لا لیگا
From Wikipedia, the free encyclopedia
خوولی تۆپی پێی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا (بە ئیسپانی: LaLiga یان Primera División de España) پاڵەوانێتییەکی ئاست بەرزی ووڵاتی ئیسپانیایە کە لە ٢٠ یانە پێکھاتوون ، لا لیگا بە خولی نایاب (پلە یەک)ی سەر ئاستی پیاوان دادەنرێت بۆ خولەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا، ئەم پاڵەوانییەتییە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٢٩ بەڕێوە چوو کە یانەی بارسێلۆنا بووە پاڵەوانی خولەکە ئەم خولە لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانییەوە بەڕێوە دەبرێت بەڵام سێ وەرز ئەنجام نەدرا بەھۆی جەنگی ناوخۆیی ئیسپانیاوە و کۆتا سێ یانەی ڕیزبەندییەکەش بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دادەبەزێتە خولی پلە دوو (لالیگا ٢)
ڕێکخراوە لەلایەن | یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا |
---|---|
دامەزراندن | ١٩٢٩ (٩٥ ساڵ) |
ناوچە | ئیسپانیا |
ژمارەی تیمەکان | ٢٠ |
شیاو بۆ | خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا پلەی (١ تا ٤) خولی ئەورووپا |
جامی نێوخۆیی | جامی شای ئیسپانیا جامی سووپەری ئیسپانیا |
کۆتا پاڵەوان | ڕیال مەدرید(٣٦ـەمین نازناو) |
سەرکەوتووترین یانە | ڕیال مەدرید (٣٦ نازناو) |
ماڵپەڕی فەرمی | laliga.es |
بە شێوەیەکی گشتی ٦٢ یانەی جیاواز بەشداریان لە خولەکەدا کردووە ، یانەی ڕیاڵ مەدرید زۆۆرترین جار ئەم جامەی بردۆتەوە بە کۆی ٣٦ نازناو پاشان یانەی بەرشەلۆنە دێت بە پلەی دووەم بە بردنەوەی ٢٧ نازناو ، لە ئێستادا یانەی ڕیاڵ مەدرید پاڵەوانە دوای ئەوەی توانی نازناوەکە بۆ جاری ٣٦ـەمین بباتەوە.