بەرھەم ساڵح

سیاسەتوانێکی کورد From Wikipedia, the free encyclopedia

بەرھەم ساڵح
Remove ads

بەرھەم ئەحمەد ساڵح (بە عەرەبی: برهم صالح؛ لەدایکبووی ١٢ی ئەیلوولی ١٩٦٠) سیاسەتوانێکی کوردە. ئەو لە ماوەی لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٢، ھەشتەمین سەرۆککۆماری عێراق بوو.[٥] سەرۆک وەزیرانی پێشووی ھەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵی عێراق بووە.

زانیاریی خێرا بەرھەم ساڵح, چوارەمین سەرۆککۆماری عێراق ...
Remove ads

ژیانی سەرەتایی و خوێندن

بەرھەم ئەحمەد ساڵح لە ١٢ی ئەیلوولی ١٩٦٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە ١٩٧٩ دوو جار لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەسگیرکراوە بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بەڕیزەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان. ماوەی ٤٣ ڕۆژ لە زیندانەکانی ئاسایش (ئەمن) لە (ھەیئەی تەحقیقی خاسە) لە کەرکووک دەسگیرکراوە. دوای ئازادکردنی لە زیندان خوێندنی ئامادەیی بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە و پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی کوردستان و پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستھێناوە. پاشان بەھۆی چاودێریی ئەمنییەوە عێراقی جێھێشت و چووە بەریتانیا.

بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی شارستانی و تەلارسازی لە ساڵی ١٩٨٣ لە زانکۆی کاردیف لە بەریتانیا بەدەستھێناوە. خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری ئامار و پراکتیزەی کۆمپیوتەر لە ئەندازیاریی گشتی. لە ساڵی ١٩٨٧ لە زانکۆی لیڤەربول لە بەریتانیا. وەک ئەندازیاری ڕاوێژکار لە کۆمپانیایەکی ئەورووپی کاری کردووە.

Remove ads

ژیانی ڕامیاریی و دەستکەوتەکانی

لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا

لەناو حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا

  • نوێنەری یەکەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێم بووە لە دوای یەکەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە کوردستان لە ساڵی١٩٩٢دا، بووەتە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەمریکا-واشنتۆن.
  • پەیوەندییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی فراوان کردووە لەگەڵ ناوەندەکانی بڕیار لە واشنتۆن، و بەشداریکردووە لە چالاکییەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و کۆنگرەکانی بەر لە ڕووخانی ڕژێمی بەعس.
  • سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (سلێمانی) بووە، لە ماوەی نێوان کانوونی دووەمی ٢٠٠١ و ناوەڕاستی ٢٠٠٤ لەسەر داخوازی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
  • لە ڕۆژی ٢٥ی تەممووزی ٢٠٠٩ لەلایەن سەرکردایەتی کوردستانەوە کاندید کراوە بۆ سەرۆکایەتی لیستی کوردستانی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
  • کابینەکەی پێکھاتبوو لە ١٩ وەزارەت.
  • لە مانگی ٩ی ٢٠١١ نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکی حکوومەت پێشکەش بە سەرۆکی ھەرێم کردووە.
  • لە ٢ی شوباتی ٢٠١٢ نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەی لەلایەن سەرۆکی ھەرێمەوە پەسەند کرا.

لەناو حکوومەتی عێراقیدا

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددامی لە بەغداد، بووە بە جێگری سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی کاتیی عێراق لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٠٤. لە ساڵی ٢٠٠٥ بووە بە وەزیری پلاندانان لە حکوومەتی ئینتیقالی عێراق. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ تاکوو ٢٠٠٩ جێگری سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەڵبژێدراوی عێراق (حکوومەتی نوری مالکی) بووە، ھاوکات سەرۆکایەتی لیژنەی ئابووری پێسپێردراوە.

بە نوێنەرایەتی حکوومەتی عێراق، پرۆژەی پەیماننامەی نێودەوڵەتی لەگەڵ عێراق بە ھاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دەست پێکردووە. پەیماننامەی نێودەوڵەتی بەڵگەنامەیەکە بۆ دەستەیەک ئیلتزامی ھاوبەش لە نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاوکاری کردنی بەغداد لە پابەندبوون بە ئیلتزامەکانی لە بونیادنانی عیراقێکی دیموکراتی فیدرالی گەشەکردوو، کە لەگەڵ خۆی و دەوروبەرە ھەرێمایەتییەکەی (ئیقلیمییەکەی) و نێودەوڵەتییەکەیدا بە ئاشتی وھێمنی بژی.

Remove ads

چالاکیی و کارەکانی تری

  • زانکۆی ئەمریکایی لە عێراق - سلێمانی دامەزراندووە و ئێستاش سەرۆکایەتی ئەنجومەنی باوەرمەندانی ئەو زانکۆیە دەکات.
  • بەرھەم ئەحمەد ساڵح خاوەنی تۆڕێکی فراوانی پەیوەندیی کوردستانی و عێراقی و ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتییە و وەک سیاسییەکی میانڕەو، لەگەڵ ھەموو ھێز و ڕەوتە سیاسییەکانی وڵاتدا کراوەیە. خاوەنی پەیوەندییەکی پتەوە لەگەڵ ناوەندی میدیایی و ڕووناکبیریی.
  • خاوەنی چالاکییەکی بەرچاوە لە بواری ڕووناکبیری و لە پشتگیریکردنی چالاکییەکانی کۆمەڵگای شارستانی. سەرۆکی دەستەی باوەڕمەندانە (مولتەقای عێراقییە)، کە چەترێکی دیموکراتیی عێراقییە، و چەندین کەسایەتی دیموکراتی و نیشتمانیی و کەسایەتی لە چین و توێژەکانی کۆمەڵی عێراقی لە خۆدەگرێت، مولتەقا خاوەنی پرۆژەی واعیدون و پرۆژەی ھیوایە، بۆ پشتگیریکردنی خوێندکاری زیرەک و بەھرەمەند لە زانکۆکانی کوردستان و ناوەڕاست و باشووری عێراقدا.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Loading related searches...

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Remove ads