کوردستان تیڤی
From Wikipedia, the free encyclopedia
کوردستان تیڤی کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنیی کوردییە، سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩ دامەزراوە. کوردستان تیڤی بە کوردی بەرنامەکانی بڵاو دەکاتەوە.
زانیاریی خێرا Kurdistan TV, دەستپێک ...
Kurdistan TV | |
---|---|
دەستپێک | ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩ |
خاوەن | پارتی دیموکراتی کوردستان |
فۆرمەتی وێنە | 1080p |
وڵات | کوردستان |
ناوچەی وەشان | سەرانسەری جیھان |
ماڵپەڕ | kurdistantv.net |
دەستکەوتن | |
سەتەلایت | |
Hotbird 6 | |
Galaxy 19 | |
Atlantic Bird 4A | |
Eutelsat Sesat 1 | |
Optus D2 | |
تەلەفزیۆنی ئینتەرنێتی | |
Kurdistan TV | Live stream |
دایخە
وەک لە پەیامەکەیاندا ھاتووە،[1] پەیامی کەناڵەکە پتەوکردن و پێشخستنی ئەو دەستکەوتانەیە کە بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان بە دەستی ھێناون، ڕووەو بەجێ گەیاندنی ئەرکە مێژوویییەکانی ئەو بزاڤە و وەدیھێنانی ئامانجە ئازادیخوازە ڕەواکانی لەسەر بنەمای مافی بڕیاردانی چارەنووس و بڵاوکردنەوەی چەمکەکانی فیدڕالیزم و ھاوکاری و دۆستایەتیی لە نێوان گەلاندا و ڕەتکردنەوەی ڕەگەزپەرستی و شۆفێنیزم و دیکتاتۆریەت و مەحکوم کردنی تیرۆر و بونیادنانی کۆمەڵگایەکی شارستانیی کە بناغەکەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و سەروەریی یاسا و یەکسانی بێت.