From Wikipedia, the free encyclopedia
ھونەر سەلیم (بە ئینگلیزی: Huner Saleem) (لەدایکبووی ٩ی ئازاری ١٩٦٤ لە ئاکرێ، باشووری کوردستان) دەرھێنەرێکی کوردە. لە تەمەنی ١٧ساڵیدا بەھۆی سیاسەتەکانی سەددام حوسێن لەگەڵ بنەماڵەکەی لە عێراق دەرچوو و بەرەو ئیتالیا چوون. ئەو یەکەمین فیلمی خۆی لە کوردستان دروست کرد، ئەو فیلمە، فیلمێکی ١٦ میلیمەتری بوو و ئەکتەرەکانی، باوک و براکەی ھونەر سەلیم بوون. بەڵام بەھەمھێنانی ئەم فیلمە بەھۆی بۆمبارانەکانی سەددامەوە ناتەواو مایەوە. لە ئیتاڵیا چاوپێکەوتنێکی بوو لەگەڵ گیلۆ پۆنتێکۆرڤۆ بەرھەمھێنەری ئیتاڵی، ھونەر سەلیم داوای لێ کرد کە فیلمەکەی وەکوو فیلمێکی ناتەواو لە فیسیڤاڵی فیلمی ڤێنیز پیشان بدرێت. فیلمەکە پیشان درا و خەڵاتێشی بردەوە و ھەر ئەمە بوو بە سەرمایە بۆ فیلمەکانی دیکەی ھونەر سەلیم. فیلمەکانی ھونەر سەلیم زۆرتر سەبارەت بە کێشەی کوردن لە ئێران، عێراق، تورکیا و ئەرمەنستان. ئەو ئەم فیلمانەی لەسەر ژانری کۆمێدی دروست کردووە و تەنھا یەک فیلمی لە ژانری جددیدا ھەیە و ئەویش فیلمی «جۆرێک لە ڤۆدکای لیمۆیی لەسەر فەڕانسە» ئەم فیلمە لەبارەی شکستھێنانی سیستمە کۆمەڵایەتییەکانی مرۆڤەوە لە دەیەکانی ڕابردوو.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.