پاسەکانی نەھێشتنی جیاکاری
From Wikipedia, the free encyclopedia
پاسەکانی نەھێشتنی جیاکاری لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بریتییە لە شێوازی تێکەڵکردنی قوتابیانی سپی پێست و ڕەشپێست لەکاتی بردنیان بۆ قوتابخانە بە مەبەستی نەھێشتنی جیاکردنەوەی نەژادیی لە قوتابخانەکاندا.[1]
لە ساڵی ١٩٥٤ـدا، دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان جیاکردنەوەی نەژادی لە قوتابخانە گشتییەکان بە نادەستووری لە قەڵەمدا، بەڵام چەندین قوتابخانەی ئەمریکی بەردەوامبوون لەسەر ئەم خووەیان کە دابەشبوونی نەخشەیی ڕێخۆشکەر بوو بۆ ئەمە، ھەربۆیەش بە تێکەڵکردنی قوتابیانی ڕەشپێست و سپی پێست لە چەندین ناوچەی جیاواز، وەک چارەسەرێک دەبینرا بۆ ئەم دیاردەیە.[2]