پزیشکیی گشتی
From Wikipedia, the free encyclopedia
پزیشکی گشتی (بە ئینگلیزی: General practitioner[1]) لە ڕشتە سەرەتایییەکانی پزیشکییە کە نەخۆشییەکانی حاد یان کتوپڕ (acute) و کرۆنیک یان درێژخایەن دەرمان دەکەن و لە بواری پێشگرتن لە نەخوششییەکان و ھەروەھا فێرکاری پزیشکی بۆ نەخۆشەکان چالاکن.[2] پزیشکە گشتییەکان ھەمو جۆرە نەخۆشیی کە لە سەرەتای دروستبوونیانن و ھێشتاکە پێشکەوتوو نەبوونە، دەرمان و چارەسەر دەکەن. پزیشکە گشتییەکان ئیشی دوزینەوە و ناساندنی گشتی نەخۆشییەکان لە گشت مرۆڤەکان لە ھەر تەمەنێک کە بن، ژن یان پیاو، ئەنجام ئەدەن.[3] دەورەی فێرکاری قوتابیان بۆ ڕشتەی پزیشکی گشتی لە ولاتانی جۆراجۆری دونیا جیاوازە لە یەک و ماوەی ٤ تا ٨ سال تێ دەپرێ تا قوتبایێک بڕوانامەی پزیشکی گشتی بگری.[4]