پاتۆلۆجی
From Wikipedia, the free encyclopedia
نەخۆشیزانی (بە ئینگلیزی: Pathology) لقێکە لە زانستە پزیشکییەکان کە باس لە کاریگەری نەخۆشی و برینەکان دەکات لەسەر ئاستی شانەیی و خانەیی و گەردیی و پرۆسەی نەخۆشی لە یەک ئەندام یان هەموو جەستە بۆ ناساندنی سروشت و هۆکارەکانی دەخاتە ژێر چاودێری.[1]
پیشە | |
---|---|
ناوەکان |
|
جۆری پیشە | پسپۆڕی |
بەشە چالاکەکان | پزیشکی |
دەربارە | |
خوێندنی داواکراو |
|
شوێنی کارکردن | نەخۆشخانەکان، کلینیکەکان |
پاتۆلۆجی بەسەر دوو لقی سەرەکی نەخۆشیزانی توێکاری و نەخۆشیزانی نۆژدارگەیی دابەش دەکرێت. نەخۆشیزانی کلینیکی یەکێکە لە تایبەتمەندییە پزیشکییەکان کە لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە لە شلەکانی لەش و نمونەکانی تر کە لە لەش دەگیریێت وەک میز و خوێن و هتد ئیش دەکا و دابەشکراوە بەسەر چەن بەش وەک بایۆکیمیا، کیمیای کلینیکی، مایکرۆبیۆلۆجی کلینیکی، مایکرۆبیۆلۆجی پزیشکی، نەخۆشیزانی پزیشکیی ئاژەڵ، خوێنناسیی کلینیکی، پاتۆلۆجی گەردی، جێنەتیکی کلینیکی، جینناسیی پزیشکی و بەرگریناسیی کلینیکی. بڕوانامەی دکتۆرا لە زانستەکانی تاقیگەی کلینیکی 6 بۆ 7 ساڵ دەبێت.[2]
پاتۆلۆجی ئاناتۆمی، پشکنینی مایکرۆسکۆپی و پشکنینی شێوەی دەرکەوتنی نموونەکانی شانەی لابراو لە جەستەی مرۆڤ لەلایەن نەخۆشیزانەوە یان لەلایەن پزیشکەکانی ترەوە، ئەنجام دەدات.
پزیشکە گشتیەکان لە دوای قبووڵ بوون لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتنی یاریدەدەری پزیشکی و تێپەڕاندنی خولی 4 ساڵەی فێرکاری و تاقیکردنەوەکانی بەرزکردنەوەدا، بڕوانامەی پسپۆڕی نەخۆشیزانی توێکاری و نۆژدارگەریی وەردەگرن.[3]