ئازادیی ئایین
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئازادیی ئایین بریتییە لە بنەمایی پشتگیری کردن لە ئازادی تاک یان کۆمەڵ، بە گشتی یان بە تایبەتی، بۆ پیشاندانی ئایین یان باوەڕەکانیان لە ڕێی فێرکردن، مامەڵە، پەرەستن و گوێڕایەڵی. ھەروەھا ئازادی گۆڕینی ئایین یان باوەڕی تاکێک لەخۆ دەگرێت.[1]
ئازادیی ئایین لە لایەن زۆرینەی خەڵک و گەلانی جیھانەوە وەک یەکێک لە مافە بنچینەیەکانی مرۆڤ تەماشادەکرێت و ئاماژەی پێکراوە لەژێر بڕگەی ٨ جاڕنامەی جیھانی مافەکانی مرۆڤ.[2][3] لەو وڵاتانەی کە پەیڕەوی شێوازی دەوڵەتی ئایینی دەکرێت، ئازادیی ئایین واتە ئەوەی کە حکومەت مۆڵەت دەدات بە ڕێبازەکانی دیکە یان ئایینەکانی دیکە مامەڵەی ئایینی بکەن لەپاڵ ئایینی دەوڵەت دا و شوێن کەوتووانی ئاییەنەکانی دی ناچەوسێندرێنەوە. ھەرچەندە ئازادی باوەڕ جیاوازی ھەیە، بەوەی کە تاکێک، کۆمەڵێک یان ئایینێک ئارەزوو دەکەن باوەڕیان بە چی ھەبێت بەڵام مانای ئەوە نییە کە مافی مامەڵەی باوەڕ یان ئایینەکەیان ھەبێت بە کراوەیی و لە بەردەم خەڵکی دا بە شێوازێکی ئاشکرا.