From Wikipedia, the free encyclopedia
ئارد، لە ھاڕینی دانەکانی خەڵە یان دانەکانی دیکە وەکوو برنج و بەڕوو یان ڕیشەی گیا (وەکوو گیای کاساوا) دروست دەکرێت. ئارد، ئینگریدینتی سەرەکی نانە کە خۆراکی سەرەکی زۆربەی نەتەوەکان بووە و ھەیە. ئاردی گەنم خۆراکی زۆر گرنگ لە چاندی وڵاتانی ئورووپایی، ئەمریکای باکوور، ڕۆژھەڵاتی ناوین و ئەفریقای باکوورە. ئاردی زەڕات لە زۆر ساڵی پیشوو لە ماسو ئامریکا بەکار دێنرێت و ھەر بەو شێوەیە لە ئەمرۆشدا لە ئەمریکای لاتینیدا ماوەتەوە.[1][2]
ئارد نشاستەی زۆری تێدایە کە ئەمەش کەربۆھیدراتێکە کە لە بە ناوی پۆلی ساکاریدیش دەناسری. ئارد ھەروەھا پرۆتئینی تێدایە کە ئەگەر پرۆتئینی گەنمیک زۆر بێ ئاردی پتەوتری لێ دروست دەکری و نانەکەشی باشتر دەجاورێت. کاتێک کە ئاو تێکەڵی ئارد دەکرێت، پرۆتئینیکی نوێ بە ناو گلوتێنین بەدی دێت کە ئەمە دەبێتە ھۆی کێشھاتنی ھەویر. ھەروەھا گلوتێنین دەتوانێ ھەوا بگرێتە خۆی و ببێتە ھۆی ئیسفەنجی بوون یان brittle بوونی نان.
دەکرێ ئارد بێ ڕەنگ بکرێت تا سپیتر بێت. بیجگە لە سپیکەرەوەکان لە ھەندێک ماددەی دیکەیش کەڵک وەردەگرن کە ببێتە ھۆی پێ گەیێنی ئارد وەکوو:
لە پاش دروستکردنی ئارد، ھەندێک لە مەوادی خۆراکییەکان لە دەست دەدا کە دەکری بە enriching جوبران ببێتەوە. مەوادێک کە زیاد دەکری بە ئارد بۆ پاراستن وەکوو:
ئاردی گەنم لە ٩٠٠٠ ساڵ پیش زایین دۆزراوەتە و وەھا مرۆڤ پێی زانی کە دەکرێ گەنم بخاتە نێوان دوو بەرد و بیھاڕێ. دەڵێن کە یەکەم جار ڕۆمەکان بەردەھاڕی مەخرووتییان (cone) بەکارھێناوە. بۆ کەمتر لەکاربوونی دەستی مرۆڤ لەھاڕینا، ئەمجارە دروستکردنی ئاشی ئاوی و ئاشی بایی بەدی ھات. یەکەمین بەردەھاڕی کە بە ھەڵمی ئاو کاری دەکرد لەسالی ١٨٧٩ لە لەندەندا بەکارھێنرا.
بەو ئاردەی کە دوای تەڕکردنی دەکرێتە کڵۆی بچووک بۆ خواردنی مەلی تازە ھەڵھاتوو، دەوترێ پڕپۆڵە.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.