ناحیەی ژاراوە
ناحیەی دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی From Wikipedia, the free encyclopedia
Remove ads
ناحیەی ژاراوە یەکێکە لە شەش ناحیەی قەزای پشدەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی ژاراوەیە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ژاراوە لە ساڵی ٢٠٢٠دا (١٧٬٠٢١)کەسە.[٣]
Remove ads
ناو
ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی ژاراوەیە.
- ژەھراوا: واتە ئاوی ژەھراوی، لەبەرئەوەی خەڵک بە میوەی ژەھراوی لە درەختەکانەوە ماسییان ڕاودەکرد.
- ژوراوا: ھەڵکەوتەی ئەم شارەدێیە لە سەر زێی بچووکە، ژوراوا بە واتای ئەوە دێت کە لە سەروو زێکەوەیە.
- ھەژاراوا: بەواتای ئەوەی کە دانیشتوانی ھەژار و کەم دەرامەت بوون.
- ئەم شارەدێیە زۆر کۆنە کە لە زوودا خانمێک بە ناوی (زارا خاتوون) سەرداری ناوچەکە بووە لە قەڵایەک لە نزیک ژاراوە، گوایە ناوەکەی لەوەوە ھاتووە و زاراوا بووە و بەپێی کات بووەتە ژاراوە.[٤]
Remove ads
جوگرافیا
ناحیەی ژاراوە ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە شارستانی پیرانشار لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
- لە باشوورەوە ناحیەی ھەڵشۆ و ناحیەی ناوەندی قەزای پشدەر.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە شارستانی سەردەشت لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی ناودەشت.[٥]
ڕووبەر
ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٣٠٣کم٢)یە لە (١٫٥٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٢١٫٥١٪) قەزای پشدەر پێکدەھێنێت.[٦]
- لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (دووەم)ە لە شەش ناحیەی قەزای پشدەردا.
دانیشتوان
تەواوی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (١٧،٠٢١)کەسە.[٧]
- لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (سێیەم)ە لە شەش ناحیەی قەزای پشدەر.
Remove ads
مێژوو
ناحیەی ژاراوە مێژوویەکی کۆنی نییە لە ساڵی ٢٠٠٠دا بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان درووستکرا، بە دابڕانی ٤٠ گوند و کەرت لە ناحیەی ناودەشت. ناوەندەکەشی شارەدێی ژاراوەیە.
کارگێڕی
ئەم ناحیەیە لە ٤٠ گوند پێکھاتووە:[٨]
- ژاراوە(ناوەند)
- ئالیەڕەش
- ئەرکەی خواروو
- ئەرکەی سەروو
- بارەپانە
- باقیاوا
- بەستەسێنی خواروو
- بەستەسێنی سەروو
- بەستێ، ژاراوە
- بەلک
- توتمە
- تۆپزاوا، ژاراوە
- خەندەکە
- درگەڵەی مەنگوڕ
- دووچۆمان، ژاراوە
- دۆڵەبەفرە
- ڕەزگەی خواروو
- ڕەزگەی سەروو
- زودانی تازە
- زودانی کۆن
- زێوکە
- سپیرۆ
- سپیگڵە
- سەرخان
- سورەگڵەی خواروو
- سورەگڵەی سەروو
- سوڵتانەدێی تازە
- سوڵتانەدێی کۆن
- سێدەڵان
- شروێت
- شناوە
- قڕژاڵەبڕە
- قەلاوە
- کانی کەران
- کەرسۆنان
- کوڵکوڵە
- کونەمارە، ژاراوە
- کۆزینە
- گردئێستر
- مارەدوو
- مام ژیلە
Remove ads
ئەمانەش ببینە
سەرچاوەکان
Wikiwand - on
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Remove ads