پارێزگای پەنجشێر
From Wikipedia, the free encyclopedia
پەنچشیر (بە دەری: و بە پەشتۆ: پنجشیر) بە کوردی «پێنج شێر»، ھەروەھا بە (پنجشێر) و (پنجشێر)یش دەنووسرێت، یەکێکە لە سی و چوار پارێزگای ئەفغانستان، کە دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژھەڵاتی وڵات، کە دۆڵی پنجشیری تێدایە ئەو پارێزگایە بەسەر حەوت قەزادا دابەشکراوە و ٥١٢ گوند لەخۆدەگرێت. لە ساڵی ٢٠١٢دا ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە نزیکەی ١٧٣ ھەزار کەسە. شاری بازاڕەک وەک مەڵبەندی پارێزگای پنجشیر دیاری کراوە. لە ئێستادا لەلایەن بەرخۆدانی دووەمەوە کۆنترۆڵکراوە (نەوەکانی شا مەسعوود) و تاکە پارێزگای ئەفغانستانیشە کە لە ھێرشی ساڵی ٢٠٢١ی تاڵیبانەوە نەگیراوە.[1] لە ساڵی ٢٠٠٤دا پەنجشیر بوو بە پارێزگایەکی سەربەخۆ و لە پارێزگای پەروان جیابوویەوە. لە ڕۆژھەڵاتدا بە باغلان و تەخار و لە ڕۆژھەڵاتیشەوە بە بەدەخشان ونورستان و لە باشووریش لە لاغمان و کاپیسا و لە ڕۆژاواش پەروان دەورەدراوە.[2]
پەنجشیر
پنجشیر | |
---|---|
وڵات | ئەفغانستان |
دامەزران | ٢٠٠٤ |
پایتەخت | بازاڕەک |
دەسەڵات | |
• پارێزگار | محەممەد عارف سەروەری |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٣٦١٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٣٩٠ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٣) | |
• سەرجەم | ١٤٦١٠٠ |
• چڕی | ٤٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
ناوچەی کاتی | UTC+4:30 |
ISO 3166 code | AF-PAN |
زمانەکان | فارسی |