جامایکا

From Wikipedia, the free encyclopedia

جامایکاmap
Remove ads

جامایکا (بە زاراوەی ناوخۆیی جامایکا: Jumieka) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمریکا. وڵاتێکی دوورگەییە لە دەریای کاری بی و پایتەختەکەی کینگستۆنە. جامایکا دەکەوێتە باشووری کوبا و ڕۆژاوای دوورگەی ھیسپانیۆلا. ئەم وڵاتە ڕووبەرەکەی ١٠ ھەزار و ٩٩٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانی ٢ ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار کەسە.[١][٢] جامایکا لە دوای ئەمریکا و کەنەدا سێیەم وڵاتی ئینگلیزی زمانە کە زۆرترین ژمارەی دانیشتووانی ھەیە. دراوی ھاوبەشی جامایکا دۆلاری جامایکایە و ئاراستەی لێخوڕین لەم وڵاتەدا لە چەپەوەیە. جامایکا لە ساڵی ١٩٦٢ سەربەخۆیی خۆی لە بەریتانیا وەرگرت. ئابوورییەکەی زۆر وابەستەی گەشتیارییە؛ ساڵانە بە تێکڕا ٤٫٣ ملیۆن گەشتیار ھەیە.[٣] جامایکا لە پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەری و حوکمڕانی دیموکراسی و خۆشگوزەرانی بەردەوامدا ئاستێکی باشی ھەیە. لە ڕووی سیاسییەوە ناوچەیەکی کۆمۆنوێڵسە و چارڵی سێیەم پاشایە.[٤] نوێنەری دەستنیشانکراوی چارڵسی سێیەم لە وڵاتەکەدا پارێزگاری گشتی جامایکایە.

زانیاریی خێرا جامایکا, بە ئینگلیزی: Jamaica ...
Remove ads

سەرچاوەکان

Loading related searches...

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Remove ads