Snegur
پیشەزمانەوان، دیپلۆمات، سیاسەتوان
پۆستەکانPrime Minister of Moldova، Deputy Prime Minister، Moldova's Minister of Foreign Affairs and European Integration
پەروەردەMoldova State University، کۆلێژی کینگ لەندەن
ئەندامی حیزبیLiberal Democratic Party of Moldova
ئایینمەسیحییەتی ئۆرتۆدۆکس
خەڵاتەکانOrder of the Republic، Knight Grand Officer of the Order of the Polar Star
دایخە

ناتالیا لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٦ وەزیری کارووبارەکانی دەرەوەی مۆڵدۆڤا بووە. لە ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠٠٩ باڵیۆزی مۆڵدۆڤا بووە لە وڵاتانی سوێد، نەرویژ و فینلاند.[2]

لە شووباتی ٢٠١٦، ناتالیا بووە نوێنەری هەڵبژێردراوی مۆڵدۆڤا بۆ وەرگرتنی پۆستی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە هەڵبژاردنەکە بان کی موون پۆستەکەی بەدەست هێنا. ناتالیا هەڵگری بڕواننامەی بەکالۆریۆس و ماستەرە، ماستەرەکەی لە ساڵی ١٩٩٩ لەسەر بابەتی جەنگ تەواوکرد.[3][4][5]

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.