یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید
یانەیەکی تۆپی پێ لە مەدرید، ئیسپانیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
یانەی تۆپی پێی ڕیاڵ مەدرید (بە ئیسپانی: Real Madrid Club de Fútbol) زیاتر بە ڕیاڵ مەدرید دەناسرێتەوە یان کورتدەکرێتەوە بە ڕیاڵ، یانەیەکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانییە. یانەکە دەکەوێتەوە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا. ڕیاڵ لە لا لیگای خولی پیشەگەری ئیسپانیا یاری دەکات.
ناوی تەواو | یانەی تۆپی پێی شاھانەی مەدرید | |||
---|---|---|---|---|
نازناو | Los Blancos (سپییەکان)
Los Merengues (مێرەنگییەکان) Los Galácticos (ئەستێرەکان) | |||
ناوی کورتکراوە | ڕیاڵ | |||
دامەزراندن | ٦ی ئازاری ١٩٠٢ | |||
زەوی | سانتیاگۆ بەرنابیۆ، مەدرید، ئیسپانیا | |||
پانتایی | ٨١٫٠٤٤ | |||
سەرۆکی یانە | فلۆرەنتینۆ پێریز | |||
بەرپرسی جێبەجێکەر | خۆزێ ئەنخێل سانچێز | |||
ڕاھێنەر | کارلۆ ئەنچێلۆتی | |||
ڕاھێنەر | کارلۆ ئەنچێلۆتی | |||
خول | لالیگا | |||
یەکەم | ||||
گەورەترین بردنەوە | ڕیال مەدرید ١١–١ بارسێلۆنا | |||
گۆڵکەر | کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (٤٥٠ گۆڵ) | |||
|
لە ساڵی ١٩٠٢ دامەزراوە، یانەکە لە خولی ئیسپانی یاریدەکات و ھەڵبژێردرا بە باشترین یانەی تۆپی پێ لە جیھان، یانەی ڕیال مەدرید ٣٥ جار خولی ئیسپانی بەدەستھێناوە (ژمارەی پێوانەیی) و ١٩ جاریش جامی شای ئیسپانیای بەدەستھێناوە و ژمارە پێوانەیییەکی تریشی تۆمار کردووە بە بەدەستھێنانی ١٤ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و لە ٢١ی ئایاری ١٩٠٤ ڕیاڵ مەدرید یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی یەکێتی تۆپی پێی جیھانی (فیفا) ھەروەھا ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لە ئەندامانی گرووپی (G-14) بۆ یانە سەرەکییەکان لە ئەورووپا کە ئێستا سڕاوەتەوە و گۆڕدراوە بە بزووتنەوەی یانە ئەورووپییەکان.
یانەکە ھەموو یارییە فەرمییەکانی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەدریدی پایتەخت ئەنجام دەدات و ئەم یانەیە لە زۆر لە یانەکانی دیکەی جیھان جیاوازە چونکە ئەندامانی یانەکە (socios) خاوەنی ئەم یانەیەن و خۆیان یانەکەیان بەڕێوەدەبەن بەھەڵبژاردنی سەرۆکێک کە کارەکانی یانەکە بەڕێوەدەبات لە کاتی دامەزراندنی یانەکەوە لە ساڵی ١٩٠٢ ەوە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠ فیفا ڕیاڵ مەدریدی ھەڵبژارد بە «باشترین یانە لە سەدەی بیستەم».
ڕیاڵ مەدرید بە گەورەترین یانە دەژمێردرێت لە جیھاندا کە خاوەنی زۆرترین ھاندەربێت بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە زانکۆی ھارڤارد ئەنجامی داوە لە ساڵی ٢٠٠٧ دا؛ و ئێستاش بە دەوڵەمەندترین یانە دادەنرێت لە جیھاندا بەپێی بوودجەی ساڵانە.