وەرزێری
چاندنی ڕووەک به مەبەستی بەرهەمهێنانی بەرهەمی بەسوود / From Wikipedia, the free encyclopedia
وەرزێری یان کشتوکاڵ یەکێکە لە پیشە ھەرە دێرینەکانی مرۆڤایەتی. مەبەستی سەرەکی بریتییە لە چاندنی سەوزە و میوە و بەخێوکردنی ئاژەڵ، کە دەبێتە ھۆی بژیوی بۆ وەرزێران (ئەو کەسەی کە وەرزێری دەکات).[1] گرفتەکانی وەرزێری لە جیھاندا نەبوونی باران و تۆوی پێویست و پاڵپشتی دەوڵەت و چەند خاڵێکی تر دەبینێتەوە. بەرھەمە کشتوکاڵییە سەرەکییەکان دەتوانرێت بە شێوەیەکی بەرفراوان پۆلێن بکرێن بۆ کۆمەڵێک خۆراک، ڕیشاڵ، سووتەمەنی و کەرەستەی خاو (وەک تەگەر). پۆلەکانی خۆراک بریتین لە: دانەوێڵەەکان، سەوزە، میوە، ڕۆن، گۆشت، شیر، کوارگ و ھێلکە.[2]
زیاتر لە یەک لەسەر سێی کرێکارانی جیھان لە کەرتی کشتوکاڵدا دامەزراون، لە دوای کەرتی خزمەتگوزاری دووەم، ھەرچەندە ژمارەی کرێکارانی کشتوکاڵی لە وڵاتانی پێشکەوتوودا بەدرێژایی سەدەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە. ئابووری کشتوکاڵی زۆر گرنگە بۆ گەشەی ئابووری؛ لە ساڵی ٢٠١٨دا، ٤٪ی تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی لە جیھان و لە ھەندێک وڵاتانی گەشەسەندوو زیاتر لە ٢٥٪ی بەرھەمی ناوخۆیی پێکدێنێت.[3] بەکارھێنانی ئاوی شیرین سەر بە کەرتی کشتوکاڵە و کشتوکاڵ دەبێتە ھۆی پیسبوون و بەفیڕۆدانی ناپایەدار. یەک لەسەر سێی خۆراک کە لە ئاستی جیھانیدا بەرھەم دەھێنرێت یان لەناو دەچێت یان بەفیڕۆ دەچێت.
بەخێوکردنی مۆدێرن، بەخێوکردنی ڕوەک، ماددە کیمیایییە کشتوکاڵییەکانی وەک قڕکەر و پێو، و پێشکەوتنە تەکنیکییەکانی دیکە بەرھەمی کێڵگەکانیان زۆر زیاد کردووە، ھەرچەندە زیانێکی بەرفراوانی ژینگەیییان گەیاندووە ھەندێک لەم کێشە ژینگەییانەی کە بریتین لە: کاریگەرییەکان لەسەر گەرمبوونەوەی جیھان، کەمبوونەوەی ئاوی زەوی، دارستانبڕین، بەرگری دژەزیندەیی و پیسبوونی دیکە. کشتوکاڵ لە ئێستادا زیندەوەری دەستکاریکراوی جیناتی بە شێوەیەکی بەرفراوان لە کشتوکاڵدا بەکاردەھێنرێت، ھەرچەندە بەکارھێنانیان لە ھەندێک وڵاتدا قەدەغەیە.