نەشتەرگەریی گشتی
From Wikipedia, the free encyclopedia
نەشتەرگەریی گشتی (بە ئینگلیزی:[1]General surgery) یەکێک لە ڕشتەکانی پزیشکییە کە لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە نەخۆشییەکانی جەستەی مرۆڤ دەرمان دەکات. ئەم ڕشتە پزیشکییە زیاتر لە نەشتەرگەریی ئەندامەکانی ناو زک و کۆئەندامی ھەرس وەک ڕیخۆڵەکان، سوورێنە، گەدە، ڕیخۆڵەباریکە، ڕیخۆڵە ئەستوورە، جەرگ، پەنکریاس، زەرە یان کیسەی سەفرا، کەناڵەکانی سەفرا و ھەروەھا تایرۆید و مەمک و مل کار دەکات.[2] نەخۆشیی وەک قۆڕی و نەخۆشییەکانی پێست بە نەشتەرگەری چارەسەر دەکرێن. بەم جۆرە دەکرێت بڵێین نەشتەرگەریی گشتی توانای دەرمانی نەخۆشییەکانی تەواوی لەش و جەستەی مرۆڤی لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە ھەیە بە جۆرێک کە ئەگەر پێویست بێت، دەتوانێت نەشتەرگەریی فریاکەوتن، نەشتەرگەری بۆ ئێسک و ئیسقانەکان، نەشتەرگەری بۆ ژنان، نەشتەرگەری بۆ یووراڵجی و نەشتەرگەری بۆ مێشک و دەمارەکان بکات.[3]
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |