From Wikipedia, the free encyclopedia
ھاڵکی باوەڕپێنەکراو (بە ئینگلیزی: The Incredible Hulk) فیلمێکی سووپەرھیرۆی خەیاڵی زانستیی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٠٨ کە لەسەر بنەمای کەسایەتیی کۆمیکەکانی ماڕڤڵ «ھاڵک» دروست کراوە. بەرھەمی ستۆدیۆکانی مارڤڵە و دابەشکردنی لەلایەن کۆمپانیای یوونیڤەرساڵ پیکچەرزەوە بووە، دووەم فیلمە لە گەردوونی سینەمایی مارڤڵ (MCU). لە دەرھێنانی لویس لێتەریەرە و لە سیناریۆی زاک پێنە، کە ئێدوارد نۆرتن ڕۆڵی بروس بانەر دەگێڕێت شانبەشانی لیڤ تایلەر، تیم ڕۆت، ویلیام ھارت، تیم بلەیک نێڵسن، تای باڕێڵ و کریستینا کەیبۆت. لە فیلمەکەدا بروس بانەر بەھۆی تیشکی گاماوە دەبێتە ھاڵک وەک پیاوێکی بێ ئاگا ھەڵسوکەوت دەکات، و لەدەستی سەربازەکانی ئەمریکا ھەڵدێت، کە دەیانەوێت بیگرن، و لەکاتێکدا کە بانەر خۆی دەیەوێت لەدەستی ھاڵک ڕزگاری بێت و بگەڕێتەوە دۆخەکەی جارانی خۆی.
ھاڵکی باوەڕپێنەکراو | |
دەرھێنەر | لویس لێتەریەر |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ئاڤی ئاراد گەیل ئان ھێرد کێڤن فیج |
نووسین | زاک پێن |
سەرچاوەی چیڕۆک | ھاڵک لەلایەن ستان لی جاک کیربی |
چەشنی فیلم | خەیاڵی زانستی ئەکشن |
کاست | ئێدوارد نۆرتن لیڤ تایلەر تیم ڕۆت تیم بلەیک نێڵسن تای باڕێڵ ویلیام ھارت کریستینا کەیبۆت |
مۆسیقا | کرەیگ ئارمسترۆنگ |
وێنەگری سینەمایی | پیتەر مێنزیس جونیۆر |
دەستکاری | جۆن ڕایت ڤینسێنت تەبایلن ڕیک شەین |
ستۆدیۆ(کان) | ستۆدیۆکانی مارڤڵ ڤالھالا ئینتەرتەیمێنت |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | یوونیڤەرساڵ پیکچەرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ (یوونیڤەرساڵ ئامفیتێتەر) ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) |
ماوەی فیلم | ١١٢ خولەک[1] |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٥٠ ملیۆن دۆلار[2] |
داھات | ٢٦٤٬٨ ملیۆن دۆلار[3] |
دوای پێشوازییەکی تێکەڵاو لە فیلمی ھاڵک لە ساڵی ٢٠٠٣ی یوونیڤەرساڵ، ستۆدیۆکانی مارڤڵ مافی کارەکتەرەکەیان وەرگرتەوە، ھەرچەندە یوونیڤەرساڵ مافی دابەشکردنەکەی پاراست. لێتێریێر کە ئارەزووی دەرھێنانی فیلمی ئایرۆن مانی بۆ مارڤڵ دەربڕیبوو، بەڵام نەکرا، پێن دەستی بە کارکردن کرد لەسەر سیناریۆیەک کە زۆر نزیکتر بێت لە کۆمیکەکان و زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی ساڵی ١٩٧٨ بە ھەمان ناو. لە نیسانی ٢٠٠٧، نۆرتن بەکرێ گیرا بۆ ڕۆڵگێڕانی بانەر و دووبارە نووسینەوەی سیناریۆی پێن. وێنەگرتن لە مانگی تەممووز تا تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ئەنجامدرا، بە پلەی یەکەم لە تۆرۆنتۆی کەنەدا، لەگەڵ وێنەگرتنی زیادە لە شاری نیویۆرک و ڕیۆ دێ ژانێرۆ. زیاتر لە ٧٠٠ وێنەی کاریگەرییە بینراوەکان لە پۆست-پرۆدەکشندا دروستکراون بە بەکارھێنانی تێکەڵەیەک لە گرتنی جووڵە و وێنەی دروستکراوی کۆمپیوتەر بۆ تەواوکردنی فیلمەکە.
فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو بۆ یەکەمجار لە شانۆی گیبسۆن لە یونێڤێرساڵ سیتی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ نمایشکرا و لە ١٣ی حوزەیران لە ئەمریکا نمایشکرا، وەک بەشێک لە قۆناغی یەکەمی MCU. فیلمەکە بەھۆی زنجیرە ئەکشنەکانییەوە ستایشی زۆری لێکرا و بە پێشکەوتنێک دادەنرا بە بەراورد بە فیلمەکەی ساڵی ٢٠٠٣، بەڵام ڕەخنەی زۆر لە کەمی قووڵبوونەوە لەچیرۆکی فیلمەکە گیرا. ئەم فیلمە داھاتی ٢٦٤٫٨ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێناوە، بەمەش دەبێتە کەمترین داھاتی فیلمی گەردوونی سینەمایی مارڤڵ MCU. نۆرتن لەگەڵ مارڤڵ ناکۆک بوو لەسەر مۆنتاژکردنی کۆتایی فیلمەکە، بۆیە ڕۆڵی بانەر لەلایەن مارک ڕوفالۆ جێگەی گرترایە و بۆ ناوەڕۆکی داھاتووی MCU کە لە ساڵی ٢٠١٢ لە فیلمی تۆڵەستێنەکان دەستی پێکرد.
لە زانکۆی کالڤەر لە ویلایەتی ڤێرجینیا، ژەنەڕاڵ ڕۆس لەگەڵ دکتۆر بروس بانەر، ھاوکار و خۆشەویستەکەی بێتی کچی کۆدەبێتەوە، سەبارەت بە دووبارە دروستکردنەوەی تاقیکردنەوەیەکی «سەربازی سەروو»ی جەنگی جیھانی دووەم؛ بەڵام ھەوڵێک بۆ دووبارەکردنەوەی تاقیکردنەوەکە شکست دەھێنێت و بانەر لە ئەنجامی تیشکی گاما دەگۆڕێت بۆ ھاڵک. ھاڵک تاقیگەگکە لەناو دەبات و لە پرۆسەکەدا خەڵک بریندار دەکات و دەیانکوژێت. بانەر دەست دەکات بە ھەڵھاتن لە سوپای ئەمریکا، بەڵام ڕۆس دەیەوێت بانەر گۆڕانکارییەکەی بۆ مەبەستی سەربازی بەکاربھێنێت، بۆیە دوای بانەر دەکەوێت.
دوای پێنج ساڵ لە ونبوون، بانەر لە کارگەیەکی خواردنەوە لە شاری ڕیۆ دێ ژانێرۆی بەڕازیل کاردەکات و ھەوڵدەدات دژە ژەھرێک بۆ گۆڕانکارییەکانی بۆ ھاڵک دابھێنێت بە یارمەتی کەسێکی نامۆ کە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە پەیوەندی پێوە دەکات. بانەر لە پێنج مانگی ڕابردوودا توانیویەتی نەگۆڕێت بۆ ھاڵک بە ڕاھێنانە تەکنیکەکانی «یۆگا»، چونکە گۆڕانکارییەکانی کاتێک ڕوودەدەن کە لێدانی دڵی دەچێتە سەرووی ٢٠٠. لە ئەنجامی بڕینێکی دەستی، خوێنی بانەر دەچێتە ناو یەکێک لە شووشەکانی کارگەکەوە. بەڕێزێکی بەساڵاچوو خەڵکی شاری میلواکییە، ئەم خواردنەوەیە دەکڕێت و دەیخواتەوە، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی تووشی نەخۆشی تیشکی ببێت. بروس لەلایەن ڕۆس و سوپاوە شوێنەکەی ئاشکرا دەبێت. ڕۆس تیمێکی سوات بە سەرۆکایەتی «ئیمیل بلۆنسکی» دەنێرێت بۆ ڕیۆ بۆ گرتنی بانەر؛ بەڵام دەگۆڕێت بۆ ھاڵک و تیپەکەی بلۆنسکی دەشکێنێت. دوای ئەو کارە، بلۆنسکی ڕازی دەبێت کە ژەمێکی کەم لە «سیرۆم» وەربگرێت کە ھاوشێوەی ئەو سیرۆمەیە کە بە بانەر درابوو پێشتر. ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ھێز و خێرایی زیاد بکات، زووتر برینەکانی چاکبکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێسکەپەیکەرەکەی دەشێوێنێت و کاریگەری نەرێنی لەسەر دەروونی دەبێت.
بانەر دەگەڕێتەوە زانکۆی کالڤەر و بێتی ڕۆس دەناسێت کە لەگەڵ دکتۆر لیۆنار سامسۆن ھاوڕێیەتی دەکات. لەوێدا لەلایەن ڕۆس و بلۆنسکییەوە ھێرش دەکرێتە سەری و دەبێتە ھۆی ئەوەی کە بگەڕێتەوە بۆ شێوەی ھاڵک. ھالک بلۆنسکی بە سەختی بریندار دەکات و لەگەڵ بێتی ھەڵدێت. بانەر و بێتی پێکەوە دەچنە شوێنێک بۆ خۆشاردنەوە. بانەر پەیوەندی بە کەسێکی نامۆی ئۆنلاینەوە دەکات و ژوانێک ڕێکەخات بۆ ئەوەی لە نیویۆرک چاوی پێی بکەوێت. دەردەکەوێت کە پزیشکی بایۆلۆجییە بە ناوی ساموێل ستیرنز. ستیرنز دژە ژەھرێکی ئەگەری بۆ گۆڕانکارییەکانی بانەر دروست کرد، لە نموونەی خوێن کە بۆی ناردبوو. کاتێک سترینز ئاشکرای دەکات کە دەیەوێت نموونەی خوێنی دروستکراوی بانەر لە بواری پزیشکیدا بەکاربھێنێت، لەوکاتەدا بانەر دەیەوێت ھێرش بکاتە سەریان بۆ ئەوی نەکەوێت دەستی سەربازەکان، لە ئەنجامی دژە ژەھرەکەدا، ھێزی گۆڕینی ھاڵک لاواز دەبێت و بانەر ڕادەستی سەربازەکان دەکرێت.
بلۆنسکی خۆی ئاشکرا دەکات کە بە تەواوی تەندروستە و پەیوەندی بە ھێزەکانی ڕۆسەوە دەکات بۆ دەستگیرکردنی بانەر. بانەر و بێتی بە ھەلیکۆپتەر دەبرێن لەکاتێکدا بلۆنسکی لە تاقیگەدا دەمێنێتەوە و ستیرنز ناچار دەکات نموونەیەکی خوێنی بانەری بداتێ. ستیرنز ھۆشداری دەدات لەوەی کە تێکەڵکردنی سیرۆمی سوپەرھیرۆ لەگەڵ خوێنی بانەر دەتوانێت بیکاتە شتێکی «قێزەون» بەناوی «ئابۆمینەیشن» (کە دڕندەیەکی گەورەی ڕەنگ قاوەیی پیسدار و شاخدارە). تاقیکردنەوەکە بلۆنسکی دەکاتە بوونەوەرێک کە قەبارە و ھێزی ھاوشێوەی ھاڵک بێت، بەڵام سەرناگرێت و شێتی دەکات. ھێرش دەکاتە سەر ستیرنز، لە ئەنجامدا خوێنی بانەر دەچێتە ناو جەستەی زاناکە و دەبێتە ھۆی گۆڕانکاری. بلۆنسکی وەکو ئەبۆمینەیشنەکە دەست دەکات بە لەناوبردنی شارەکە. بانەر تێدەگات کە ھاڵک تاکە کەسە کە دەتوانێت ڕێگری لێبکات. ڕۆس ڕازی دەکات ئازادی بکات و لە کۆپتەرەکە باز دەداتە دەرەوە. دوای ئەوەی بەر زەوی دەکەوێت، ڕاستەوخۆ دەگۆڕێت بۆ ھاڵک. دوای شەڕێکی زۆر، ھاڵک شکست بە بلۆنسکی دەھێنێت و لەلایەن بێتییەوە ڕێگری لێدەکرێت کە بلۆنسکی نەکوژێت. دواتر ھاڵک لە نیویۆرک ھەڵدێت. دوای مانگێک دەبینرێت کە بانەر لە بریتش کۆلۆمبیا بەریتانیا دەژی، و بەشێوەیەکی خۆگەڕی-ویستی دەتوانێت خۆی بۆ ھاڵک بگۆڕێت ھەرکاتێک کە بییەوێت.
تیم ڕۆت وەک ئیمیل بلۆنسکی / ئابۆمینەیشن: ئەفسەرێکی لەدایکبووی ڕووسیایە، لە شوێنێکی وەک تاقیگەدا دەرزییەکی ڤایرۆسی لێ دەدرێت و کە بەتەواوی ھۆشی لە دەست دەدات و دەگۆڕێت بۆ ئەھریمەنێکی مرۆڤدۆستی نزیک لە ئێسکەپەیکەر کە بەھێزە وەک خودی ھاڵک.[12] ڕۆت ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بەشەی بۆ دڵخۆشکردنی کوڕەکانی وەرگرتووە، کە ھەواداری سووپەرھیرۆی کتێبی کۆمیکن.[19] ڕۆت لە تەمەنی ھەرزەکاریدا ھەواداری زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی ساڵانی حەفتاکان بووە، ھەروەھا بیرۆکەکانی لێتێریێری بە «زۆر تاریک و زۆر سەرنجڕاکێش» زانیوە.[6][20] ڕۆت دەستی کرد بە سەیرکردنی فیلمەکەی ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ئەوەی خۆی بۆ ئەو بەشە ئامادە بکات، بەڵام وەستا، چونکە نەیدەویست گیرۆدەی مشتومڕەکانی کوالیتی فیلمەکە بێت، و خۆی بەراورد بکات بەو فیلمە.[12][21] ئەوە ڕۆت بوو کە پێشنیاری کرد بلۆنسکی سەرباز بێت،[22] لەکاتێکدا لە کۆمیکەکاندا بریکاری «کەی جی بی» بوو.[23][21] دەرھێنەری فیلمەکە دڵخۆش بوو یە ڕۆڵگێڕانی ڕۆت لە فیلمەکەدا، چونکە پێشتر ڕۆت لە فیلمی تردا بەشداری کردبوو و ئەزموونێکی باشی لە ڕۆڵگێڕاندا ھەبوو، بەتایبەت بۆ ئەم فیلمە،[24] چونکە پێویستی بە کەسێکی خێرا بوو، کە ٣٠ بۆ ٤٠ میل ڕابکات، و ھەروەھا کەسێک شارەزای تەقاندنی چەک بێت و شارەزایی شکاندنی جامی ژوورەکانی ھەبێت و پسپۆڕ بێت.[17][17]
دوای بڵاوبوونەوەی فیلمی ھاڵک لە ساڵی ٢٠٠٣، سیناریۆنووس، جەیمز شاموس، پلانی بەدواداچوونی فیلمەکەی دانا. بڕیار بوو فیلمێک بەناوی ھاڵکی خۆڵەمێشی دروست بکەن، کە خراپەکارەکانی وەک لێدەر و ئابۆمینەیشن تێیدا دەرکەون. سەرەتا بڕیار بوو لە ساڵی ٢٠٠٥ بەدواداچوونێکی بۆ بڵاوبکرێتەوە.[37] بەھۆی ئەوەی کە کۆمپانیای یونیڤەرساڵ پیکچەرز نەیتوانی لە ماوەی دیاریکراودا بەدواداچوونەکەی وێنەبگرێت، مافی کارەکتەرەکان گەڕایەوە بۆ مارڤڵ ئینتەرتەینمەنت. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٦، ئاڤی ئاراد ڕای گەیاند کە ستۆدیۆکانی مارڤڵ بەرپرسیار دەبێت لە بەرھەمھێنان و بوودجەی فیلمی ھاڵکی پاڵەوان، کە کۆمپانیای یوونیڤەرساڵ پیکچەرز وەک دابەشکەری فیلمەکە دەبێت.[38] پۆستی دەرھێنەر پێشکەش بە لویس لێتێریێر کرا کە ئارەزووی ئەو پۆستەی لە فیلمی ئایرۆن مان ھەبوو، کە درا بە جۆن فاڤرۆ. لێتێریێر نیگەران بوو لەوەی کە نەتوانێت لاسای شێوازی ئانگ لی بکات، بەڵام نوێنەرانی ستۆدیۆکە بۆیان ڕوونکردەوە کە دەیانەوێت دیدێکی نوێ لە فیلمەکە ھەبێت. ئیلھامبەخشی سەرەکی بۆ دەرھێنەرەکە فیلمی کۆمیکی ھاڵک گرەی بوو لە نووسینی جێف لۆب و تیم سالی. لێتێریێر وتی: کە دەیەوێت بروس بانەر نیشان بدات کە لەگەڵ ئەو ئەھریمەنەی لەناو جەستەیدایە شەڕێکی گەورە بکات.[39]
زاک پێن کە پێشتر لە ساڵی ١٩٩٦ کاری لەسەر سیناریۆی یەکەم فیلم کردبوو، بۆ نووسینی فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو بەکرێ گیرا. دوو دیمەنی سیناریۆی ساڵی ١٩٩٦ی لەخۆگرتووە. پێن بە گشتی سێ ڕەشنووسی سیناریۆی فیلمەکەی نووسیوە و لە ساڵی ٢٠٠٧ وازی لە فیلمەکە ھێناوە. کاتێک ئێدوارد نۆرتن لە ساڵی ٢٠٠٦دا ھاتە ناو دانوستانەکانەوە لەگەڵ ستۆدیۆکە بۆ ڕۆڵی سەرەکی، ھەروەھا پێشنیاری نووسینی سیناریۆی فیلمەکەی بۆ کرا.[4] یەکەم ڕەشنووسی بڕیار بوو لە ماوەی مانگێکدا پێشکەشی ستۆدیۆکە بکرێت.[40] دوای ڕادەستکردنی، نۆرتن کاری لەسەر سیناریۆکە کرد، توخمە نوێیەکانی بۆ زیاد کرد کاتێک نیوەی وێنەگرتنی فیلمەکە پێشتر تەواو بوو بوو. لە مانگی تشرینی دووەمدا، ستۆدیۆکە وادەی بڵاوکردنەوەی بۆ ئەمریکا بۆ ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ دیاری کرد. لێتێریێر ئاماژەی بەوەدا کە فیلمەکە دووبارە دەستپێکردنەوەیە، و کیڤن فیج ئاشکرایکرد کە ھیچ پلانێک نەبووە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە سەرچاوەی سووپەرھیرۆکە بگێڕێتەوە، چونکە وا دادەنرا کە بۆ بینەران ئەم سووپەرھیرۆیە ناسراوە، و تاکە ھۆکارێک کە فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو دروست کراوە بۆ ناساندنی کەسایەتیی ھاڵک بوو بە گەردوونی سینەمایی مارڤڵ. دوای ماوەیەکی کەم لە بڵاوبوونەوەی فیلمەکە، گەیڵ ئان ھێرد بە "کەمێک دووبارە دەستپێکردنەوە و بەشێکی بەدواداچوونی فیلمی ھاڵکی ساڵی ٢٠٠٣" وەسفی کرد. لە کۆتاییدا سەندیکای نووسەران بڕیاریدا کارەکان بە پێن بدات بۆ نووسینی سیناریۆکە، بەو پێیەی گۆڕانکارییەکانی نۆرتن زۆر گەورە نین بۆ فیلمەکە.[17]
قۆناغی پێش بەرھەمھێنانی ھەر فیلمێک یەکێکە لە لایەنە گرنگەکانی پرۆسەی فیلمسازی، بەو پێیەی بناغە بۆ بەردەوامی بەرھەمھێنانەکە دادەنێت.[6][17] بۆ فیلمی «ھاڵکی باوەڕپێنەکراو»، بەرھەمھێنانی پێشوەختە لە ساڵی ٢٠٠٦ دەستیپێکرد، دوای ماوەیەکی کەم لە بڵاوبوونەوەی فیلمی پێشووی ھاڵک لە ساڵی ٢٠٠٣. ستۆدیۆکانی مارڤڵ کە بەم دوایییە لەژێر سەرکردایەتی کیڤن فیج پێکھاتبوو، بڕیاریدا زنجیرەکە دووبارە دەستپێبکاتەوە و سەرلەنوێ دروستی بکەنەوە.[41] ئەوان سیناریۆنووس زاک پێنیان ھێنا بۆ داڕشتنی سیناریۆکە و دەرھێنەر لویس لێتێریێر بەکرێ گیرا بۆ ئەوەی سەرپەرشتی پڕۆژەکە بکات.[42][6] یەکەم ھەنگاو لە پێش بەرھەمھێناندا پەرەپێدانی چیرۆک و سیناریۆ بوو. پێن چەندین ڕەشنووسی سیناریۆی فیلمەکەی نووسی و لێتێریێریش لەگەڵیدا کاریان کرد بۆ پاڵاوتنی چیرۆکەکە و دروستکردنی پێکھاتەی فیلمەکە. بڕیاریاندا کارەکتەرەکە بە ئاراستەیەکی نوێدا ببەن و فیلمەکە تاریکتر و زەمینەسازیتر لە واقیعدا بکەن بە بەراورد بە فیلمی پێشوو.[43]
کاتێک سیناریۆکە تەواو بوو، ھەنگاوی دواتر بریتی بوو لە دیزاینکردن و دروستکردنی توخمە بینراوەکانی فیلمەکە.[44] ئەمەش بریتی بوو لە دروستکردنی دیمەن و ھەستی خودی ھاڵک، کە لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای گرتنی جووڵە بەدەست ھات لەگەڵ ئەکتەر لو فێرینۆ کە دەنگ و جووڵەکانی بۆ کارەکتەرەکە دابین کرد.[45][46] ھەروەھا سینەماکاران لەگەڵ ستۆدیۆکانی ڤیژوئال ئیفێکت کاریان کردووە بۆ دروستکردنی زنجیرە ئەکشن و کاریگەرییە تایبەتەکان بۆ فیلمەکە. قۆناغی پێش بەرھەمھێنانی فیلمی "ھاڵکی باوەڕپێنەکراو " ھەنگاوێکی گرینگ بوو بۆ ھێنانەدی فیلمەکە.[9] لە ڕێگەی پلاندانان و ھاوکارییەکی وردەوە، توانیان سیناریۆیەک دابڕێژن و وەشانێکی واقیعی و باوەڕپێکراو لە فیلمی ھاڵک دروست بکەن و کۆمەڵێک ئەکتەری بەتوانایان وەک کاست ھێنا بۆ ئەوەی چیرۆکەکە لەژیاندا بھێڵنەوە.[47] تیمەکە کاتێکی زۆریان بەسەر برد بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی کتێبی کۆمیک و کۆکردنەوەی ئیلھام بۆ چیرۆک و کارەکتەرەکان و زنجیرە ئەکشنەکان.[45] یەکێک لە ئاستەنگە گەورەکان لە کاتی پێش بەرھەمھێناندا دۆزینەوەی دەرھێنەرێکی گونجاو بوو بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەکە.[48][48] دوای ئەوەی چەند دەرھێنەرێکی باڵا ئەو دەرفەتەیان تێپەڕاند، لە کۆتاییدا مارڤڵ لویس لێتێرییەری بەکرێ گرت کە بە کارەکانی دەرھێنانی فیلمە پڕ لە ئەکشنەکانی «ترانسپۆرتەر» ناسراوە.[6] کاتێک سیناریۆ و کاست و تیم و دەرھێنانی فیلمەکە کۆتایی ھات، فیلمەکە چووە بواری بەرھەمھێنانەوە.[49] پرۆسەی پێش بەرھەمھێنانی فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو بەرفراوان و ورد بوو، لە ئەنجامدا سەرکەوتووانە دووبارە دەستپێکردنەوەی زنجیرەکە بوو.[50]
لە کاتی پرۆسەی پێش بەرھەمھێناندا، تیمی بەرھەمھێنان کاری زۆریان کرد بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو سەرنجی ھەردوو ھەوادارانی سەرچاوەی ماددەی کتێبی کۆمیک و بینەرانی گشتی ڕابکێشێت. ئەوان دەیانویست فیلمەکە ڕاستگۆیانە بێت لەگەڵ سەرچاوەی کارەکتەرەکە و لێکۆڵینەوە لەو زیانە دەروونییە بکات کە گۆڕانکارییەکانی بروس بانەر بەسەریدا دەھێنرێت. بۆ دیزاینکردنی کارەکتەری ھاڵک، تیمەکە تەکنەلۆژیای گرتنی جووڵەیان بەکارھێنا بۆ گرتنی جووڵە و دەربڕینەکانی ئەکتەر تیم ڕۆت و گواستنەوەیان بۆ سەر جەستەی ھاڵک لە فیلمەکە.[49] ھەروەھا لێکۆڵینەوەیان لە گۆرێلا و ئاژەڵە گەورەکانی تر کردووە بۆ ئەوەی جۆرێکی جەستە و جووڵەیەکی واقیعی بۆ کارەکتەرەکە دروست بکەن.[51] ھەروەھا تیمی بەرھەمھێنان شوێنەکانیان گەڕاندەوە بۆ دۆزینەوەی شوێنی تەواو بۆ زنجیرە ئەکشنەکانی فیلمەکە.[52] لە کۆتاییدا شاری ڕیۆ دی جانیرۆی بەرازیلیان ھەڵبژارد بۆ دیمەنی یەکەمی فیلمەکە، کە تێیدا ڕاوکردنی پێیەکی سەرنجڕاکێش لە نێوان بانەر و سوپای بەڕازیلدا دەبینرێت.[45] شوێنە سەرەکییەکانی دیکە بریتی بوون لە شاری نیویۆرک، زانکۆی کالڤەر (کە بانەر وەک زانایەک کاردەکات) و ئەشکەوتێکی دوور لە (کە بانەر چارەسەرێکی ئەگەری بۆ حاڵەتەکەی دەدۆزێتەوە).[53]
ھەروەھا نۆرتن بیرۆکەی ھەبوو سەبارەت بە چۆنییەتی نزیکبوونەوە لە کارەکتەری بروس بانەر کە وەک کەسایەتییەکی ئاڵۆز و تراژیدی دەیبینی. سینەماکاران لەگەڵ ژمارەیەک ھونەرمەند و دیزاینەر کاریان کردووە بۆ دروستکردنی دیمەن و ھەستی فیلمەکە.[11][54] دیزاینەری بەرھەمھێنان ڕیک ھاینریچس ئیلھامێکی لە بروس جۆنزی کۆمیکەکانی ھاڵک وەرگرتووە، لەکاتێکدا ھونەرمەندەکانی چەمکی وەک ڕایان چەرچ، جەیمس کارسۆن و ڕاج ڕیھال یارمەتی بینینی زنجیرە سەرەکییەکانی فیلمەکەیان دا.[20][55] بۆ دیزاینکردنی کەسایەتی ھاڵک، سینەماکاران ڕوویان لە کۆمپانیای دیزاینی کارەکتەرەکان و ھونەری چەمکی (The Aaron Sims Company) کرد. بە بەکارھێنانی تێکەڵەیەک لە گرتنی جووڵە و ئەنیمەیشنی کلیلفرێم، تیمەکە مۆدێلێکی دیجیتاڵی ھاڵکیان دروست کرد کە دەربڕینی دەموچاوی نۆرتن و داتاکانی گرتنی جووڵەی لە کۆمەڵێک ئەنجامدەری ستۆنت تێکەڵ کرد.[45][10] جگە لە کاریگەرییە بینراوەکان و دیزاین، سینەماکاران کاتێکی زۆریان بەسەربردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە زانستی پشت گۆڕانکارییەکەی ھاڵک.[56] ئەوان ڕاوێژیان لەگەڵ زانایانی ژیانی ڕاستەقینە کرد بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە بیرۆکەی تیشکی گاما کە دەبێتە ھۆی گۆڕانکاری لە بنەماکانی جیھانی ڕاستەقینەدا کە دامەزراوە.[17]
کارەکان لە ٩ی تەممووزی ٢٠٠٧ دەستی پێکرد: وێنەگرتن بە شێوەیەکی سەرەکی لە تۆرۆنتۆ ئەنجامدرا،[12] کە سەرۆکی شارەوانی دەیڤید میلەر کە سەرسام بوو بە فیلمەکانی ھاڵک، شارەکەی بە تەواوی سنووردار کرد، تەنانەت ئەگەر ئەمە ھەندێک ناڕەحەتی بۆ دانیشتووان دروست کردبێت، بە تایبەت کاتێک شەقامی یانگ بۆ ماوەی چوار شەو لە مانگی ئەیلوولدا سنووردار کرا، بۆ وێنەگرتن لە شەڕە گرنگەکەی ھاڵک لەگەڵ بلۆنسکی.[57] ھەرچەندە ناچاربوون شەقامەکان بە ئاگرەکەوە لابدەن و ئۆتۆمبێلە سووتاوەکان ھەڵبوەشێننەوە، بەڵام تیمەکە توانیان دوای بیست خولەک ھەموو شتێک پێکەوە ببەستنەوە، بۆ ئەوەی ھەموو ڕۆژێکی دواتر بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوام بن لە وێنەگرتن و ئەم گێژاوییە سنووردار بکەن. یەکەم زنجیرەی ئەکشنی شەڕ لە زانکۆی تۆرنتۆ و مۆرنینگساید پارک وێنەگیرا.[57] تیمەکان بەشێوازێکی نایابانە کارەکانیان ڕێکخست بۆ گرتنی ئەو دیمەنەی کە سەربازەکان تێیدا بانەر دەخەنە تەڵەوە. کۆمەڵگەیەکی پیشەسازی لە شاری ھامڵتن لە ویلایەتی ئۆنتاریۆ کە بڕیار بوو بڕوخێنرێت، لەبری ئەوە بۆ ناوەوەی کارگە بەڕازیلییەکە بەکارھێنرا، لەکاتێکدا نھۆمە ژێرزەمینییەکانی بۆ بنکە سەربازییەکە بەکارھێنرا.[24] ھەروەھا لە شارۆچکەکەدا، لە شوێنێکی تر، بەشێکی دیکەی شەڕی دژی سەربازە خراپەکە «بلۆنسکی» وێنەگیرا.[30] ھێزەکانی کەنەدا مۆڵەتیان بە بنکەی ئاسمانی ترێنتۆن و ھەندێک لە فڕۆکەی جۆری C-130 دا بۆ بەرھەمھێنان.[30] شوێنێکی دیکە سەھۆڵبەندی بێلا کولا بوو، لە کۆڵۆمبیای بەریتانی بۆ وێنەگرتن.[58] دواتر وێنەگرتن بۆ ماوەی ھەفتەیەک لە شاری نیویۆرک و دوو ھەفتەی دیکە لە ڕیۆ دی جانیرۆ ئەنجامدرا. لە بەرازیل، تیمی فیلمەکە لە ڕۆسینھا، لاپا، تیجوکا فۆڕێست و سانتا تێرێزا وێنەیان گرتووە. ھەمووی لە مانگی تشرینی دووەم کۆتایی ھات، دوای ٨٨ ڕۆژ کارکردن.[30]
فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو پەیوەندی بە دەستپێشخەرییەکی تۆرۆنتۆوە بۆ گرین-سکرین کرد، بۆ ئەوەی یارمەتی کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن و پاشماوەی دروستکراو لە کاتی وێنەگرتندا بدات. ھەروەھا وێنەگرتنی فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو پرۆسەیەکی زۆر ئاڵۆز و داواکاری زۆری ھەبوو.[59] فیلمەکە بەشێکی زۆری زنجیرەی ئەکشن و کاریگەری تایبەتی تێدابوو، کە پێویستی بە پلان و ھەماھەنگییەکی بەرفراوان ھەبوو. سینەماکاران دەبوو وەشانێکی واقیعی و باوەڕپێکراو لە ھاڵک دروست بکەن کە بتوانێت کارلێک لەگەڵ کارەکتەرە ڕاستەقینەکان و ژینگەدا بکات.[60] ئەمەش بە بەکارھێنانی تێکەڵەیەک لە تەکنەلۆژیای گرتنی جووڵە و سی جی ئای ئەنجامدرا، ئەکتەری ناوداری ئەمریکی تیم ڕۆت ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە ژیانی کارەکتەرەکەدا. جگە لە تەحەددای تەکنیکی وێنەگرتنی فیلمی ھاڵک، بەرھەمھێنانەکە دەبوو مامەڵە لەگەڵ لۆجستیکی وێنەگرتن لە شوێنە جیاوازەکانی جیھاندا بکات. لە شەقامەکانی شاری نیویۆرکەوە تا دارستانەکانی ئەمریکای باشوور، سینەماکاران زۆر کاریان کرد بۆ ئەوەی ھەستێکی واقیعبینی و ڕەسەنایەتی لە ھەر شوێنێکدا دروست بکەن؛ بۆیە وێنەگرتنی فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو کارێکی گەورە بوو کە پێویستی بە کاری قورس و خۆبەخشی زۆر بوو لەلایەن ھەموو ئەوانەی بەشداربوون.[30] ئەنجامی کۆتایی فیلمێکی ورووژێنەر و پڕ لە ئەکشن بوو کە بەردەوامە لە خۆشەویستی لەلایەن ھەوادارانی لە سەرانسەری جیھان.[61]
فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو لە دەرھێنانی لویس لێتێریێر و لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە، مۆنتاژێکی بەرفراوانی بۆ کرا بۆ ئەوەی کۆتا سەرکەوتنی خۆی بەدەستبھێنێت.[31] بە وتەی ڕیک شەین سەرنووسەری فیلمەکە، یەکێک لە ئاستەنگە گەورەکان دۆزینەوەی ھاوسەنگی دروست بوو لە نێوان ئەکشن و پەرەپێدانی کەسایەتییەکاندا. شاین لە نزیکەوە لەگەڵ لێتێریێر و تیمی کاریگەرییە بینراوەکان کاریان کرد بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دیمەنە ئەکشنییەکان بە باشی و یەکگرتوو دروست کراون.[15] توخمێکی دیکەی بەرچاو لە پرۆسەی مۆنتاژدا بەکارھێنانی مۆسیقا بوو.[15] مۆسیقاکە لەلایەن کرایگ ئارمسترۆنگەوە ئامادەکراوە، پێکھاتەیەکی گرنگ بووە لە گەیاندنی ھەست و سۆز و دروستکردنی گرژی بە درێژایی فیلمەکە. تیمی مۆنتاژ لە نزیکەوە لەگەڵ ئارمسترۆنگ کاریان کرد بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە مۆسیقاکە بە تەواوی لەگەڵ ھەر دیمەنێکدا ڕێککراوە. لە کۆتاییدا پرۆسەی مۆنتاژکردنی فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو بووە ھۆی فیلمێکی خێرا و سەرسووڕھێنەری بینراو کە بە شێوەیەکی کاریگەر پەرەپێدانی ئەکشن و کارەکتەری تێکەڵ کرد. لێتەری دروستکردنی کاریگەرییەکانی CGIی بە ستۆدیۆکانی «ڕایتم ئاند ھۆوس» سپارد نەک بە «ئیندستریال ڵایت ئاند مەجیک» کە کاریان لەسەر کاریگەرییەکانی فیلمی «خەڵکەکە»ی «ئانگ لی» دەکرد.[31] کۆمپانیای «ڤیشواڵ ئیفێکت ئیماجین ئینجین» نزیکەی ساڵێکی بەسەربرد لە وێنەگرتنی ئەو دیمەنەی کە خوێنی تیشکی گامای بانەر لە سێ لاوە دەکەوێتە ناو شووشەکەوە.[31] تا ٧٠٠ کاریگەریی تایبەت ئامادەکرا بۆ وێنەگرتنی دیمەنەکانی نێو فیلمەکە. لەکاتێکدا تەکنەلۆژیای گرتنی جووڵە، شوێن و جووڵەی دیمەنەکانی دابین دەکرد، بەڵام ئەو کاریگەرییانەی کە لەلایەن ڕیتم و ھیوسەوە پەرەیان پێدرابوو «بەرزتریان کردەوە و گەیاندیانە کوالیتییەکی سووپەرھیرۆیی تەواوەتی».
سەرچاوەی سەرەکی ئیلھام بۆ دیزاینەکەی ھاڵک وێنەکێشانی کتێبی کۆمیکی دەیل کیۆ بوو. نۆرتن و لێتێریێر لەسەر کۆتا کاتی نمایشکردنی فیلمەکە لەگەڵ بەرھەمھێنەران ناکۆکییان دروست کرد: ئەوان دەیانویست فیلمەکە نزیکەی ١٣٥ خولەک بێت، لەکاتێکدا بەرھەمھێنەران دەیانویست فیلمەکە لەژێر دوو کاتژمێردا بێت.[62] ئەمەش بە ئاشکرا بڵاوکرایەوە و دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە نۆرتۆن «بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە ھاوکاری پلانەکانی بانگەشەکردن ناکات ئەگەر دڵخۆش نەبێت بە بەرھەمی کۆتایی». پرۆسەی مۆنتاژکردنی فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو لە ناردنی بەرھەمدا دەستی پێکرد دوای تەواوبوونی وێنەگرتن. فیلمەکە لە شوێنی خۆی لە تۆرۆنتۆی کەنەدا و ڕیۆ دی جانیرۆی بەرازیل وێنەگیراوە و تیمی مۆنتاژ ئەرکی شانەی گرتە ڤیدیۆیییەکانیان پێدراوە بۆ ئەوەی چیرۆکێکی یەکگرتوو دروست بکەن. یەکێک لە تەحەددای سەرەکی مۆنتاژ تێکەڵکردنی کاریگەرییە ڕێکخراوەکان بوو (وەک ئەکشن و دیمەنەکانی شەڕ) لەگەڵ ئەو کاریگەرییە بینراوانەی کە لە ناردنی-بەرھەمدا زیادکرابوون. ھاڵک بەھۆی ئەوەی کارەکتەرێکی تەواوە و لەلایەن کۆمپیوتەرەوە دروست کراوە، پێویستی بە گرنگیدانێکی ورد ھەبوو بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی کە واقیعی دەردەکەوێت و کارلێکی بێ کێشە لەگەڵ ئەکتەرە ئەکشنە ڕاستەوخۆیەکاندا دەکات.
تەحەدایەکی دیکەش بریتی بوو لە پەیڕەوکردنی فیلمەکە بە شێوەیەک کە بینەران بە درێژایی فیلمەکە سەرقاڵ بکات. لێتێریێر و شاین دەیانویست دڵنیابن لەوەی کە زنجیرە ئەکشنەکان ورووژێنەرن و لە ڕووی بینراوەوە سەرنجڕاکێشن، بەڵام گرنگی دروستکردنی پەیوەندی سۆزداری لە نێوان کارەکتەرەکاندا ناسی بۆ ئەوەی بینەران بتوانن وەبەرھێنان لە چیرۆکەکەیاندا بکەن. بۆ بەدەستھێنانی ئەم ھاوسەنگییە، تیمی مۆنتاژ چەندین تەکنیکیان بەکارھێنا وەک بڕینی خێرا و بڕینی بڕبڕەیی لە نێوان دیمەنە جیاوازەکاندا، ھەروەھا وێنەگرتنی جووڵەی خاو و پەیمکردنی زیاتری تێڕامان لە کاتی ساتەکانی کارەکتەرەکاندا.[63] ھەروەھا دیزاینی دەنگ ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە دروستکردنی کەشوھەوای فیلمەکەدا، کاریگەری دەنگی و مۆسیقا بۆ چڕکردنەوەی زنجیرە ئەکشنەکان و دروستکردنی گرژی بەکارھێنرا. تیمەکانی کاریگەری دەنگ و بینراو لە نزیکەوە کاریان کرد بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە دوو لایەنی فیلمەکە بە شێوەیەکی بێ کێشە یەکگرتوون. پرۆسەی مۆنتاژکردنی فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو کارێکی ئاڵۆز بوو، پێویستی بە گرنگیدانێکی ورد بە وردەکارییەکان و ھاوکاری نێوان دەرھێنەر و تیمی کاریگەرییە بینراوەکان و دیزاینەرانی دەنگ و ئاوازدانەری مۆسیقا ھەبوو بۆ دروستکردنی فیلمێکی سەرسووڕھێنەری بینراو و دەنگدانەوەی سۆزداری.[64]
کاریگەرییە بینراوەکانی فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو لایەنێکی بەرچاوی بەرھەمھێنانی فیلمەکە بوون، بەو پێیەی زۆربەی ئەکشن و دراماکان لە دەوری کەسایەتی ھاڵک بوون کە بە بەکارھێنانی CGI (Computer Generated Imagery) دروست کرابوو.[41] تیمی کاریگەرییە بینراوەکان بە سەرۆکایەتی کەرت ویلیامز سەرپەرشتیاری کاریگەرییە بینراوەکانی خاوەن خەڵاتی ئۆسکار، تەکنیکە پێشکەوتووەکانی جۆراوجۆریان بەکارھێنا بۆ ئەوەی فیلمی ھاڵک و توخمەکانی دیکەی فیلمەکە بەشێوەیەکی ڕاستەقینە ڕێک بکەن.[22][30] یەکێک لە تەحەددای سەرەکی کاریگەرییە بینراوەکان دروستکردنی ھاڵک بوو بە شێوەیەک کە ھەم باوەڕپێکراو بێت و ھەم ڕاست بێت لەگەڵ سەرچاوەی کتێبی کۆمیکی کارەکتەرەکە.[65] ھاڵک مرۆڤێکی گەورەیە و پێستی سەوزە و ھێزێکی زۆری ھەیە، پێویستی بە سەیرکردن و جووڵە ھەبووە کە لەگەڵ ھاوتا کۆمیکەکەیدا بگونجێت و لە ھەمان کاتدا واقیعی دەربکەوێت.fights,[21][38][66]
بۆ بەدیھێنانی ئەمە، تیمی کاریگەرییە بینراوەکان تەکنەلۆژیای گرتنی جووڵەیان بەکارھێنا بۆ گرتنی جووڵەکانی ئەکتەرێک بە عەزی گرتنی جووڵە و وەرگێڕانی بۆ ئەنیمەیشنی ھاڵک. ھەروەھا چەندین ئامرازی نەرمەکاڵایان بەکارھێنا بۆ دروستکردنی پێکھاتە و وردەکارییە بینراوەکانی تری کارەکتەرەکە، دڵنیابوون لەوەی پێستی چرچ و لۆچ و سەخت دەردەکەوێت و ماسولکەکان و جووڵەکانی واقیعی دەردەکەون.[67][58] جگە لە خودی ھاڵک، تیمی کاریگەرییە بینراوەکان چەندین توخمێکی دیکەی سی جییان بۆ فیلمەکە دروست کردووە، لەوانە ئەو ھێلیکۆپتەرە سەربازییانەی کە بەدوایدا دەگەڕێن و ئەو پودڵە زەبەلاحانەی کە لە یەک دیمەندا شەڕیان لەگەڵ دەکات.[68][69] ھاوکات لەگەڵ بەکارھێنانی بەرفراوانی وێنەی دروستکراوی کۆمپیوتەر، فیلمەکە کۆمەڵێک تەکنیکەکانی تری کاریگەرییە بینراوەکانی بەکارھێناوە، لەوانە بەکارھێنانی کاریگەرییە ڕێکخراوەکانی وەکو ئاگرکوژێنەوە و تەقینەوە، و تێکەڵکردنی توخمە کردارە زیندووەکان لەگەڵ بوونەوەرەکانی دروستکراوی سی جی و ژینگەکان. کاریگەرییە بینراوەکانی فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو کارێکی بوو کە پێویستی بە ئاستێکی بەرزی لێھاتوویی تەکنیکی و دیدگای داھێنەرانە ھەبوو بۆ ئەوەی چیرۆکەکە بە شێوەی ڕاستەقینەی ھەبێت.[70][71]
کاریگەرییە بینراوەکانی فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو نەک ھەر لە دروستکردنی کارەکتەری ھاڵکدا گرنگ بوون بەڵکو ڕۆڵێکی گەورەیان ھەبوو لە دروستکردنی ھەستی قەبارە و چڕی فیلمەکەدا.[72][30] بۆ دروستکردنی کاریگەرییە بینراوەکان تێکەڵەیەک لە گرتە ڤیدیۆیییەکانی ئەکشنی ڕاستەوخۆ کە لە شوێنەکەدا گیراوە و وێنەی دروستکراوی کۆمپیوتەریان بەکارھێناوە.[72][73] بۆ نموونە لە زنجیرە شەڕە لووتکەیییەکان لە ھارڵمدا، زۆربەی وێرانکارییەکان بە بەکارھێنانی تێکەڵەیەک لە کاریگەرییە پراکتیکی و دیجیتاڵییەکان دروستکراون.[24] تیمەکە کاریگەرییە پراکتیکییەکانی وەکو «مینیاتور و ئاگرکوژێنەوەیان بەکارھێناوە بۆ تەقینەوە و لەناوبردنی بینا بچووکەکان لە ھەمان کاتدا توخمە گەورەکانی وەک ئۆتۆمبێلە جووڵاوەکان و پێکھاتە بەرزەکان بە بەکارھێنانی CGI ڕێکیان خستووە».[41] ھەروەھا تیمەکە کۆمەڵێک ڕێگەی تەکنیکی دیکەیان بەکارھێنا بۆ بەدەستھێنانی دیمەنی کۆتایی فیلمەکە.[41] لەوانە تەکنەلۆژیای گرتنی جووڵە، کە بەکارھێنرا بۆ تۆمارکردنی جووڵەی ئەکتەرەکان نەک تەنھا بۆ دروستکردنی کارەکتەری ھاڵک بەڵکو بۆ توخمەکانی تری سی جی، وەکو بەردە زەبەلاحەکان.[74][65] تەحەدای سەرەکی دیکەی کاریگەرییە بینراوەکان دڵنیابوون بوو لەوەی کە ھاڵک بە درێژایی فیلمەکە بە یەکسانی دەربکەوێت.[67] لەگەڵ گۆڕانکاری لە ڕووناکی و دەوروبەریدا، گرنگ بوو دڵنیا بن لەوەی کە دەرکەوتنی ھاڵک بە یەکسانی دەمێنێتەوە و بە شێوەیەکی بێ کێشە لەگەڵ ژینگەکانی جیھانی ڕاستەقینەدا تێکەڵ بووە.[30][20] ھەموو ئەم پرۆسانە پێویستیان بە ھاوکارییەکی بەرفراوان ھەبوو لە نێوان تیمی کاریگەرییە بینراوەکان و دەرھێنەر و تیمی مۆنتاژ بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بەرھەمی کۆتایی دیمەن و ھەستی خوازراو بۆ فیلمەکە بەدەستھێناوە.[72] کاریگەرییە بینراوەکانی فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو پرۆسەیەکی ئاڵۆز و فرەلایەنە بوون کە پێویستی بە باشی تەکنیکی و داھێنەرانە ھەبوو بۆ دروستکردنی فیلمێکی قەناعەتپێکەر و سەرنجڕاکێش لە ڕووی بینراوەوە. ھەوڵەکانی تیمەکە یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی فیلمی ھاڵک بە ژیانەوە ببینن و یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی فیلمەکە سەرکەوتوو بێت لە بۆکس ئۆفیس.[24][75]
کرایگ ئارمسترۆنگ بەکرێ گیرا بۆ ئامادەکردنی مۆسیقای فیلمەکە. تراکی دەنگی لە ماوەی چوار ڕۆژدا لە "زانکۆی باسیتر" لە شاری "کێنمۆر" لە مانگی نیسانی ٢٠٠٨ لەلایەن تیمی "باکووری ڕۆژاوای سینفۆنیا» کە ٧٣ کەس بوون لەژێر دەرھێنانی مات دانکلی تۆمارکراوە.[76] ئەلبوومێکی دوو دیسکییە لە مۆسیقای ئارمسترۆنگ بە ناوی (تراکی دەنگی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو) لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لەلایەن مارڤێڵ میوزیکەوە بڵاوکرایەوە.[77][78]
"دەزانین فیلمی ھاڵک لە ساڵی ٢٠٠٣ ھەوادارەکانی ڕازی نەکرد، ناچار بووین دان بەوەدا بنێین، جەختمان لەسەر ئەو سۆزە کردەوە کە ھەواداران تا ئێستاش بۆ ئەم کەسایەتییە ھەیانە، و بۆیە "ھاڵکی باوەڕپێنەکراو" ئەو فیلمەیە کە خەڵک ھەمیشە ویستوویانە".
- ستیفانی سپێربەر، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ھاوبەشی یوونیڤەرساڵ ستۆدیۆز.[79]
ھەڵمەتی بازرگانی فیلمەکە لەسەر جەختکردنەوە لەسەر سروشتی پڕ لە ئەکشنی فیلمەکە و پیشاندانی ھێز و باوەڕپێنەکراوی ھاڵک بوو. ترەیلەری سەرەتایی تیزەری فیلمەکە کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٧دا بڵاوکرایەوە، ئاماژەی بە چیرۆکی فیلمەکە کرد و چەندین دیمەنی پڕ لە ئەکشنی ھاڵک پیشاندرا کە شەڕی سەربازی و دوژمنەکانی دیکە دەکات.[79] بە ھەمان شێوە ترەیلەری شانۆیی کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٨دا بڵاوکرایەوە، کاریگەرییە بینراوەکانی سەرسووڕھێنەری فیلمەکەی پیشان دا و تامێکی لە زنجیرە ئەکشنە بەرزەکانی فیلمەکە بە بینەران بەخشی. لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی نمایشکردنی فیلمەکە، کۆمپانیای یونیڤەرساڵ پیکچەرز و ستۆدیۆی مارڤڵ دەستیان بە دەستپێشخەرییەکی بەرفراوان کرد لە بازاڕکردن بۆ ناساندنی فیلمەکە بۆ بینەرێکی فراوان. ئەم چالاکییانە بریتی بوون لە: ھەڵمەتێکی مارکێتینگی ڤایرۆسی قووڵ کە پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی و پۆستی بلۆگ و یارییەکانی واقیعی جێگرەوەی بەکارھێنا بۆ بەشداریکردنی ھەوادارانی لە بانگەشەکردنی فیلمەکەدا.[45] دواتر کۆمەڵێک بەرھەمی مۆڵەتپێدراو، وەک یاری و تیشێرت و کاڵای بازرگانی دیکە، کە بە شێوەیەکی بەرچاو ئۆتۆمبێلی ھاڵکیان تێدابوو.[80][81] نمایشی تایبەت و بۆنە تایبەتەکانی ھەواداران کە بۆ دروستکردنی وروژاندن و چاوەڕوانی بۆ فیلمەکە داڕێژرابوو.[82] پاشان ھەڵمەتی بانگەشەکردن لەگەڵ براندەکانی تر، وەکو بەرگەر کینگ و ئیلێڤن، کە بابەتی تایبەتی بانگەشە و نمایشی ناو فرۆشگاکانیان پێشکەش دەکرد کە ھاڵکیان تێدابوو.[83] گەشتی بانگەشە و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەستێرە و دروستکەرانی فیلمەکە بۆ دروستکردنی جەنجاڵی و وروژاندن لەنێو بینەرانی ئەگەری. ھەڵمەتی بازرگانی بۆ فیلمی "ھاڵکی باوەڕپێنەکراو " ھەوڵێکی سەرکەوتوو بوو کە یارمەتیدەر بوو بۆ دروستکردنی ئاستێکی بەرزی پێشبینیکردن لەنێو ھەوادارانی سووپەرھیرۆ و بینەرانی فیلمی گشتی بە ھەمان شێوە.[84]
فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ بۆ یەکەمجار لە شانۆی گیبسن لە یوونیڤەرساڵ سیتی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا نمایشکرا و لە ١٣ی حوزەیران لە ئەمریکا لە سینەماکان نمایشکرا، کە لە ٣٥٠٥ شانۆدا کرایەوە.[47][85] فیلمەکە بەشێکە لە قۆناغی یەکەمی گەردوونی سینەمایی مارڤڵ.[86][87] فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو بۆ یەکەمجار لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٨ لە ئایماکس نمایشکرا، ئەمەش لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی IMAX کە ١٠ ساڵەی ستۆدیۆکانی مارڤڵ بوو.[88]
فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو لەلایەن کۆمپانیای یوونیڤەرساڵ پیکچەرز ھۆم ئینتەرتەیمێنت بە شێوەی بلو ڕای و دی ڤی دی لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە؛ کە تایبەتمەندییەکانی پشت پەردە، شرۆڤەی دەنگی، دیمەنە سڕاوەکان و کردنەوەی جێگرەوە لەخۆدەگرێت. ھەروەھا فیلمەکە لەناو سندوقێکی ١٠ دیسکیدا کۆکرایەوە بە ناوی «گەردوونی سینەمایی مارڤڵ: قۆناغی یەکەم – تۆڵەسەندنەوەکان کۆکرانەوە» کە ھەموو فیلمەکانی قۆناغی یەکەمی گەردوونی سینەمایی مارڤڵ لەخۆدەگرێت.[89][90] لەلایەن کۆمپانیای کۆمپانیای واڵت دیزنی بۆ کاتبەسەربردنی ماڵەوە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە.[91][92] کۆمپانیای یوونیڤەرساڵ پیکچەرز لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٨ فیلمەکەی لەسەر بلوڕەی ئاڵترا ئێچ دی بڵاوکردەوە.[93]
فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو لە ئەمریکا و کەنەدا ١٣٤٫٨ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێناوە، ھەروەھا ١٢٨٫٦ ملیۆن دۆلاری لە ناوچەکانی دیکەوە بەدەستھێناوە، کە کۆی گشتی داھاتی جیھانی ٢٦٣٫٤ ملیۆن دۆلارە.[3] فیلمەکە ھەرچەندە بەزەحمەت لە فیلمی پێش خۆی تێپەڕی و تەنیا ئەگەر بوودجەی بچووکتری فیلمی یەکەم لەبەرچاو بگیرێت یەکسان بوو، بەڵام ھێشتا بە سەرکەوتوویی- مامناوەند دادەنرا. دەیڤید دەیڤس، شرۆڤەکاری یارییەکانی کات بەسەربردن بە ڕۆژنامەی ھۆلیوود ڕیپۆرتەر ڕاگەیاندووە، «ئەمە یەکەم ھاڵکە کە چاوەڕوانییەکی زۆری ھەبوو دوای یەکگرتنی کەناڵی (NBCUniversal) و بڕیار بوو ببێتە فیلمی ڕەخنەگران و دڵخوازترین فیلمی بازرگانی ئانگ لی».[94] پاشان بە فیلمە نوێیەکەی ھاڵک، مارڤڵ توانی گرنگی سەرکەوتنەکە کەم بکاتەوە دوای سەرکەوتنە گەورەکەی ئایرۆن مان لەم ھاوینەدا کە بڵاوی کردبۆیەووە.[95]
فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا ٥٥٫٤ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا و بووە باشترین فیلمی بۆکس ئۆفیس. لە پشت فیلمی «چوار خەیاڵی: سەرھەڵدانی سیلڤەر سەرفەر»، دووەم زۆرترین داھاتی فیلمێک بوو کە لە کۆتایی ھەفتەی ڕۆژی باوکدا بڵاوکرابێتەوە.[86] ئەمەش لە چاوەڕوانییەکانی پیشەسازی زیاتر بوو کە بە بڕی ٤٥ ملیۆن دۆلار کردنەوەی فیلمەکە بوو، ئەمەش دوای وەڵامدانەوەی نائومێدکەرانەی فیلمەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ کە سەرکەوتنێکی وەھا باشی بەدەست نەھێنابوو. یونیڤەرساڵ پێیوابوو قسەی زارەکی بەشدار دەبێت لە شکاندنی فیلمەکە لە کۆتاییدا.[96]
ھەروەھا فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو لە ٣٨ وڵاتی دیکەدا کرایەوە و ٣١ ملیۆن دۆلاری بۆ کۆی گشتی کردنەوەکەی زیاد کرد. فیلمەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ لە کۆریای باشوور داھاتی فیلمەکەی زیاتر بوو، لە ھەمان کاتدا نمایشەکانی لە مەکسیک و ڕووسیا ژمارەیەکی پێوانەیی بۆ یونیڤەرساڵ دروست کرد.[97] فیلمەکە لە ٢٦ی ئابدا لە چینی یەکەمدا داھاتی ٢٤ ملیۆن یوان (نزیکەی ٣٫٤ ملیۆن دۆلار)ی بەدەستھێنا، کە داھاتی گشتی فیلمەکەی پێشووی زیاتر بوو کە ١٠ ملیۆن یوان بوو.[98]
کۆکەرەوەی پێداچوونەوەکان ڕاتن تۆمەیتۆز ڕاپۆرتی ڕەزامەندی ٦٧٪ی ڕاگەیاندووە، بە تێکڕای نمرەی ٦٫٢/١٠، بە پشتبەستن بە ٢٣٨ پێداچوونەوە. کۆدەنگی ماڵپەڕەکە سەبارەت بە فیلمەکە دەڵێت: «ڕەنگە فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو تەواو ئەو سەرکەوتنە شکێنەرە نەبێت کە ھەوادارانی فیلمە زەبەلاحە تووڕەیییەکانی مارڤڵ ھیوای بۆ بخوازن، بەڵام زیاتر شەڕێکی گەورەی زەبلاحیتان پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی قەرەبووی گێڕانەوەی ناوبەناو بچووکی خۆی بکاتەوە».[99] مێتاکریتیک تێکڕای نمرەی ٦١ لە کۆی ١٠٠ی بە فیلمەکە داوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە ٣٨ ڕەخنەگر، ئاماژەیە بۆ بەگشتی پێداچوونەوەی لەبار.[100] ئەو بینەرانی کە لەلایەن سینەماسکۆرەوە ڕاپرسییان لەسەر کراوە، تێکڕای نمرەی "A−"یان بە فیلمەکە داوە لەسەر پێوەرەکانی A+ بۆ F.[101]
تۆد مەکارتی لە کۆمپانیای ڤارایتی نووسیویەتی "ئەم بەرھەمە بەرز و پڕ لە ئەکشنە، بە خۆشحاڵییەوە ئەوەی دەیانەوێت بە بینەران دەبەخشێت، دراوەکە بە بەخشندەیی لە ھەموو بازاڕەکاندا دەھەژێنێت". سکۆت لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕای گەیاندووە کە فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو بریتییە لە "فیلمێکی سووپەرھیرۆی مامناوەند! خۆزگە دەمتوانی بڵێم کە سەرسوڕھێنەرە". سایمۆن کرۆک لە گۆڤاری ئیمپایەر نووسیویەتی "بە دڵنیایییەوە ھاڵک قۆناغێکی باشترە لەو بەشەی پێشتری کە دەبابەکانی ھەڵدەدا لە ھەوادا لەساڵی ٢٠٠٣". بەتایبەتی لەڕووی کێش و قسەی بێ منانا و فڕینی ھەوایییەوە.[102] کیرک ھانیکات لە ڕۆژنامەی ھۆڵیوود ڕیپۆرتێر ڕای گەیاندووە کە: «ھاڵک بەشێکی ورد و سەرنجڕاکێشە بە سیناریۆیەکی زیرەک لەلایەن زاک پێن و دەرھێنانی زیرەک و بیرکراوە لەلایەن دەرھێنەری فەڕەنسی زنجیرەی بگۆڕەکان، لویس لێتێریێرەوە».[103] ئێریک مۆرۆ لە ئای جی ئێن ڕای گەیاندووە کە: «ھاڵکی باوەڕپێنەکراو بەتەواوی ئەوەیە کە بڕیارە بێت: بەشێکە کە دەتوانێت ھەموو لاپەڕەکانی کۆمیکەکان ڕێک بخاتەوە و ڕێگە خۆش دەکات بۆ بەشەکانی داھاتووی ھاڵک». لو لومێنیک لە ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست نووسیویەتی «وەک پاڵەوانە ئەھریمەنەکەی، ھاڵکی باوەڕپێنەکراو بە کەمترین فەزیلەت و ژاوەژاوێکی زۆر کارەکە ئەنجام دەدات.»[104][105] ڕۆجەر ئیبێرت ھاندەری فیلمەکە نەبوو، وتی "بێ گومان ھاڵکی باوەڕپێنەکراو وەشانێکی تەواو و بێ کەموکوڕی داستانی ھاڵکە بۆ ئەوانەی کە ھاڵکی ئانگ لییان زۆر بینیووە؛ بەڵام بۆ من نا.[106] دەتوانێت کە کانێکی باشت پێشکەش بکات لەوە سەیری فیلمە زەبەلاحە جەنگاڵ و شێواوەکان بکەیت".[107] لە بەرامبەردا کریستی لێمیر لە لاپەڕەی پرێس تێبینی ئەوەی کردووە کە "بەراوردە حەتمییەکان لەگەڵ ئایرۆن مان کە یەکەم فیلمی مارڤڵ ستۆدیۆیە لە ھاویندا، بیرھێنانەوەیەکی توندە بۆ ئەوەی کە بڵێین ھاڵک سەرناکەوێت. سەرەڕای بوونی ئێدوارد نۆرتن کە ئەکتەرێکە دەتوانێت ڕۆڵێکی بەرچاو و باشی ھەبێت و ڕۆبێرت داونی جونیۆر کە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەی ئایرۆن مانا ھەیە. ئەی ئۆ سکۆت لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بۆچوونی ھەبووە و دەڵێت (The Adequate Hulk) ناونیشانێکی گونجاوتر دەبوو گەر دابنرایە، شونکە ھەندێک شێوازی شەڕ و پێکدادانی کلتووری تێدایە، بەڵام دیارە مەبەستیان لەم فیلمە تێکڕای مامناوەند بووە کە بەدەستی بھێنن بۆ ناوەڕۆکی فیلمەکە.[108] دەیڤید ئەنسن لە کۆمپانیای نیوزویک نووسیویەتی "لێتەریر ستایلێکی ھەیە، لەگەڵ ئەکشندا باشە و بە شێوەیەکی باش دەتوانێت بۆ پارەکە شەڕ لەگەڵ بینەرا بکات. لەگەڵ ئەوەشدا، کاتێک فیلمەکە لە شوێنە کەشوھەوایییەکانی بەڕازیل بەجێدەھێڵێت، ھیچ شتێک لەم فیلمە "ھاڵک" نوقم ناکات و بێگوومان توانای سەرکەوتنی ھەیە و دەبێت.[109]
ساڵ | کۆمەڵەی خەڵاتکردن | پۆل | وەرگر(ەکان) | ئەنجام | سەرچاوە |
---|---|---|---|---|---|
٢٠٠٨ | خەڵاتی ھەڵبژاردەی ھەرزەکاران | فیلمی ھاوینەی ھەڵبژاردن: ئەکشن | ھاڵکی باوەڕپێنەکراو | پاڵێوراو | [110] |
خەڵاتە فیلمە نەتەوەیییەکان | باشترین سووپەرھیرۆ | ھاڵکی باوەڕپێنەکراو | پاڵێوراو | [111] | |
باشترین ئەنجام – نێر | ئێدوارد نۆرتن | پاڵێوراو | |||
خەڵاتی سکریم | باشترین فیلمی خەیاڵی | ھاڵکی باوەڕپێنەکراو | پاڵێوراو | [112] | |
باشترین ئەکتەری خەیاڵی | ئێدوارد نۆرتن | پاڵێوراو | |||
باشترین سووپەرھیرۆ | پاڵێوراو | ||||
باشترین دروستکردنەوە | ھاڵکی باوەڕپێنەکراو | پاڵێوراو | |||
باشترین ھێڵ | "ھاڵک سماش" | پاڵێوراو | |||
باشترین فیلمی کتێبی کۆمیک | ھاڵکی باوەڕپێنەکراو | پاڵێوراو | |||
٢٠٠٩ | خەڵاتی کەیوان | باشترین فیلمی خەیاڵی زانستی | ھاڵکی باوەڕپێنەکراو | پاڵێوراو | [113] |
ماڕک ڕافاڵۆ (یەکەم ھەڵبژاردەی لێتەرییەر پێش ئەوەی بانەر ھەڵبژێرن) توانی جێگەی ئێدوارد نۆرتن / بانەر بگرێتەوە وەک سەرەتایەک لە فیلمی تۆڵەستێنەکان (٢٠١٢)، دوای ئەوەی فیج وتبووی ئەم دادەنێین ئەگەر بێت و نۆرتن نەگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵی بانەر.[5] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤، نۆرتن بانگەشەی ئەوەی کرد کە جارێکی تر ڕۆڵی ھاڵک ناگێڕێتەوە، چونکە "کاری ھەمەچەشنی زیاتری ویستووە لە ژیانی پیشەیی خۆیدا و نەیویستووە تەنھا پەیوەندی بە یەک کارەکتەرەوە ھەبێت و دەیویست ڕۆڵی کارەکتەری جیاواز بگێڕێت.[114][115] ھەروەھا ماڕک ڕافاڵۆ ڕۆڵی کارەکتەری ھاڵکی لە فیلمەکانی تۆڵەستێنەکان: سەدەی ئاڵترۆن (٢٠١٥)، تۆر: ڕاگنارۆک (٢٠١٧)، تۆڵەستێنەکان: جەنگی بێکۆتا (٢٠١٨)، و تۆڵەستێنەکان: کۆتاییی یارییەکە (٢٠١٩) گێڕاوە.[116] ماڕک ڕافاڵۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕوس بانەر توانیویەتی ڕۆڵێکی دیارتر لە فیلمەکانی ڕاگنارۆک و جەنگی بێکۆتا و کۆتایی یارییەکە ھەبێت بەھۆی نەبوونی فیلمێکی سەربەخۆی ھاڵک تا ئێستا، لەگەڵ کەوانەکەی کارەکتەرەکە لەو فیلمانەدا «ھەست بە فیلمێکی ھاڵک دەکرێت».[117] ھەروەھا ڕافاڵۆ لە دیمەنە دروستکراوەکانی فیلمی پیاوی ئاسنین ٣ (٢٠١٣)، کاپتن ماڕڤڵ (٢٠١٩)، و شانگ چی و ئەفسانەی دە ئەنگوستیلەکان (٢٠٢١) دەرکەوتووە.[118] ھارت بۆ یەکەمجار ڕۆڵی خۆی وەک تادیۆس ڕۆس لە فیلمی کاپتن ئەمریکا: شەڕی نێوخۆیی (٢٠١٦) دووبارە کردەوە.[119][120] ماڕک ڕافاڵۆ و ڕۆت ھەردووکیان ڕۆڵی خۆیان لە زنجیرەی دیزنی+ شی ھاڵک: پارێزەری ڕێسا دووبارە کردەوە.[121] ھەروەھا ڕۆت گۆرانییەکی بۆ فیلمی ئابۆمینەیشن لە شانگ-چی و ئەفسانەی دە ئەڵقە دابین کردووە.[122] بڕیارە تیم بلەیک نێڵسن و لیڤ تایلەر ڕۆڵی خۆیان وەک ساموێل ستیرنز / سەرکردە و بێتی ڕۆس لە فیلمی کاپتن ئەمریکا: جیھانی نوێی ئازا (٢٠٢٤) دووبارە بکەنەوە. لە نیسانی ٢٠١٥، ڕافاڵۆ وتی کە یونیڤەرساڵ مافی دابەشکردنی فیلمەکانی ھاڵکی پاراستووە و ئەمەش ڕەنگە ببێتە بەربەستێک لەبەردەم بڵاوکردنەوەی فیلمێکی سەربەخۆی ھاڵک لە داھاتوودا، و دواتر لە تشرینی یەکەم و تەممووزی ٢٠١٧دا ئەمەی دووپاتکردەوە.[118] مارڤڵ لە شوباتی ٢٠٠٦ەوە مافی بەرھەمھێنانی فیلمی بۆ کارەکتەرەکە وەرگرتەوە، بەڵام یوونیڤەرساڵ پیکچەرز مافی دابەشکردنی فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو و ھەروەھا مافی یەکەم ڕەتکردنەوەی مافی دابەشکردنی ھەرییەکێک لە فیلمەکانی داھاتووی ھاڵک کە لەلایەن مارڤڵەوە بەرھەم ھێنرابوو، پاراست.[123] ھەروەھا جەیمز گەن دەرھێنەری کۆمپانیای گەردوونی سینەمایی ماڕڤڵ ئارەزووی خۆی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی فیلمێک کە ھەردوو کەسایەتی ھاڵک و ڕێد ھاڵک بەشداربن، بەڵام بەھۆی ناکۆکی لەگەڵ یونیڤەرساڵ پڕۆژەکە ھەرگیز نەچووە ناو گەشەپێدانەوە.[124]
فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە و لەو کاتەوە تا ئێستا ھیچ بەدواداچوونێکی ڕاستەوخۆی فیلمەکە نەکراوە؛ بەڵام کارەکتەری ھاڵک لە فیلمەکانی تری گەردوونی سینەمایی مارڤڵدا دەرکەوتووە، وەک فیلمی تۆڵەستێنەکان و تۆر: ڕاگنەرۆک. سەبارەت بە بەدواداچوونێکی ئەگەری فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو، پێدەچێت لەم خاڵەدا بەدووری بزانرێت.[125][126] چەندین ساڵە دەنگۆی بەدواداچوونێک بڵاوبووەتەوە، بەڵام ھیچ شتێکی تەواوەتی لەلایەن ستۆدیۆی مارڤڵەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.[127] ڕەنگە چەند ھۆکارێک بەشداربن لە دواکەوتنی فیلمێکی بەدواداچوون، لەوانە بەکارھێنانی کارەکتەرەکە لە فیلمەکانی دیکەدا و نیگەرانییەکان لە توانای بازرگانی فیلمێکی سەربەخۆی ھاڵک؛ بەڵام ھەوادارانی ئەم کارەکتەرە بەردەوامن لە ھیوای بەدواداچوونێک کە ڕەنگە درێژە بە چیرۆکی دکتۆر بڕوس بانەر و ھێز و کەسایەتی ئەو کارەکتەرە بدات کە ھاڵکە.[128]
ھەرچەندە تا ئێستا درێژەی فیلمی "ھاڵکی باوەڕپێنەکراو " ڕانەگەیەندراوە، بەڵام ستۆدیۆی مارڤڵ ئارەزووی خۆی دەربڕیوە بۆ زیاتر گەڕان بەدوای کارەکتەرەکەدا.[11] ستۆدیۆکە پێشتر لەگەڵ ھاڵکدا ڕووبەڕووی ھەندێک تەحەدای داھێنەرانە بووەتەوە،[129] چونکە دەرکەوتن و ھێزەکانی کارەکتەرەکە دەکرێت ئەستەمە بە تەواوی لەسەر شاشە بەدیبھێنرێت. سەرەڕای ئەم تەحەددایانە، مارڤڵ ڕێگەی دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی فیلمی ھاڵک بخاتە ناو فیلمەکانی دیکەوە، وەک فیلمی «تۆڵەستێنەکان» کە تێیدا ڕۆڵی سەرەکی بینیوە.[130][131] سەرەڕای ئەوەش، ناوبانگ و جەماوەریی ئەکتەری ناوداری ئەمریکی مارک ڕافاڵۆ کە کارەکتەری فیلمی گەردوونی سینەمایی مارڤڵ دەگێڕێت، بووەتە ھۆی ئەوەی کە قسە و باسەکان لەسەر فیلمێکی سەربەخۆی ھاڵک دروست بکرێت.[17][132] ئەگەر بەدواداچوونێک ڕووبدات، پێدەچێت بەردەوام بێت لە لێکۆڵینەوە لە ململانێکانی کارەکتەرەکە لەگەڵ کەسایەتی و دەسەڵاتە دابەشبووەکانی، ھەروەھا پەیوەندییەکانی لەگەڵ کارەکتەرەکانی دیکەی گەردوونی سینەمایی مارڤڵ.[133] ھەروەھا فیلمەکە دەتوانێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە خراپەکاری نوێ و تەحەددای نوێ بۆ ھاڵک بناسێنێت کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە؛[29] بەڵام تا ئێستا مارڤڵ ھیچ پلانێکی دیاریکراو و ھێڵی کاتیی بۆ بەدواداچوونی فیلمی ھاڵک پشتڕاست نەکردووەتەوە، بۆیە دەمێنێتەوە بزانرێت ئایا و کەی کارەکتەرەکە سەرکێشییەکی سەربەخۆی خۆی وەردەگرێت.[134]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.