کۆبانی
شارێک لە ڕۆژاوای کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆبانی یان کۆبانێ (بە عەرەبی دەوڵەتی: عین العرب (کانی عەرەبان)) باژێرێکی کوردنشینە لە ڕۆژاوای کوردستان لە دیوی چەپی ئاوی فورات، لە سەر تخووبی نێوان سوریا-تورکیا، ھاوسێی شارو دەشتی فرەوانی (سرووج)ـی ئورفایە. لە رووی ئیداریەوە ناحیەکە سەر بە پارێزگای حەلەبە و سەد وپەنجا کیلۆمەتر لێی دوورە. گوزەرانی زۆرینەی خەلکی کۆبانێ لە سەر چاندن و کشتکاریە. دانیشتووانی کۆبانێ و گوندەکانی سەرجەمیان کوردن. کەمینەیەکی عەرەبیش ھەن. پێشتر چەند ماڵە ئەرمەنی لێ بوو کە دواتر بەرەو حەلەب و ئەرمەنستان کۆچان. پێکھاتەی کوردان پێکھاتەیەکی عەشایەری وەرزێریە بریتیە لە دوو ھۆزی گەورە: "بەرازی" و "کێتکان" کە بۆ چەندان ھۆزو تیرەی بچووکتر دابەش دەبن.
زانیاریی خێرا کۆبانی, وڵات ...
کۆبانی | |
---|---|
شار | |
کۆبانی لە کاتی گەمارۆی ساڵی ٢٠١٤ | |
وڵات | ![]() |
پارێزگا | حەلەب |
شار | کۆبانی |
دەسەڵات | |
• جۆر | خۆبەڕێوەبەری ناوچەیی |
بەرزایی | ٦٢٥ مەتر (٢٬٠٥١ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٨) | |
• سەرجەم | ٦٢٬٦٣٤ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (باکووری) |
• ئایین | ئیسلام (سوننە) ، یەزیدی |
دایخە