مێشک
ئەندامێکی گرنگی جەستە / From Wikipedia, the free encyclopedia
مێشک یان مەزگ بەشی سەرەکیی کۆئەندامی دەماری لەشی مرۆڤە. مێشکی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Human Brain)یەکێک لە ھەستیارترین و ئاڵۆزترین ئەندامەکانی مرۆڤە کە ٢ لەسەدی کێشی مرۆڤ پێک دێنێت، بەڵام پتر لە ٣٠ لەسەدی وزەی ڕۆژانەی مرۆڤ بەکار دێنێ. زۆربەی ئەم وزەیە لە کاربۆھیدراتەکان (گلووکۆز) وەردەگرێ و خیرا دەیسووتێنێ، تەنانەت لە کاتی خەوتندا، مێشک زۆرتر لە ھەر ئەندامێکی تر ئۆکسجین بەکار دێنێت.
مێشکی مرۆڤ | |
---|---|
وردەکارییەکان | |
کۆئەندام | ئەندامە دەمارییە ناوەندییەکان |
خوێنبەر | Internal carotid arteries, vertebral arteries |
خوێنھێنەر | Internal jugular vein, خوێنھێنەرەکانی مێشک، خوێنھێنەرە دەرەکییەکان، basal vein, terminal vein, choroid vein, cerebellar veins |
ناسێنەرەکان | |
لاتینی | Cerebrum |
MeSH | D٠٠١٩٢١ |
NeuroNames | ٢١ |
TA98 | A14.1.03.001 |
TA2 | ٥٤١٥ |
مێشک ئەو شوێنەیە کە تێیدا بیرکردنەوە، یادەوەری، ھەست و ئەزموونکردن پرۆسە دەکرێت. ئەم ئەندامەی لەشمان کە نزیکەی ١٫٤ کیلۆگرام دەبێت، نزیکەی دوو سەد ملیارد (٢٠٠٬٠٠٠٬٠٠٠٬٠٠٠) دەمارەخانەی تێدایە. ئاڵۆزی پەیوەندی نێوان ئەم دەمارەخانانە مێشکی مرۆڤ دەئاوسێنێت. ھەر یەک لە دەمارەخانانە پەیوەندی بە ھەزاران یان دەیان ھەزار دەمارەخانەی دیکەوە دەکا لەڕێگەی پێکھاتەی زۆر بچووکەوە کە پێیان دەوترێت سیناپس (Synapses) کە ژمارەیان دەگاتە (١٢٥) تریلیۆن.[1] ھەموو چرکەیەک لە ژیانماندا، مێشکمان ملیۆنان پەیوەندی نوێ دروست دەکات. شێواز و بەھێزی ئەم پەیوەندیانە بەبەردەوامی لە گۆڕاندایە و مێشکی ھیچ دوو مرۆڤێک لە یەکتر ناچێت.
بە کەموکووڕی ھێنانی مێشک، ئیسکمی مێشک دەڵێن.
ھەموو بڕبڕەداران و زۆربەی بێ بڕبڕەکان مێشکیان ھەیە. تەنیا ژمارەیەکی کەم لە بێ بڕبڕەکان وەک بووکی دەریا و ئەستێرەی دەریا مێشکیان نییە. ژمارەی خانە دەمارییەکان لە توێکڵی مێشکی مرۆڤدا بۆ ٣٣ بلیۆن خەمڵینراوە. ئەم خانە دەمارییانە لە ڕێگەی ئەکسۆنەکانەوە پێکەوە بەستراون و پێوەندییان ھەیە.
مێشک ناوەندی کۆنترۆڵی ئەندامەکانی لەشە. مێشک بە داڕشتنی کاری ماسوولکەکان و بەڕێ کردنی ھۆرمۆنەکان، لەش کۆنترۆڵ دەکا.[ژێدەر پێویستە]