ئاگرە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاگرە (/ˈɑːɡrə/ ( گوێگرتن)) شارێکە لە لێواری ڕووباری یامونا، دەکەوێتە ویلایەتی ئوتار پرادیش لە ھیندستان.[5] شارەکە ٣٧٨ کیلۆمەتر (٢٣٥ mi) لە شاری لەکنۆ دوورە، کە پایتەختی ویلایەتەکەیە، ٢٠٦ کیلۆمەتریش لە نیودلھییەوە دوورە کە پایتەختی ھیندستانە. ئاگرە یەکێکە لە دیارترین شارەکان لە ویلایەتی ئوتار پرادیش، ٢٤ەمین پڕدانیشتوانترین شارە لە ھیندستان.[6]
ئاگرە | |
---|---|
ناسناو(ەکان): شاری تاج | |
پۆتانەکان: 27.18°N 78.02°E / 27.18; 78.02 | |
Country | ھیندستان |
State | ئوتار پرادیش |
Division | ئاگرا |
District | ئاگرا |
دەسەڵات | |
• جۆر | بەڕێوەبردنی شارەوانی |
• دەستە | شارەوانی ئاگرا |
• Mayor[1] | ناڤین جاین (بی جی پی) |
• Divisional Commissioner | ئەنیل کومار، IAS |
• Deputy Inspector General | لۆڤکومار، IPS |
• District Magistrate and Collector | ڕاڤی کومار IAS |
• Senior Superintendent of Police | ئەمیت پەتاک، IPS |
بەرزایی | ١٧١ مەتر (٥٦١ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١١)[2] | |
• شار | ١٥٨٥٧٠٤ |
• پلە | ٢٤ەمین |
• گەورەشار | ١٧٦٠٢٨٥ |
Language | |
• Official | ھیندی[4] |
• Additional official | ئوردوو[4] |
• Local | براج بھاسشا |
ناوچەی کاتی | UTC+٥:٣٠ (IST) |
Telephone code | ٠٥٦٢ |
تابلۆی ئۆتۆمۆبێل | UP-80 |
Sex ratio | 0.875 ♂/♀ |
Literacy | ٪٧٣٫١١ |
وێبگە | وێبگەی فەرمی |
ئاگرە یەکێکە لە پڕسەردانیکەرترین شوێنە گەشتیارییەکان لە ھیند، ئەمەش بەبوونی پاشماوەکانی سەردەمی مەغۆل لە ھیند وەک تاج مەحەل، ئاگرە فۆرت وە فاتیحپور سیکری کەھەموویان لە پێڕستی میراتی جیھانیی یوونێسکۆن.[5] ئاگرە لە پاڵ دەلھی و جایپور، یەکێکە لە شارەکانی سێگۆشەی زێڕین کە سێشاری ھاوسنوور و لە پڕگەشتیارترینن شارەکانی ھیندن.
لە مەھابارەتە، ناوچە نوێیەکەی ئاگرە بە ئەگریڤانا ھاتووە کەبەمانای سنووری دارستەکان دێت.[7]ئاگره لە سەردەمی ئەکبەر و جیهانگیر و شاجھان زۆر گرنگ بوو. ئەم شارە پایتەختی سەردەمی ئەکبەر پادشای گەورەی ئیمپراتۆریەتی موغەکانی هیندستان یان گورکانەکان بووە و لەو سەردەمەدا بووە ناوەندی هونەر و کولتوور و بازرگانی و فێربوونی وڵاتی فراوانی هیندستان. بۆیە لە ڕابردوودا ئەم شارە ناوی ئەکباراباد بووە.